بارزانی ئه‌و سەرۆک خێڵەی، کە بەردەوام خیانەتی نه‌ته‌وه‌یی تۆمار ده‌كات
Saturday, 19/03/2016, 14:57
بارزانی کە ئیستا وا خەریکە ناوبانگێکی دیکە بە خۆی دەبەخشێت و پێی دەڵێن سەرۆکە کۆنەکەی هەرێم، ئەم سەرۆکە کۆنە به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه داگیركراوه‌كه‌وە، به‌یانامه‌ییه‌كی راگه‌یاند كه ئه‌وان پشتگیری له سیسته‌می فیدرالی له سوریا ده‌كه‌ن، به‌ڵام وا بۆ٢ رۆژ دەچێت ئەم سەرۆکە کۆنە رەوشە کۆنەکەی پیادەکردەوە و سه‌رله‌نوێ سنوری به رووی كوردانی رۆژاوا داخستوه، سیاسه‌تی برسیكردنیان بۆ سێیه‌مین جار دوای خه‌نده‌ق و سنورداخستنی ساڵانی پێشوی ده‌ست پێكردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش هه‌مان مێژووی كۆنی 92ی پارتی و یه‌كێتی دووباره ده‌كاته‌وه، كه له‌ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بڕیاری په‌رله‌مانه‌كه‌یان شه‌ڕی پەكەكەیان ده‌ستپێكرد و پێش سوپای توركیا كه‌وتن، واتا بۆ كورد مێژوویان دووباره‌كرده‌وه، كه ئه‌و گوته‌یه‌ی ماركسی گۆڕی كه ده‌ڵێ مێژوو گه‌ر جارێك به‌تراژیدی له‌دایك بوو جاری دووه‌م ده‌بێته كۆمیدی...به واتا له بری ئه‌وه‌ی پارتی و بارزانی توزێ كه‌رامه‌ت و به‌رپرسیاره‌تی مێژوییان هه‌بێ، دانیان به فیدرالیه‌تی روژاوادا بنایه له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رنج و ره‌خنه‌یه‌كیان له‌سه‌ر په‌یه‌ده هه‌بوایه، له ئه‌ردوگان قێزه‌وەنتر له چركه‌ساتێكی پێویستدا ئەمیش سزای گه‌لێك ده‌دا؟ ئه‌مه‌شی ده‌چێته سه‌ر لاپه‌ره ره‌شه قه‌ترانییه ناپاكیه‌كانی تری وه‌ك له ساڵی 1978 دژی شۆرشی رۆژهەڵات و دیسان 1991 به‌دواوه چه‌ندین جار سوپاكه‌ی بارزانی هاوشێوه‌ی جاش و به‌عس مەسعود سوپاكه‌ی به‌پێش سوپاكه‌ی توركیا كه‌وت.به واتایەکی دیکە ئەگەرهه‌موو مێژووی بارزانی بگه‌ڕێی خاوه‌نی یەک سه‌روه‌ری نیه تۆماری کردبێت له‌به‌رامبه‌ر پشتگیری خه‌باتی به‌شه‌كانی تردا، جگه له ناپاكی و تاوان به‌رامبه‌ریان.دیاره ئه‌و ره‌فتاره ناپاكییه‌شی له باوكییه‌وه بۆماوه‌ته‌وه، كاتێك به‌هه‌مان شێوه بۆیه‌كه‌م جار بارزانی باوكی له مێژووی كوردی، رەوشت و رەفتارێکی قێزه‌وه‌نی هێنایه نێو هێزه سیاسیه‌كانی كورد كه سه‌ركرده كورده‌كانی به شه‌كانی تری کوردستانی به‌دیل ده‌گرت، شه‌هیدی ده‌كردن و ده‌یفروشتنه‌وه به ئێران و توركیا! له‌مه‌ش قێزه‌وه‌نتر و ناپاكتری، ئه‌و تۆوە ژه‌هراوییه‌یە وا خه‌ریكه ده‌گه‌یەنێتە به‌شه‌كانی تری كوردستان، له‌كاتێكدا له مێژوی ١٠٠ ساڵی رابردوودا كوردی هه‌موو به‌شه‌كانی تر هاریكاری یه‌كتریان كردووه، تا ساڵی 1968 كه مه‌لا مسته‌فای بارزانی له یه‌كه‌م ناپاكی بێوێنه‌دا سوله‌یمان موعینی سكرتێری حیزبی دیموكراتی ده‌گرێ و شه‌هیدی ده‌كات، دوایی ته‌سلیم به ئیرانی کردەوە.
ههه‌موو كات شۆڕش هه‌ر به‌شێكدا بووبێت، كوردی به‌شه‌كانی تر هاریكارییان کردووە و قوربانی گه‌وره‌یان بۆ یه‌كتری داوە، بەڵام به‌سه‌رهه‌ڵدان و باڵاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌و جوانییه‌ی نێوان هێزه كوردییه‌كان، خه‌ریكه تێکدەشکێت و له‌ناوی ده‌به‌ن، به‌نمونه هه‌موومان ئاگاداریین به فیتی بنەماڵەی بارزانی، وا خەریکە دیموكرات هان ده‌ده‌درێت، كه شه‌ری پەكەكە بكه‌ن و هاوكات نه‌ك پشتگیری خه‌باتی باكور و رۆژاوا به‌پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی كات خه‌ڵكیش سارد ده‌كه‌نه‌وه.له رۆژئاوا و باكوریش كۆمه‌ڵێك پارتیی كارتونییان دروست کردووە، کەسانی ئوتێل نشین و هێزی میلیشیایی له‌گه‌ڵ توركیایان کۆ کردۆتەوە، ته‌نیا بۆدژایه‌تی خه‌باتی رۆژئاوا و باكور.....
پرسیار له بارزانی ئه‌وه‌یه تۆ، کە سه‌رزمان و بنزمانت ئه‌وه‌یه كه جارێیكی تری شه‌ڕی كورد به‌كورد روونادات، به‌ڵام له‌مه‌شدا ناڕاست ده‌رچوویت، چونكه ئه‌وا پەكەكه خۆی له شه‌ڕه‌كانت لاده‌دا، گه‌رنا تۆ بیانوو دەدۆزیتەوە و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌یت، کە شه‌ڕ لە دژیان بكرێت، ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ ده‌شیكه‌یت جورێكه له شه‌ڕ به‌رامبه‌ریان....
له كۆتاییشدا ئه‌وه ده‌لێم سوپایه‌ك به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یی له‌رزۆك و هه‌لپه‌رست له‌ماوه‌ی رابردودا ده‌ستیان به‌هاتو هاوارێك كردبوو كه خه‌ڵكانێك به‌فیتی ئیران و له قینه‌وه دژی ده‌وڵە‌ته كوردییه‌كه‌ی بارزانین، ئایا ئیستا بۆ بوێریه‌كیان نییه بارزانی و حیزبه‌كه‌ی وا بە کردەوە ئەو ناپاكیه‌كه به‌فیتی توركیا ده‌كات؟
ئایا یه‌كێك خۆی پێ سەرکردە بێت و سەرۆکی دەسەلاتێکی کوردی بێت، ئازادیخوازبێت چۆن دژی سیاسه‌تی برسیكردنی گه‌له‌كه‌ی ناوه‌ستێته‌وه!؟
ئەو بێده‌نگییەتان نیشانی ده‌دات، کە ئێوە كه‌سانی له‌رزۆك و دروزنن له‌گه‌ڵ ئازادیی و مافی رەوای گه‌له‌كه‌تان نیین.بۆیه ئه‌وناپاكیه نه‌ته‌وه‌ییە بەردەوام ئەنجام دەدەن، ئەمەش بۆ مێژووی بارزانی و حیزبه‌كه‌ی ده‌نوسرێتەوە، هەروەها بۆسه‌رجه‌م ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌ش ده‌نوسرێتەوە، كه بێده‌نگن له‌ئاستی ئه‌و هه‌موو ناپاكییه‌ی بارزانی و بنەمالە و حیزبەکەی ئەنجامی دەدەن و ئەمانیش پشتگیریی له‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست