گوتارەکانی دیداری زانکۆی ئەمریکی چیان پێوتین؟
Thursday, 17/03/2016, 16:49
ئەمجۆرە دیدارانە بەتایبەت لەدۆخێکی پڕکێشەو هەستیاری وەک ئێستا،بۆ زەمینەسازی ئاشتەوایی وگەڵاڵەکردنی بیرۆکەوپلانی جیاجیا بۆچارەسەرکردنی کێشەکان؛
بەغدا-هەولێر،ناوخۆ[پەرلەمان،یاسای سەرۆکایەتی،حکومەت]،لەکۆتاییدا شەڕی داعش،وەڕێ دەخرێن.دیارە ئەوێ شوێنی ووردەکاریەکانی کێشەکان و چارەسەرەکان نییە،بەڵکو خۆشکردنی هەوای گفتوگۆکان ودۆزینەوەی دەریچەکانە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان.بەداخەوە ئەم سەرکردانەی ئێمە هیچ لەپەیامی دیدارەکە نەگەیشتبوون یان بەئانقەست لەجیاتی قۆستنەوەی دیدارەکە بۆ ئەم ئامانجانە دەرگای یەکتر تاوانبارکردنیان واڵاکرد،جگە لە د.بەرهەم کە هەر لەبنەڕەتدا ئەم دیدارەی بۆ پێکگەیاندنی لایەنە ناکۆکەکان وزەمینەسازی بۆ چارەسەری کێشەکان ئامادەکردبوو وبەزمانێکی دپلۆماسیانەو خەمخۆرانە ئاماژەی بەکێشەکان وچڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردن وهەڕەشەی دۆخەکەشی نەشاردەوە ئەگەر ئەم کێشانە هەروابمێننەوەوبەیەکڕیزی وتەبایی ڕووبەڕوویان نەبینەوە،پەنجەی لەسەر ئەوەداگرت کە ڕووداوی گەورە بەڕێوەیە،ناوچەکە لەوەرگۆڕانێکی گەورەدایە.هەموو ئەم قسانە بەسن بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت وپەرلەمان بەتایبەتی،خەمخۆرانە بێنە سەر مینبەرو ڕاستگۆیانەودوور لە بەرژەوەندی حزبی ،بەسەر هەوای گرژی ڕابردوودا بازبدەن وباوەش بۆ بیرۆکەوپێشنیاری دڵسۆزانە بکەنەوە،کەچی زۆر بەداخەوە،هاتبوون لەوێ لەبەردەم قۆنسوڵ ونوێنەرانی ووڵاتان،بەتیبەت ئەمریکا وبەغدا،شەڕی ساردبووەوەی خۆیان[پارتی وگۆڕان]گەرم دابێننەوەو هەروا شیانکرد،بێ ئەوەی هیچ گرنگیەک بۆ دۆخەکەوشەرم لەمیوانە بێگانەکان بکەن،سەرۆکی حکومەت لەودیدارەدا،لەجیاتی قسەلەو ئامڕازو ڕیگایانە بکات کەبەهۆیانەوە گفتوگۆی هێمنانەو خەمخۆرانە وەڕێ دەخرێ وبرینەکان سارێژدەکات،داری لەبرینەکان وەرداوتەشەنای کردنەوە وچوەوەسەر ووردەکاری سەرهەڵدانی کێشەکان وتاوانبارکردنی پەرەلەمان!کەئەمە نەک هەر پێویست نەبوو بەڵکو زەمینەی گفتوگۆیەکی هێمنانەی تێکدا،ئەو چاوەڕوانیانەی لەدیدارەکە دەکرا هیچ نەبێ هەوای جارێکی تر دانیشتن بۆ چارەسەری کێشەکان بخوڵقێنێ،لەباربرد!لەولاشەوە د.یوسف نەیتوانی دان بەخۆیدا بگرێ وهێمنانەتر وەڵامی بداتەوە یان هەرنەیداتەوە،هات وزۆر بەتووندی بەنەخوێندەوار،وەسفی کردن!
لەکاتێکدا دەکرا بەسەر ئە تاوانبارکردنانەدا باز بداو قسەلەزەمینەسازی بۆ ئاشتەوایی ویەکڕیزی بکاو دووبارە وچەند بارە ئامادەیی خۆی بۆ گفت وگۆودانیشتن لەپێناوی ئامانجە بەرزەکانی گەل و وولات بەتیابەت لەم دۆخە هەستیارەی ئاماژەمان پێدا،پێشان بدات.وەرگۆڕانێکی گەورە لەناوچەکەدا بەڕێوەیە،وەکو هێندێک شرۆڤەکاری سیاسی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ئاماژەی پێدەکەن ڕەنگە جارێکی تریش خیانەتمان لێبکرێتەوە لەلایەن دەوڵەتە زلهێزەکان! ئەوەتا،(جەیمس کاردن )ی ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی لەسایتی (زەنەیشن)دا بابەتێکی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی دیسان خیانەت لەکورد دەکەنەوەو ئەوگووتەیە ئەمجارەش دێتەوە سەر زمانان کەدەیانگووت((کوردەکان هیچ هاوڕێیان نییەجگەلە چیاکان!)).لەسەر زەمینیش کشانەوەی لەپڕی روسیاوبەشداری پێنەکردنی کورد لە دانیشتنەکانی ژنێف ودانپێدانەنانی،ئەمریکا، سوریەکان [ڕژێم،ئۆپزسیۆن]بەفیدراڵی بۆکورد و هەڕەشەوگوڕەشەکانی تورکیا..هتد،گەورەیی هەڕەشەکان وبۆنی خایانەتەکان زیاتردەکات!لەکاتێکدا ڕۆژئاوای کوردستان لەئامادەباشی دان بۆ ڕاگەیاندنی فیدڕاڵی بۆ هەرسێک کانتۆنەکە.
لەباشوری کوردستانیش بەگرتنەوەی موسڵ ودەرپەڕاندنی یەکجاری داعش لەعێراق،حکومەتی مەرکەزی بەپشتیوانی دۆستەکانی دەستی واڵاتردەبێ بۆ کێشەکانی تر کە لەسەروی هەمویانەوە کێشەی کوردە کەهەتا ئێتسا دەیان کێشەی هەرێم بەهەڵواسراوی ماونەتەوە!
هەموو ئەو هەڕەشانە دەبینین وبچوکترین مەرجی ئامادەییش بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان یەکڕیزی ویەک هەڵوێستیە،کەبەداخەوە زۆر لاوازە،ئەم دیدارانەش دەرفەتی چاکن بۆ دڵسۆزان،هێمنانە ئامادەسازی زیاتر بکەن بۆ بەگفتوگۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە تاقە ئامڕاز وباشترینە.
لەکۆتاییدا دەڵێم هێشتا کات ماوە،هێشتا دەکرێ نەک جارێک دەیانجار دابنیشن وکێشەکان کە زۆر سادەن یەکلابکەنەوەو خۆتان ئامادە بکەن بۆئەوەی بەیەکڕیزی ویەکهەڵوێستی ڕووبەڕووی هەر دیاردەیەک ببنەوە کە ببێنتە هەڕەشە لەسەر خەونەکانمان کە چەندین ڕووباری خوێن وفرمێسکی بۆ ڕێژڕاوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست