دوای بڕیاری کتوپڕی پۆتین، یەکەم گروپی هێزی ئاسمانی کەوتە جوڵە بۆ بەجێهێشتنی خاکی سوریا
Tuesday, 15/03/2016, 14:56
بی بی سی ١٦/٣/٢٠١٦: دوای بڕیاری کتوپڕی پۆتین بۆ کێشانەوەی هێزەکانی لە سوریا رۆژی دووشەمەی رابردوو، ئیمڕۆ یەکەم گروپی هێزی ئاسمانی رووسیا لە بنکەی حمیمی سوریا کەوتە جوڵە بۆ بەجێهێشتنی خاکی ئەو وڵاتە. سەرچاوەیەکی فەرمیی رووسیا رایگەیاند کە لەگەڵ ئەوەی هێزی ئاسمانی دەستی بە کشانەوە کردوە لە سوریادا، بەڵام روسیا بەردەوام دەبیت لە هەڵمەتە ئاسمانییەکانی، هەروها چەند سەد لە سیستەمی زەمینی و بەرگری ئاسمانی لە سوریادا بەجێدەهڵێت. هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی پرۆسەی ئاشتی پێ ناوەتە دووەم رۆژی. نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ئینڤۆی ستافان دی میستیەرە کە ناوبژیاوانی ئەو پرۆسەیەیە، خۆشحاڵی خۆی دەربری بەرامبەر ئەو بڕیارەی روسیا و رایگەیاند کە ئەو هەنگاوەی پۆتین لە سەرتای دەستپێکردنی گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی ناوەوەی سوریا لە شاری جنێفدا، کاردانەوەیەکی بەرچاوی دەبێت لە گەشە کردنی پرۆسەی گفتوگۆکان، گومانی تێدا نییە کە ئەو هەنگاوە کاردانەوەی پۆزەتیفانە دادەنێت لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان. کەمکردنەوەی هێزەکانی روسیا لە سوریادا لە کۆبونەوەی نێوان پوتین، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەدا بانگەواز کرا. روسیا کلیلی هاوپەیمانیەتیە بۆ سەڕۆکی سوریا "بەشار ئەسەد"، هەموو ئەو پروپاگەندانە ڕەتکراونەتەوە کە گوایە نێوانی روسیاو سوریا گرژی تێکەوتبێت لەسەر ئەو مەسەلەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست