قائید فهیلهقی ٥ وجەلادێكی ئەنفال راويژکاری سەربازی مەسعود بارزانیە
Thursday, 17/03/2016, 10:26
بەس دەمەوي تێبگەم یەکیک خۆی پێ کورد پەروەر بیت چون شەرم لەخۆی ناکات كه دەنگ بهبارزانی و پشتگیری مانهوهی ئەو مەسعود بارزانیەدەکات !؟ یان مەدالیای ئەو دەسەلاتە وەردەگرێ و داوای کاندیدکردنەوەیەکی نایاسایی دەکات ؟ جونکە خۆی و بنەمالەکەی تاوان و درۆ وتالانی و سوکایەتیە ماوه بەگەلی کورد بکەن؟ وه ماوە ماوە بەتاوان و ناپاکیەکیان رامان دەههژێینن و به ئاگامان دههینهوه ، کەئەو هەموو قوربانیەی کورد داویەتی بۆتە خەونی جەند کەسیکی نەخويێندەوار و تیکشکاوی کەسیتی هەردوو بنەمالە . وە لەژیر سایەی ئەو مەسعود بارزانیە دا ج کارەسات وکەسیتیەکی کوردی تیکشکاو ناپاکی وەک خۆیان دروست بوە دەبيت.
هەردوێنی یادی هەلەبجە بوو ، بەلام ئەمرو ئەم وینەیەم بۆ هاتوە لەگەل ئەو زانیاریانە کەسەرجاوەکە جیگای بروایە ، کەیەکیک لەگەورە جەلادانی كورد کەدەستی لەپرۆسەی ئەنفال تەختکردنی هەزاران گوندی هەولير و شەهیدکردنی سەدان پیشمەرگەی هەژار ههیه ، ماوەی ٥سالە خۆی وبنەمالەکەی میوانی تایبەتی و راويژکاری سەربازی ئەو بارزانیەیە کەدەمی دەکاتەوە باس لەپێشمەرگە و کورد وتاوانەکانی سەدام دەکات!؟
عەلی شەلال خەلکی شاروجکەی خالسی پاريزگای دیالەیە ، یەکیک لەتاوانبارانی ئەنفالە و ناوی لەلسیتی تاونبارانی ئهنفال دا هەیە ، کەدەبیت زیندانی و سزای لەسیدارەدانی بۆدەربکرێ ، وە ماوەیەک لەسوپاسی عیراق ئامر لیوای ٤٥ و ئامر فرقەی ١١ قوات خاسە بوە دواتر لە٨٠کاندا بۆتە قائید فەیلەقی ٥ و لەسالی ١٩٨٧ بۆتە سەرپەرشتیاری سنورەکانی عیراق و شیعە مەزهەبە و مال و منالەکەی لەژیر سایەی مەسعودی کوری مەلا مستەفا لەزانکۆکانی شویفات و ئەهلیە گران بەهاکان لەسەر داهاتی خەلکی کوردستان لەعەنکاوە خانویەکی گران بەهای بۆ کریوە ماوەی ٥ سالە ەلشاری هەوليردا بەو نازو نعمەتەوە لەسەر قوتی هەژارانی کورد دەژی
وەدەتوانن گوێبیستی دیدارەکەی کەنالی نالیا بن لەگەل قاسم ئاغای ناپاکدا کەپیی دەلی تو داوات لەعەلی شەلال کردبوو کە بەکیمیاوی کەرانیە بدات
هاورییان ههر كهس ولایهنێك گومانی لهو هەوالەدا ههیه بابجی لهزانكۆی شویهفاتی هەولير بپرسێ و بەدواجون بکات بزانه منالهكانی لهسهر قوتی خهلك كوردستان دهوام دهكهن یان نا ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست