کاتی خۆی هێرۆ ئاوا جنێوی داوە: جەلال تاڵەبانی سەگباب و مەلامستەفای گەوواد
Wednesday, 23/03/2016, 22:26
ئەوەی سەرەوە کە کردوومەتە سەردێڕی ئەم بابەتە، کورتە قسەی من نییە، هی کەسێکی ئاسایی ناو کۆمەڵگاش نییە.ئەوە گووتنی کەسێکە کە سەردەمێک کردبوویانە خانمی یەکەمی عێڕاق، قسەی (هێرۆ)یە! هاوسەرەکەشی کە دەبێتە جەلال تاڵەبانی کە تەواویی دۆزی کوردی دا بە رۆژێک بۆ خۆی ببێتە سەرۆککۆماری عێڕاقی عەڕەبی.دەقی تەواوی رستەکە دووبارە دەنووسمەوە با هیچ کەس خراپ تێنەگا بەڵام با هەموومان بزانین بەدیهاتنی ئاواتەکانی نەتەوەیی کورد دراوەتە دەست کەسانێک کە ئێمـە پێمان وایە رزگاریدەرن.
نەتەوەیەک کە ئەو کەسایەتیانەی نوێنەربن هەر ئەوەی بە سەردێ کە لەو 24 ساڵە چێژتوومانە.من نازانم بۆ چینی رووناکبیر و شاعیر و زانکۆ و نووسەرمان بۆ گلەیی و گازەندەیان لە دژمنی کورد هەیە.بە داخەوە ئەو چینوتوێژە وەک بزنی لێهاتووە ، هەرکە بزنێک لە جۆگەلەیەک بازی دا ئەوانی دیکەش بە دوایدا بازدەدەن! ئەوەش دەقی ئەو جنێوانەی کە هێرۆی تاڵەبانی وەراندوویەتی:
ئەو سەگبابە (مەبەستی جەلالی هاوسەریەتی) رۆیشتۆتە ئێڕان بۆ ئەوەی دەگەڵ کوڕەکانی بارزانی رێککەوێت (ساڵی 1986).سەگبابی وا بۆ پێمی نەگووتوە؟ کە دەچێت بۆ ئێران تا دەگەڵ کوڕەکانی مەلای گەوواد (مەلا مستەفا) پێک بێت.(لە سێبەری شاخ ، ئاشتی ئیبڕاهیم ئەفەندی، کوردستانپۆست).
لە سەدەی رابوردوودا لە دایک بوونی دووکەس بوونەتە مایەی هەزاران نەهامەتی و ماڵوێرانی بۆ نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان.مەلامستەفا و جەلال تاڵەبانی.رەنگە زۆر کەس ئەو قسەیان لە دڵ گران بێ.بۆ من هیچ گرینگ نیە.هە رکەس ئازادە چۆن دەفکرێ.ئەوەی بۆ گرینگە ئەوەیە کە خۆزگە تاقە کەسێک بە منی دەگووت: دەسکەت و دەستمایەی ئەو دووکەسە و حیزبەکانیان بۆ کورد چێ بووە؟ بەڵام من دەزانم، دەسەڵاتێکی گەندەڵ و دز، بێویژدان، کە ئەگەر ئامریکا وشەڕی داعش نەبوایە لە مێژ بوو بە چەک یەکتریان نیوە دەکرد.
لە هەرکەسم پرسیوە چییان بۆ کردووین دەڵێ: ئەوە نییە خاوەنی هەزاران شەهیدن ! ئاخر ماڵوێرانی کورد لەوە دایە کە پێوانەی زۆرینەی شەهیدان دەکەنە رێکاری سەرکەوتنیان.ئەگەر ئەوە راست بێ ئەدی بۆ لە 24 ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کورد لە باشوورئەوە حاڵ و رۆژمانە کە لە بەر چاوانە!
کەسێک کە بە زۆرە ملێ خۆی داسەپاندووە و وێنەی هیچ دیکتاتۆرێکی سەردەم نییە بە زەبری چەک پێمان دەڵێن: کاتی ئەوە نییە کە سەرۆک بارزانی لابچێ ، چوون شەڕی مەزنمان لە پێشە! کام ملهۆڕ لە کام وڵات سیستمی ئاوای داناوە؟ سیستمێک نانی رۆژانەی خەڵکی هەژاری کردۆتە ئامرازێک بۆ دەسەڵاتی خۆی و پێی دابین نابێ، باس لە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بکا! جگە لە وەش تاقمێک عەشیرە پەرەست چەپڵەی بۆ لێدەن!
شای ئێرانیان دەرپەڕاند ، یەکەم کەسانێک کە خۆیان دە باوەشی کۆماری ئیسلامی هاویشت و هەلینگیاندا بۆ تاران عەشیرەی بارزانی و بنە ماڵەی تاڵەبانی بوون! جگە لەوانەش ئەو عەشیرەیە ناز ناوی (پێشمەرگەکانی وەفادار بەکۆماری ئیسلامیان پێ بەخشرا).بۆ دوا رۆژیش ئەگەر قەراربێ دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران بگۆڕدرێ هەمیسان ئەو جووتە گزیرە بە بێ پێڵاو وبە پای پەتی غاردەدەنە تاران ودەست بەسنگ دەبنە خزمەتکاری بیانی.
ئەو کەسانەی کە وەک سەرکردە باشووریان داگیر کردوە ، هەتا لە شاخ بوون وامان دەزانێ شۆڕشگێڕن.نەماندەزانی خەریکی جنێودان بە یەکترین! لە شاخ دایانبەزاندن وسەددامیان بۆ وەلانان.ئەو جار دەرکەوت کە کێن؟ تۆ بڵیی بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لە شەڕێ خۆدڕێنی ناوخۆۆیدا منداڵەکانیان لە دەست دا ئەوڕۆکە چۆنیان تێدەفکرن؟ لەو سەردەمەشدا کورد لە باشوور پێی وایە ئامریکا و هاوپەیمانەکانی ژاژیان بۆ رۆ کردوین.بێ خەبەرە لە وەی کە دوای شەڕی داعش دەردەکەوێ تەڵەیەکی چۆنیان بۆ داناوین!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست