کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاكسازی به‌كه‌سی نه‌خوێنده‌وار ناكرێت

Saturday, 19/03/2016, 20:28


رۆژی( 16-3-2016) له‌شاری شلێمانی له‌زانكۆی ئه‌مریكی چه‌ند پانێڵێك ساز كران. به‌میوانداری سه‌رۆكی پارله‌ مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی و حكومی وه‌نوێنه‌ری چه‌ند وڵاتێكی بیانی وچه‌ندین میوان و بانگێشت كراوی ترئاماده‌بون  
له‌و پانێڵانه‌دا چه‌ند وتارو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش كران ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ وده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م وتاره‌ كه‌ی سه‌رۆكی شه‌رعی پارله‌ مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو كه‌تاڕاده‌یه‌ك مشتو مڕێكی زۆری دروست كردو له‌لایه‌ن مێدیاكانه‌وه‌ به‌چه‌ندین شێوه‌ ڕوماڵ كرا .
له‌وتاره‌ كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ئاماژه‌دان به‌دۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێمی كوردستان وشه‌ڕی داعش و دۆخی وه‌ستێنراویپارله‌مان وئیفلیج بونی پارله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ (ئه‌وان له‌نێوان خراپ وخراپترین دا خراپیان هه‌ڵبژاردوه‌ )، هۆكاره‌ كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌هه‌ندێك خه‌ڵك له‌ناو پارله‌ماندا به‌ئعازی حزبی جوڵاونه‌ته‌وه‌ به‌بێ ره‌ چاوكردنی دۆخی ناهه‌مواری هه‌رێمی كوردستان .بۆیه‌ پارله‌مان ئاوا ئیفلیج كراوه‌و دۆخه‌كه‌ به‌م ئاسته‌ گه‌شتوه‌.
له‌به‌رانبه‌ردا ( د. یوسف محمد) وه‌ك سه‌رۆكی شه‌رعی پارله‌مان وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه‌و پاشان له‌درێژه‌ی پانێڵه‌كه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به‌جه‌نگی داعش و ڕون كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پرس وبارودۆخی سیاسی گرنگ له‌كۆتایدا (د .یوسف محمد) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ چاكسازی به‌كه‌سی نه‌خوێنده‌وار ناكرێت. ئه‌م ڕسته‌یه‌ی(د. یوسف محمد ) بویه‌ بۆمبێك لایه‌نگرانی (پ د ك) توڕه‌ كردوعه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی( پ د ك) هه‌ژاند هه‌رله‌ناو پانێڵه‌ كه‌دا ویستیان وه‌ڵامی( د. یوسف محمد) بده‌نه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی    (پ د ك) كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌ بون به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ نه‌درا .
وێرای گرنگی پانێڵه‌ كان و ئه‌و باسانه‌ی پێشكه‌ش كران به‌ڵام هاو وڵاتیانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ پرسه‌و ماته‌مینی هه‌ڵه‌ بجه‌ جێگای بایه‌خی به‌رپرسه‌ كان نیه‌و ئه‌وه‌تا له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌پرسه‌دان كه‌چی ده‌سه‌ڵات داران ئه‌و مه‌راسیمه‌یان فه‌رامۆش كردوه‌ و ئاماده‌نه‌بون بچن به‌شداری  كردنی ئه‌وپرسه‌و ماته‌مه‌ كه‌ڕۆژانێك ئه‌وان بونه‌ ناسنامه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ .
لێره‌وه‌ ده‌بێت ئاماژه‌ به‌مه‌به‌سته‌ كه‌م بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ درزه‌ كانی نێوان ده‌سه‌ڵات داران تابێت گه‌وره‌تر ئه‌بن ، ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌ ساڵانێك مێشكیان خستبوین پێیان هه‌مو وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو ده‌رچون ،له‌كاتێكدا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌ بجه‌ خه‌ریكی ماته‌م گێڕانن و بریندارونه‌خۆشه‌كانیان له‌لێواری مه‌رگ دان كه‌چی ئه‌مان لێروه‌ خه‌ریكی دا به‌ش كردنی كێكی ده‌سه‌ڵاتن  .
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك ده‌ورو ژێنم به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ هاونیشتمانیانی هه‌ڵه‌ بجه‌و ده‌ورو به‌ری له‌وه‌تێبگه‌ن كه‌ به‌س خۆیان به‌كه‌ڵكی شاره‌ كه‌یان دێن 
1. ئایا نه‌ده‌بوو ڕۆژێكی تر ئه‌و پانێڵانه‌و ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ساز بده‌ن ؟
2. نه‌ده‌بوئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ببه‌نه‌ شاره‌ شه‌هیده‌كه‌ ؟
3. نه‌ده‌بوو له‌پانێڵێكدا باسی چاره‌سه‌ری ئه‌و قوربانیانه‌ی چه‌كی كیمیاوی بكرابا ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان به‌جێ ده‌هێڵم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە