با یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه بنه‌مای به‌رخۆدان و تێکۆشانی ئازادی
Thursday, 17/03/2016, 1:16
له بیستوهه‌شته‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستاندا داده‌نوێنین و مسۆگه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه زامێکی قووڵ و هه‌میشه‌یی مێژووی گه‌له‌که‌مان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه و هه‌رگیز له‌یاد ناکرێ.
بێگومان تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه؛ که هه‌زاران که‌سی شه‌هید کرد و هه‌زارانیشی بریندار و ئاواره کرد، تاوانێکی گه‌وره‌ی ده‌ستی رژێمی شۆڤێنیستی و فاشیستی به‌عس بوو و له‌هه‌مانکاتیشدا سوودی له سیاسه‌تی وابه‌سته‌یی و غافیلانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد له‌باشووردا وه‌رگرت و له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژێکی قڕکردندا هه‌ڵه‌بجه و سێوسێنان و گۆپته‌په و بالیسان و بادینانی کیمیاباران کرد و به‌هه‌شت قۆناخیش پرۆسه‌یه‌کی دڕندانه‌ی به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه ده‌ستپێکرد و سه‌دان هه‌زار که‌سی شوێن‌بزر کرد و هه‌زاران گوند و شارۆچکه‌ی وێرانکرد. به‌ڵام گه‌له‌که‌مان ملکه‌چ نه‌بوو، له‌ناو نه‌چوو و نه‌توایه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ش به‌رخۆدانی کرد و راپه‌ڕی، له‌به‌رامبه‌ردا خودی رژێمی به‌عس رووخا و کۆتایی پێهات.
له‌کاتێکدا به شکۆوه یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه و به‌ڕۆژێکی ره‌ش و شومی مێژووی گه‌لی کورد و مرۆڤایه‌تی ده‌بینین، به‌پێویستی ده‌بینین که هه‌میشه لێکدانه‌وه‌ی راست و پێویست بۆ ئه‌م مه‌رگه‌ساته مه‌زنه‌ی مرۆڤایه‌تی بکه‌ین و ئه‌نجامی پێویستی لێوه‌ربگرین، له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆشدا ئه‌و یاده بکه‌ینه بنه‌مایه‌کی به‌هێز بۆ به‌رخۆدان و تێکۆشانی ئازادی و به ئیڕاده‌ی پۆڵاینه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕی و هه‌وڵه داگیرکارییانه ببینه‌وه که ده‌خوازن له مێژوودا گه‌لی کورد بێ ماف و ئازادی بێت.
به‌تایبه‌تی له دۆخی ئه‌مڕۆدا؛ که رژێمه فاشیسته‌کانی ناوچه‌که هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو کوردستان وه‌ک هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵکوژ بکه‌ن. له‌م پێناوه‌شدا له‌میانه‌ی دروستکردن و پشتیوانیکردنی چه‌ندین هێزی دڕنده‌ی وه‌ک داعش و جه‌بهه‌تولنه‌سره و به‌کارهێنانی چه‌ندین جۆری چه‌کی قه‌ده‌خه‌کراو له باکوور و رۆژئاوای کوردستاندا ده‌خوازن کوردستان له ئینسان و ژیان و ئازادی داماڵرێت و ببێته گۆڕستانی گه‌لان. کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی شه‌نگال، جزیره، ئامه‌د و نسێبین که ئه‌ردۆغان و داعش به‌هه‌مان ئه‌قڵییه‌تی فاشیستانه‌ی به‌عس ئه‌نجامیان داوه، نموونه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ن که به‌به‌رچاوی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیان داوه و وه‌ک له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا کردیان، بێده‌نگن له‌به‌رامبه‌ریاندا.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد به‌هاوپه‌یمانێتی گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌که له‌نێو تێکۆشانێکی بێوێنه دان و به‌به‌رخۆدانییه‌کی مێژوویی رووبه‌ڕووی ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌ی ئه‌و رژێمانه و هێزه به‌کرێگیرا‌وه‌کانیان ده‌بنه‌وه. بێگومان چاره‌نووسی ئه‌و رژێمانه‌ش هه‌مان چاره‌نووسی رژێمه‌که‌ی به‌عسی سه‌ددامی ده‌بێ و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کوردستان و گه‌لانی ئازادیخواز و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و ئارام و ئاشتیش ئیدی بۆته راستییه‌کی مسۆگه‌ر و واقیعێکی به‌رجه‌سته. هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو کوردستانیش بۆ هه‌میشه ده‌بێته‌وه وڵاتی ئازادی و به‌یه‌که‌وه ژیانی گه‌لی کورد و گه‌لان.
- دروود بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی!
- سه‌رکه‌وێ به‌رخۆدانی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئازادیخواز!
کۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌که‌که
له باشووری کوردستان
15.03.2016
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست