عەنتەریاتی پارتی
Wednesday, 23/03/2016, 0:40
لەئەدەبیاتی عەرەبیدا باس لەعەنتەری کوڕی شەداد وەکو سوارچاکێکی ئازاو دلێر ئەکرێت، لەچەندین کتێبدا ئاماژە بەقارەمانێتی کراوە،جارێکیان لەخودی عەنتەریان پرسی نهێنی ئەو ئازایەتی وقارمانیەتییەی لەکوێوەیە، وەڵامی دانەوە" هەر کاتێک بکەومە شەڕەوە زەبری یەکەمم ئەوەشێنمە جەنگاوەرە لەرو لاوازەکان تا بەهێزو بەجەرگەکان بتۆقێنم".بەمەش دەر ئەکەوێ کەوا عەنتەر ئەو پاڵەوانە سوارچاکە بێوێنەیە نەبوە کە لەمێژودا باسی کراوە، ئەو تەنها بەکەسە لەرو لاوازەکانەوە وێراوە.
بەم لۆژیکەوە پارتی عەنتەریاتەکەی ئەفرۆشێت بەسەرمانەوەو دەستی خۆی ئەوەشێنێت(بۆ نمونە سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتو لەبادینان،داگییرکردنی هەولێر بەواسیتەی حەرەس جەمهوری سەدام، شەڕی پەکەکەو پەیەدە بەواسیتەی تورکیا)، کوشتنی رۆژنامەنوسی بێدەسەڵات،ژەهردەرخواردنی سەرکردە خانەنشینەکانی خۆی، گرتنو زیندانی کردنی دوو سێ گەنجی هەولێر،بەمانەوە خۆی وەکو هێزێکی پاڵەوان نمایش ئەکات لەکاتێکدا بەدرێژایی تەمەنی ئەم حزبە بەبێ هاوکاری دەرەکی و هێزێکی پاڵپشتەوە نەیتوانیوە لەژیانی خۆیدا سەروەرییەک بۆ خۆی تۆمار بکات،سەرنج بدەن بەدرێژایی ساڵانی خەباتی میللەتەکەمان لەشۆرشی نوێدا تەنها یەکجار لە خواکورک شەڕیان دژ بە رژێمی سەدام کرد، ئێستاو ئێستاش نایبڕنەوە لە هەمو بۆنەیەکدا فیدیۆی ئەو شەڕە دوبارە ئەکەنەوە.
تەنانەت لە کاری سیاسیشدا هەمیشە پشتیان بەهێزی دەرەکی بەستوە. لەدەیان وسەدان دیکۆمینتی مێژوییدا باس لە رۆڵی شای ئیران ئەکرێت لەهاوکاریکردنی شۆرشی ئەیلولی مەلا مستەفا، تەنانەت کاتێک شا کاری بە شۆڕشەکەی ئەو نەما،بارزانیش ئاشبەتاڵی راگەیاندو وتی "کاری من تمام شد"، نەیتوانی رابەرایەتی شۆڕشێک بکات بەبێ دەستی بێگانە.. لە 31 ئابیشدا بینیمان بەیارمەتی سوپای سەدام هەولێری داگییرکرد،ئێستاش بەهاوکاری تۆپو تەیارەکانی تورکیاوە دژایەتی پەکەکەو پەیەدە ئەکات، هەر بە پشتگییری تورکیاش هەڕەشە لەداگییرکردنی سلێمانی ئەکاتو ئەیەوێت خەڵتانی خوێنی بکاتەوە.
زۆرجار کاتێک بەشداری بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان ئەکەمو ماهییەتو حەقیقەتی ئەم حزبە ئەخەمە ڕو، ژنەکەم هاواری لێهەڵئەسێتو ئەڵێ" تۆ ئەگەر لەژیانی خۆشت بێزاریت، بۆچی حیسابێک بۆ مناڵەکانت ناکەی، ئەوان لەهەولێرن وپارتی ئەزیەتیان ئەدات، بۆ ناترسی قونبەلەیەک بخەنە ناو ماڵەکەشمانەوە"؟؟!!!.
حەکیمێکی عەرەب قسەیەکی زۆر جوانی هەیە کە ئەڵی" ناپاکترین فەرمانڕەوا ئەو کەسەیە کە خەڵکی بێتاوان لێی بترسن".
ژنەکەی من لەژیانیدا کاری سیاسی نەکردوە، تاوانی دژ بەهیچ کەسێک ئەنجامنەداوە، بەڵام وەکو من ئەویش لە ماهییەتی ئەو حزبە گەیشتوە بۆیە بەسۆزی دایکایەتیەوە ترسی لێنیشتوە لەفەرمانڕەوایی و دەسەڵاتەکەی پارتی.
سەرباری ئەوەی بەقەڵەم موعاریزی خۆم بۆ حوکمی دیکتاتۆرییانە دەرئەبرم، لێ دڵنیاشم لەوەی کەوا حزبێک سڵ لەخییانەت لەمیللەتەکەی خۆی نەکاتەوە ئیدی حیساب بۆ شتیتر ناکات.ئەوە نییە بەشانازییەوە بەرپرسی راگەیاندنەکەیان باس لەخیانەتی 31 ئاب ئەکاتو هەڕەشەی دوبارەکردنەوەی خیانەتێکی تر ئەکات لەمیللەتەکەمانو خۆیو حزبەکەی ساز ئەکات بۆ تەختکردنی سلێمانی.ئەوە نیە دۆنکیشۆتانە بۆ ترساندنی بەرامبەرکانیان ئەڵێن تەنانەت فرۆکە ئیسرائیلیەکانیش لەژێر فەرماندەی بارزانیدانە؟؟
ئەو میللەتەی ئێمە کە دەیان ساڵ خوێنی لەپێناو ئازادیدا بەخشیوە لە راپەرینە مەزنەکەی بەهاری 1991یشدا وڵاتی خۆی ئازاد کردەوە، بۆ ئەو رۆژەی نەکرد دیکتاتۆریکی عەرەب بەدیکتاتۆرێکی کورد بگۆرێتەوە، ئێمەش کە ساڵانێک لەدژی حوکمی دیکتاتۆرییەت لەسەنگەری میللەتا بوین، ئێستاش بەدەرکەوتنی سیمای دیکتاتۆریەتێکی تازەوە لەهەمان سەنگەردا ئەمێنینەوە،با خوێنی ئیمەیش بچێتە پاڵ خوێنی دەیانو سەدان ئازادیخوازانی میللەتەکەمان بەتایبەتیش شەهیدانی قەڵەمی وەکو سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمانو عەبدەولسەتار تاهیر شەریف و کاوە گەرمیانی ودەیان رۆشنبیری تر کە بەدیکتاتۆری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست