عێراق تێکشکاوە، ئەوەش بخە سەرلیستی خەمەکانی
Saturday, 19/03/2016, 20:48
لە واشنتن پۆستەوە*
نوسینی لەڤدەی مۆریس **، ٥ ی مارس، ٢٠١٦
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە ئاراس محمد
بەغداد: هەندێ لە بەرپرسە عێراقیەکان وەک "کەلێن" ئاماژەی بۆدەکەن و شەڕی دژی داعش وەک خەمێکی سەپێنراوی لێهاتوە.
هەموو مانگێ حکومەتی عێراق نزیکەی ٤ ملیار دۆلار دەبەخشێت وەک موچە و دەرماڵەی خانەنشینی بە سوپا‌و ڕیزە هەڵئاوساوەکانی کەرتی گشتی. بەڵام لەکاتێکدا لەسەدا نەوەدی (٩٠%) ی داهاتی حکومەت لە نەوەتەوە سەرچاوەی گرتوە، تەنها نیوەی ئەوپارەیەی داهات هەیە، بە هۆی نزم بونەوەی نرخی نەوتی خاو.
ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەنگاوی ناوە بۆ یارمەتی لەهەوڵی ئەوەدا کە ئەم وڵاتە بەردەوام بێت لە خەرجیە سەربازیەکانی، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق ئێستا دەگەڕێ بەدوای قەرزی نێودەوڵەتی لەهەمان کاتدا کاردەکات لەسەردانانی نەخشەیەکی خۆگرتنەوەی ئابوری. هێشتا هه‌ندێ له به‌رپرسه عێراقیه‌كان و لێكۆڵه‌ره‌وه كان ده‌ڵێن حكومه‌ت له‌مه‌ودوا و ئه‌مساڵ له‌وانه‌یه توشی قەیران بێت لە پێدانی موچه‌ی ٧ ملیۆن كه‌س و ڕەنگە ببێته هۆی پزیسکی ڕاپه‌ڕینی گەورە.
لەگەڵ خۆگرتنەوەی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌نزیكی ٣٠ (سی) دۆلاردا، هه‌مو ناوچه‌كه ناچار بون به بڕینی بودجه و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌خشینی پاره‌ی حكومه‌ت له‌پاڵ چاكسازی گران له‌سه‌ركه‌وتوو. به‌ڵام بۆ عێراق بڕینی بودجه له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕ و نائارامیدا دێ له‌پاڵ خەرجی ئاوه‌دانكردنه‌وه ی شاره وێرانكراوه‌كان و پێدانی یارمه‌تی بۆ نزیكه‌ی ٣،٣ ملیۆن (سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار) ئاواره‌ی عێراقی ، كه‌له ماوه‌ی دوساڵی ڕابو‌ردودا ئاواره‌بون، لەوکاتەی ئەمان چاوەڕوان بوون كه یارمه‌تیه‌كانیان زیاتر بکرێت.
له‌گەڵ ئه‌گه‌ری ڕوبەڕوبونەوەی ئیفلاس بونی ئەم وڵاتە، سه‌رۆك وه‌زیران ، حه‌یده‌ر عه‌بادی، باسی گه‌نده‌ڵی و چاككردنی داهاتی حكومه‌ت به‌شێوازێكی زۆر نائاسایی ده‌كات.
موزهیر ساڵح، موسته‌شاری ئابوری سه‌رۆك وه‌زیران دەڵێ"ئێمه ده‌بێ ئه‌و كه‌لێنه پڕكه‌ینه‌وه"، " ئێستا بارودۆخەکە زۆر سه‌خته، داهاتی حكومه‌ت زۆركه‌مه‌و مانگا پیره‌كه شیرنادات" .
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابو‌ردودا، پیاوی ئاینی شیعەکان ، موقته‌دا سه‌در، ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ری هێنایه سه‌ر جاده له‌ناوه‌ڕاستی به‌غداد بۆ داوای چاكسازی و فشارخستنه سه‌ر عه‌بادی.
ساڵی پار نه‌بونی كاره‌باو خزمه‌ت گوزاریه كانی تر له هاوین دا ده‌نگدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه و هه‌زاران عێراقی سه‌رجاده‌یان گرت دژی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت . ئه‌مساڵ خه‌ڵكی داوایان لێكرا پاره‌ی زیاتر بده‌ن بۆ خزمه‌ت گوزاریه‌كان له كاتێكدا موچه‌ی حکومەت له‌سه‌دا سێ (٣%) كه‌مكرایه‌وه.
سه‌در ڕۆژی هه‌ینی به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت " حكومه‌تی گه‌نده‌ڵ داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات تەقەشوف بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌نوسی ملیاره‌ها دینار نازانرێ" پاشان وتی " ئه‌م خۆپیشاندانانه هەوڵدانن بۆ ڕزگارکردنی عێراق له ژێردەستی دزه‌كان"
عێراقیه‌كان ڕۆژانه ڕوبه‌ڕوی زیادكردنی نرخی پسوڵه‌كان ده‌بنه‌وه. خه‌سته‌خانه‌كان كه زۆرده‌مێكه عێراقیه‌كانی به خۆڕایی تیمار ده‌كەن، ئێستا حکومەت نرخی بۆ پسوڵه داناوه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌شی سه‌ردانی كه‌سێكی نه خۆش ده‌كه‌ن. پلان وایه نرخی كاره‌باش زیاد بكات. له‌خواروی به‌سره، بازرگانه‌كان خۆپیشانشانیان كرد دژی باجی گومرگی تازە.
سجاد جیهاد ، له په‌یمانگه‌ی به‌غداد بۆ چاكسازی ئابوری ده‌ڵێ " له كاتی جه‌نگدا ، ئه‌مانه ئه‌وشتانه نین كه ده‌ته‌وێ بیانكه‌ی" " ئه‌مانه شتی باش نین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ورەی خەڵکی".
به‌ڵام عه‌بادی ده‌ڵێ حكومه‌ت ده‌بێ داهات په‌یداكات له‌هه‌رشتێ بتوانێ. عێراق پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ بڕی ٢٥ ملیار دۆلار له بودجه‌كه‌ی كورتی بهێنێ، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌بو کە نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ٤٥ (چل وپێنج ) دۆلار بێت. موزهیر ساڵح دەڵێ "ئەم کورت هێنانەی بودجە دەشێ دوهێنده‌ی لێبێت".
بۆ مامه‌ڵه‌كرنی كورت خایه‌ن، عێراق هه‌وڵی به‌كارهێنانی پاره‌ی یه‌ده‌كی ده‌ره‌وه‌یه‌تی، كه چاوه‌ڕوان ده‌كات له ٥٩ ملیار دۆلاره‌وه دابه‌زێ بۆ ٤٣ ملیار دۆلار، لەمانگی (١٠ ) تشرینی یەکەم دا.
عه‌بادی دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌دا سه‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام هه‌ندێ زۆر ڕه‌ش بینن.
"ئه‌وان یه‌ده‌كی خۆیان زۆرتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌كارده‌هێنن، كه له‌وانه‌یه چیتر ئاسان نه‌بێ به‌رده‌وام بن له هێنان وه‌ك وڵاتێكی ئابوری هاوچه‌رخ" به‌رپرسێكی ڕۆژئاوایی ئه‌مه‌ی وت، به‌مه‌رجێ ناوی نه‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه بۆڕای گشتی كۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات.
عێراق به‌دوای یارمه‌تی دارایی زۆرتری سندوقی چاودێری جیهانی دا وێڵه دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابوردو ١،٢٤ ملیار دۆلاری لەمان وه‌ك قه‌رزی فریاكه‌وتن وه‌رگرت. ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش ٢،٧ ملیار دۆلار قه‌رزی بۆ خه‌رجی سه‌ربازی پێ به‌خشین و ئه‌ڵمانیاش قه‌رز به بڕی ٥٠٠ ملیۆن یورۆ، ٥٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه پێ به‌خشین.
لەلایەکی تریشەوە حكومه‌ت ده‌یه‌وێ پسوڵه‌ی بۆند ، سه‌نه‌د، و كرێی سندوق دابنێ، هه‌رچه‌نده ساڵی پار ئه‌وه ڕاگیرا بۆ هاندانی زیاتری وه‌به‌رهێنان.
له‌كاتێكدا عێراقیه‌كان گله‌یی ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌كانیان دزی له‌وڵات ده‌كه‌ن چونكه هیچ توشی سزادان نابنه‌وه. میشعان جه‌بوری، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراق، هه‌رایه‌كی نایه‌وه كاتێ دانی پیانا ملیۆنه‌ها دۆلار ی وه‌ك به‌رتیل وه‌رگرتوه. له ته‌له فیزیۆنی ئیتیجاهه‌وه وتی " هه‌ریه‌كێ له ئێمه ده‌ورێكی هه‌یه له گه‌نده‌ڵی دا".
" ئایا تۆ هیچ به‌رتیلت وه‌رگرتوه؟" له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ، "به ناموسم سوێند ده‌خۆم به‌ڵێ" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لای كه‌می ئه‌و دەڵێ به‌رده‌وام بوه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی.
عەبادی ئەیەوێ لەدژی پارەخواردن کاربکات. مانگی ڕابوردو چوار بەرپرسی عێراقی دران بەدادگا لەسەر گەندەڵی، بەڵام لەگەڵ ڕوبەڕوبونەوەی کەسانی باڵا لە حکومەت و هەبونی پارەخواردن لە هەمو ئاستەکانی دەسەڵاتدا، بەربەرەکانیەکە ئێجگار گەورەیە.
موزهیر ساڵح دەڵێ" ئاسان نیە گۆڕینی دوازدە ساڵ لەگەندەڵی و بەهەدەردان لەشەوو ڕۆژێکدا" و سەرۆک وەزیران "لەهەوڵدایە".
سجاد جیهاد باوەڕی وایە حکومەت دەتوانێ ئەمساڵ تێپەڕێنێ، بەڵام توشی نەهامەتیەکی سەخت دەبێت ئەگەر نرخی نەوت لە ٢٠١٧ شدا هەروا نزم بێت. "ئەگەر نەتوانێ موچەبدات، دەبێتە مانگرتن و هەڵوەشاندنەوەی یاسا و نیزام نامێنێ.
عەبدای ئەڵێ "لەگەڵ کارەساتدا هەندێ گۆڕانکاری باش پەیدا دەبن، فرسەتی چاکسازی و گەشەکردنی ئابوری کەدەمێک بو پێویست بون".
ساڵح دەڵێ "پیشەسازی بەهۆی چەندین ساڵی گەمارۆی ئابوری دژی سەدام حوسەینەوە ئیفلیچ بوە، لەکاتێکدا زۆرلە کارگەکانی وڵات تاڵان کران لە شڕەخۆریدا لە سەردەمی داگیرکردنی ئەمریکا لە ٢٠٠٣. لەگەڵ هەبونی بڕێکی ئێجگار کەمی کەرتی تایبەت، عێراقیەکان خویان گرتوە بە کاری حکومەتەوە و بەرهەمی کارمەند تەنها دەخەمڵێنرێ بە ١٥ خولەک لە ڕۆژێکدا". پاشان دەڵێ "هەموکەس لەعێراق دەگەڕێ بەدوای نانێكی بەیانی و نیوەڕۆ و جێگەی خەوێکی خۆڕایی"
لەهەوڵی گەشەپێکردندا، لەچەند مانگی رابوردو، هەندێ لەکارگەکانی جگەرەو خواردنەوەی غازی و بەرهەمی چەرم کرانەوە. بەڵام دیسانەوە ئەو هەوڵانەش بەهۆی شەڕی سیاسی تاوانبارکران بە گەندەڵی و بەرهەمی بێ کواڵیتی.
لە خۆپیشاندانەکەی سەدر دا لە بەغداد، هەفتەی ڕابوردوو، عەبدوڵا زوبەیدی، ٣٤ ساڵ، بەپێوە لەنێوان دەریایەک لە ئاڵای عێراقەوە وەستا بو کە هەزاران هاواریان دەکرد بۆ چاکسازی. ئەو دەیوت زۆربەی زۆری هاوتەمەنکانی هیوایەکی زۆرکەمیان بە دامەزراندن هەیە، "خۆپیشاندان لە لێوارەکەیدایە". پاشان وتی "ئەمە وڵاتێکی دەوڵەمەندە" "ئەوەتەنها هەژارەکانن داوایان لێدەکرێت بچنە ژێرباری هەڵەکانی حکومەتی گەندەڵەوە"
---------------------------------------------------------------
* سەرچاوە:
ئەمە لینکی ئەو ڕاپۆرتەیە لە واشنتن پۆست دا بلاوکراوتەوە:
** لەڤدەی مۆریس: سەرنوسەری بەغداد پۆستە. ئەو لە ٢٠١٣ ەوە پەیامنێری بەغداد پۆست بوو لە بێروت. پێشتر ڕۆژهەڵاتی نزیکی ڕوماڵ دەکرد لە ڕۆژنامەی ناشناڵ لە ئەبوزەبی و ئیندپێندنت لە لەندەن و بێروت:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست