کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆ شاخدارەکانی سەرۆکە فەلەکە

Wednesday, 23/03/2016, 20:01


سەرەتای بەهاری هەموو ساڵێک، خەڵکی کوردستان خۆیان بە درۆی شاخداری سەرۆکێکی فەلی ساختەچی راهێناوە، وەرزی بەهار، کە وەرزی خوێنجمانە، لای ئەم سەرۆکی خێڵە خائینە، وادەی درۆی زلە، ئەویش باسی دەولەتی کوردییە، ئەم سەرۆکە فەلە  وەکوو هەموو مرۆڤێک خوێنی دەجمێ و درۆیەکی شاخدارمان بۆ هەڵدەڕێژیت، گوایە دەولەتی کوردی ڕادەگەیەنێت، ئیتر گەجەر و گوجەرە کاسەلێسەکانیش دەیکەنە هەراو بەزم و ڕەزمێک مەپرسە. هەرچەند لێداوانەکانی ئەم کابرایە، شایستەی گوێلێگترن نین، چونکە هیچکامیان هەڵقوڵای ناخی خۆی نیە و ئاغاکانی لە ئەنقەرە تێوەی دەژەنن، بۆ نموونە لە کلیپێیکدا، ئەڵی: ئەگەر پێمان بڵێن پردێک دروست بکەن، ئێمە نازانین دروستی بکەین، بەڵام دەتوانین کە بیڕوخێنن. سەرەتا ئەم لێدوانە ئەوە دەردەخات، کە ئەم سەرۆکە فەلە لە دروست کردندا، سفرە و نابێت سەرۆک لەو جۆرە لێدوانانەی شیکارانەی هەبێت، چونکە دەبێت سەرۆکێکی راستەقینە، دەبێت لەهەموو بوارەلانی ژیاندا هەرهیچ نەبێت، نیوەی پسپۆڕێکی لێبزانێت.  با ئێمە لێرەدا لە سەرۆکە فەلەکە بپرسین کە ئەو پردە کامەیە کە ڕووخاندووتە؟ پردی نێوان  بادینان و سۆران، نێوان ڕۆژائاوا و باشوور یان باکور و باشوور؟، بۆ کام لە پارچەکانی نێشتیمان ماوە کە دەستە چەپەڵەکانی تۆ نەیڕوخاندبێت!؟ ئەم چوار پردە ئاشکرا و ڕوونە، هەرچەند ئێوە تەواویی پردە کۆمەڵایەتیەکانیشتان بە ئەقڵە پووچەکەتان داڕاماندوە، ئێوە شیرازەی تاک و کۆی کۆمەڵتان بە شێوەیەک داڕزاندوە، کە ساڕێژکردنی ئەسەتەمبێت، کەسایەتی تاکی کوردتان بە شێوەک شکاندووە،کە خۆزگە بەسوکترین کەسایەتی کۆمەڵگا بخوازن و شانازی پێوە بکەن، سەدان هەزار لەشکری وەک ئومێدخۆشناو، سەرۆ قادر، ڕێبوار وەلی کەریم نموونەی بچووکی ئەو زەلکاوەن کە ئێوە دروستان کردوون. 
سەرۆکە فەلەکە یان مەبەستت  فلیمی "سەرکەوتنی مەزنی یوگسلافیای" پێشووە، کە ئاغاکانت پیشانداویت، کە لەو فلیمەدا پاڵەوانی فلیمەکە زۆرینەی پردەکان دەڕوخێنن، تا ڕێگەری لەبەرەو پێشچوونی نازیەکان بگرن، پاشان بە نەقیزەی ئەوردۆغان پێێان دەگوترێت، کە تۆ وەستای پرد تەقاندنەوەیت. ئەرێ پێمان ناڵێێت ئەو پردە کامەیە، کە جەنابتان تەقاندووتانەوە، خۆئەم خەڵكە لە دوورگەی واق واقەوە نەهاتووە و زۆربەمان بن بەرد بە نبەردی شارەزاین. ببورە بە پردێکی ڕووخاو ئاشنایم هەیە، کەلەکاتی بڕینی قردێلەکدا کە تازە لە درووستکردنی تەواو بوون، دەتوانین  بڵێن، بەڵێ مەسعود ال بارزان، وەستای ڕوخاندنی پردی نێوان کورد و ڤاتیکان بوو، چونکە کە بەرپرسەتان کە دەستدرێژی کردە سەر هێلینا و دوایش کوشتان و تەرمەکەشتان شاردەوە، کریستیانەکانی کوردستان سکاڵای خۆیان گەیاندە پاپای ڤاتیکان، بەڵام نەشتان توانی ئەوەش چارەسەر بکەن، چونکە کابراتان گوومکرد تەنها بۆ مایەوەیک گوایە ڕایکردووە، بۆ زانیاریتان هێلینا کچە شەهیدی بنەماڵەی ال بارزان بوو.
ئاخر پێم ناڵێن چۆن دەوڵەت ڕادەگەینن،ئەو دەوڵەی کە بڕیاربوو لەگەڵ داعش دروستی بکەن؟ یان ئەو دەوڵەتەی کەنەتان توانی تەنها ئاگرێکی نەورۆزیش پێکەوە بکەنەوەلە کەرکووک؟(لەکەرکووک خەریکببێتە شەڕە تەقە،کەکێ لەپێشدا ئاگر بکاتەوە). دەوڵەت بە دوو ئاسایش،بە دوو لەشکر،بەهەزران کوتلە کوتەلەبازی،بەدروست کردنی دەریایەک مذشەخۆرو گەجەرووگووجەری قەڵەمفرۆش شڕەخۆر. نا سەرۆکووتەکانت تەنها درۆیەکی شاخدارن،هەروەکوو درۆکەی کە ووتت تەنها ٥٠ هەزاردەنگ بهێنن من واز دەهێن،کەچی هەر سەرپێی ١٠٠ هەزاردەنگیان بۆهێنایت،ئەی کوا بەڵێنەکەت ساختەچی؟
سەرۆکەفەلەکە دڵنیابە دیگماگۆگیەت دادی نەتۆی داوە،نەهیچ سەرۆکێکی دیکە لەسەر ڕووی ئەم زەویدا،ئەوەش ڕاستە ئێوە دەتوانن تا ماوەیەکی دووروو درێژ بەیارمەتی و چەواشەکاری گەورەو کاریگەی گەل چەواشە بکەن،خەڵک ڕەزیل و ڕیسوا بکەن، تاک کۆی گەل تێک بشکێنن و سەدان سەگ وگورگە خوێڕێەکان بەربدەنە گیانی گەل،بەڵام مێژوو گووتوویە کە ڕۆژێک دێت بە جامانەکەی خۆی بە کۆڵانەکاندا بەرلەقەی گەل دەدرێیت. ئێوە دەتوانن کە کارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان زەحمەتر بکەن،دوای بخەن شەقاوێک درەنگتریان بخنەوە لەئازادی،دەتوانن لە ڕژانی خوێنی لاوانی ئازادیخواز زیتر بکەن،بەڵام دڵنیابە، کە ئەو شەمەنەفەرە جەربەزەی کە میوانی ئازادی داوە بەکۆڵیدا،هەر دەگاتە جێ،ئێوەش بۆ سەرەنوێلکی مێژوو چاوەڕێتان دەکات. ئاخر سەرۆکە فەلەکە،  لەسێ هەفتەی ڕابردوودا، بەبەرچاوی هەموو نەتەوەی کوردەوە، کردتانە هەرا، کە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆرییە نەوتەکانی نێوان عێراق وتورکییان تەقاندۆتەو زیانی ملێۆنان دۆلاریان لە ئابووری ووڵاتداوە، کەچی هەرخوودی نێچیر هات و گووتی: نا نەیان تەقاندۆتەوە، بەڵکوو کونیان کردوەو نەوتیان دزیوە، دوایش هەر خۆتان گووتان نا کونیشی تێدانیە،بە گیراوە و پێویستی بە نوێژەنکردنەوە هەیە،دوایش جەلالیەکان ووتیان نا بوریەکان هیچ کێشەیەکیان نیە، بەڵکوو تورکیا بەکەڵەگایی دەستی گرتتوە بەسەر پارەکانداو نایدا هەتا بەڵێن لەمەسعود وەرنەگرێت کەلە پەیەدە وپەکەکە بدەن. بەڵام مەسعود ناوێرێت چرکەبکات، لەترسی گرێبەستەکان لە ترسی نهێنییەکان.
ببورن ڕوخاندنی پردێکی دیکەی هەرە گەورەم کەوتەوە بیر، کەدەستی مەسعود و جەلال ڕوخاوە، ئەو پردەش، پردی مەردانە و جوانمێری کورد بوو لەباشووری نیشتیمان، سەرجەم گەڕۆکەکان باس لە جوانمێری و لاوچاکی و نیشتیمان پەروەری کورد، دەکەن. تەنانەت هۆمیرۆس باس لە قارەمانێتی کورد دەکات،کەچی لەسایەی مەسعود و جەلالەوە،بەرگەی ٢٠ شڕە داعشیان نەگرت. ئەفسووس ئێستا لەسایەی جەلالی و مەلایی سەرجەم  پردەکان، هەپروون بە هەپروونکرا، ئێستا باوک ئاگای لە کوڕی خۆی نەماوە، مام ئاگای برازای خۆی ناناسێتەوە، نیشتیمان پەروەری بۆتە بازرگانی و لەمەکۆکانی بازرگانیدا هەڕاج دەکرێت.
بەڕاست سەرۆکەفەلەکە هەڵهەڵەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتت کەوتۆتە سەر، لەکاتێکدا کەهەموو جیهان سەرسامی جەربەزەیی و قارەمانێتی یەپەگەن،کەچی تۆو و ئاغاکەت ئەردۆغان،بەتەنها دژی ڕۆژئاوا دەوەستن، ئەمە چۆن سەربەخۆیەکە،یان ئەمە مەتەڵە،کەهەموو جیهان سەرسامی پەیەدەن،تۆو ئاغاکەت ئەردۆغان دژن بن؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە