کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیکمەتی به‌ پارتی بوونی شوعی و نەتەوەیەکان لەچیدایه‌ !؟

Tuesday, 22/03/2016, 20:36


نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ قێزه‌وه‌نه‌ی سه‌رۆ قادر كه‌مروڤ هیلیجی به‌و لێدوان و سیمنار و كه‌سایه‌تیه‌ كۆنه‌ شوعیانه‌ دیته‌وه‌  ، كه‌پاساو بۆناپاكترین تاوان ، ٣١ی ئاب ،  ده‌هینیته‌وه‌ ، له‌كاتیكدا خودی بارزانی به‌و هه‌موو ناپاكیه‌ی پێی شه‌رمه‌ داكۆكی له‌٣١ی ئاب بكاته‌وه‌ ، به‌لكو  دەمیکە هزرم لەوەدەخولێتەوە  ج ‌حکمەتیکە  کەسیک هەلگری بیروباوەری کۆمینستی یان   کوردستانی و سەربەخۆخوازبیت ،  کەدەروخێ دەبیته‌ هەلگری ریبازە نادیارەکەی بارزانی !؟  جونکە  مروڤ ئه‌گه‌ر له‌ژیانی دا راستگو هه‌لگری ئه‌و بیروباوه‌رانه‌  بێ ده‌بیت هه‌رگیز نه‌بیته‌ پارتی  ، بەهۆکاری ئەوەی بنەمالەی بارزانی بۆ كه‌سیكی كۆمینست  هاوشیوەی سیستەمە کۆنەپەرسته و دواکەوتوەکانی خەلیجه‌ نه‌وه‌ك لینین ئاسا پیرۆزی بكه‌ن  ،جونكه‌ سیسته‌مه‌كه‌ دژی هه‌موو بنه‌ما و بانگه‌شه‌كانی حزب و بیروباوه‌ری حزبی شوعیه‌ له‌تاوان و سیسته‌می خیله‌كی و پێشیلی مافی مروڤ و جه‌وساندنه‌وه‌ی جینایه‌تی  ومەسەلەی ژن ..... کەجی سه‌یری ه‌هموو كادیره‌ دیاره‌كانی راگه‌یاندنی پارتی بكه‌ كه‌ بارزانی وه‌ك ئیلاهه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ن كۆنه‌ شوعیه‌كانن ، لەمەش قيزەوەنتر سەیربکە لە٣٥سالی رابردودا بەدەگمەن ‌حزبی شوعی عیراق و کوردستان لەبەرە و هاوسۆزی پارتی دورکەوتبنەوە ، ج لەسەنگەری بەرەبونیان  (جەوقەد) هەلبژاردنە پەرلەمانیەکان ، بیدەنگی و هەندی جار پالپشتیان بەرامبەر سەدان تاوانی پارتی ، تادەگاتە بەشداریکردنیان لە کابینەکەی  ٣١ی ئابدا کەلوتکەی سازشی شوعیەکان بوو بەرامبەر بیروباوەرو بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی به‌عس .وه‌به‌پیی  بەرنامەی شوعیەکان بێ  ،دەبوایە ئەو حزبە پیشرەوی نارەزایەتیەکانی خەلکی دژی ده‌سه‌لات به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌تی  بکردایە ، كه‌جی كه‌س ده‌بینی روژێك سیاسه‌تی گشتی ئه‌و حزبه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی مۆڕه‌ی پارتی بیت ؟   یان مروڤ كه‌ سەیری ئەو خەلکە بەناو نەتەوەیانە ده‌كات ، کە گوایه‌ هەلگری بیروباوەری کوردستانی وسەربەخۆین ،  زۆرینەیان  مەلامستەفا بەباوکی روحیان  دەزانن !؟ وه‌  پارتی بەحزبیکی نەتەوەیی تر  لەهەموو پارتەکانی تردا ده‌زانن !؟ لەکاتيکدا  له‌نێو سەدان ‌حزبە کوردستانیەکانی هەر ٤ پارجەی كوردستان ، هەرلەسەردەمی مەلا مستەفای بارزانیەوە لەدوای جاشەکان بەئاست و داهینەری ناپاکی نەتەوەیی ، شەهیدکردنی کوردی بەشەکانی تر ، ئابلۆقەی ئابوری ، دروستکردنی هیزی جاش لەبەشەکانی تر ، بەپیش سوپای تورک و کرین وفروشتن بەکێشە و کوردی بەشەکانی تری  ..تاوانی ئه‌نجام نه‌داوه‌ !؟   بۆیە لەم بارەوە سەیری ئەو لینکە بکە کەباسمان لەوەکردوە جون ریبازی پارتی و بارزانی بۆتە ريبازی ناپاکی بۆبەشەکانی تر  
.. یان باپرسیاريکی تر بکەین هۆکاری چیە زۆرینەی هەلگره‌ خۆ بەنەتەوەیی و  شوعیەکان  گەر رەخنەگری پارتیش بن  رەخنەگریکی شەرمننن ؟  بويریان  یه‌كجار لاوازه‌  بەراشکاوانە رەخنە لەپارتی  نەوەک بارزانی بگرن ؟  یان ئامادەن مەدالیا ی  ئەو بارزانیە وەربگرن کە ٢ هەزار کورە هەژار و کادیری حزبی شوعی شەهیدکردوە ، بەلام ئامادەنین دانیشتنێك  لەگەل نەوشیروان سازبکەن ؟ ج حکمەتیکە تارەفیق سابیریک دەبیتە یەکیتی ،  سه‌دان  سەرۆ قادر دەبیتە پارتی ؟ گەر باس لەتاوانەکانی پشت ئاشانی یەکیتی بەسەرپەرشتی نەوشیروان و پالپشتی تالەبانی بکەن ئەوا پارتیش بەپالپشتی مەلا مستەفا ٢ هەزار کورە هەژاری شوعی شەهید کرد ؟ یان مەلا مستەفایەک  داهینەری ناپاكی له‌راده‌ستكردنه‌وه‌ی كوردی به‌شه‌كانی تره‌    کەجی یه‌کیک خۆی پی نەتەوەیی، بەباوکی ریبەری نەتەوەیی بزانی؟  باشه‌ ج خالێك له‌نێوان ئه‌وریبازه‌ نادیاره‌ی بارزانی و شوعی و نه‌ته‌وه‌یه‌ دورانه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە