کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیمن هه‌ورامی بە نیازە پۆست كوردستان زیندوو بکاتەوە

Saturday, 19/03/2016, 10:26


هێمن هه‌ورامی كه‌ به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگای پاراستنه‌، وەک سەرچاوەیەک بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد، کە ئیستا ده‌یان په‌یج و مالپه‌ری پاراستن سپونسه‌ر ده‌كات به‌ كۆمه‌كی مادیی و زانیاریی و بریاردان بۆ دژایه‌تیکردنی ره‌خنه‌گرانی پارتی و ناحەزەکانی خۆی، چونكه‌ له‌ناو پارتی و پاراستنیشدا ململانێی سه‌خت له‌نێوان خۆیان دا هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌یان پیاوی بچوك و ناپاكی وه‌ك خۆی دروستكردوه‌ و لە رووی مادییەوە هاریكاریان ده‌كات. ئه‌و هێمن هه‌ورامییه‌ ماوه‌یه‌كه‌ پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر پشتگیری ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌سكرتێری پارتیش فازل میرانی زیاتر ده‌یبه‌نه‌ پێشه‌وه‌، چونکە ئەم هەورامییە وەک سەرچاوەکە دەڵێت، کەسێکی بەدرەوست و بێمورالە بۆ ئەوەی زۆرتیرین دەستكەوتی لای بنەمالەی بارزانی پێبدرێت، سڵ له‌ هیچ ره‌فتارێك ناكاته‌وه‌ دژی هەموو کەسێک و لایەنێک، له‌وانه‌ ده‌ستبردن بۆ تیرور، ناشیرینكردنی ده‌نگه‌ جوانه‌كان، تیروری كه‌سێتییه‌كان به‌رێگای په‌یج و ماڵپه‌ره‌ فه‌له‌كان، هەروەها بڵاوكردنەوه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌شیاو لەسەر ئافره‌تان، دروكردن بۆ پارتی كه‌ زۆر جار به‌گران له‌سه‌ر پارتی وه‌ستاوه‌ به‌نمونه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا رایگه‌یاند كه‌ په‌كه‌كه‌ و گۆڕان راپه‌رینی چه‌كداری ده‌كه‌ن، دوایی نه‌ك راست ده‌نەچوو، بەڵکو پارتیشی ئەوەندەی دیکە شه‌رمه‌زار كرد.
هیمن هه‌ورامی دوای له‌ناوبردنی كادیرێكی دیاری ئه‌و ماڵپه‌ره‌ بە ناوی هێمن پاشا، هەوڵیدا رابکات و بچێت بۆ ئەوروپا و زۆر زانیاری مه‌ترسیداری نووسرا و ڤیدیۆی لابوو، بە بەڵگەوە دەیویست دوایی هەموویان بلاوبکاتەوە و کە پاراستن پاڵپەری پۆست کوردستان بەڕێوە دەبات، لەگەڵ چەند ماڵپه‌ر و په‌یجی دیکەی ناو فەیسبوک، سەرچاوەکە دەڵێت ده‌زگای پاراستن له‌ هه‌موو لق و ناوه‌نده‌كانی پاراستن كادیری دیاریان بۆ ته‌رخان كردبوو، لەوانە به‌نمونه‌ به‌ختیار شاخی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردبویانه‌ به‌رپرسی مالپه‌ر، كاروان محمه‌د سابیر راوێژكاری مه‌سرور بارزانی، ستیڤان شه‌مزینانی له‌پاراستنی سلێمانی، به‌ختیار سه‌عید له‌ هه‌ولێر، سیروان ناشاد ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ر، ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج، نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن، حه‌مه‌ پاشا، سه‌رپه‌رشتیاری ئەو چالاکییانە بوون، به‌ڵام كۆمه‌كی مادی و بریارده‌ری یه‌كه‌م هیمن هه‌ورامی و پشتیوان سادق بووه‌، ئیستاش دیسان دەیانەوێت پۆست کوردستانەکە بخەنەوە گەڕ، کە دوای هەڵاتن و تیروركردنی هێمن پاشا، ده‌زگای پاراستن، په‌یج و ماڵپه‌ره‌كه‌یان داخست، كۆده‌كه‌ كه‌وته‌ ده‌ست هیمن هه‌ورامی، چونکە وه‌ك گوتمان پێشتر له‌ ریگای پۆست كوردستان كادیری له‌ هه‌موو لقه‌كانی پاراستن به‌شداری تیا ده‌كرد، کە لە فەیسبوکدا لە ماوه‌ی دوو ساڵ خۆی شارده‌وه و خه‌ریكی ئه‌و سایته‌ بوو، به‌ ستافیكی زه‌به‌لاح و كۆمه‌ڵێك ئه‌دمین هه‌تا په‌یجه‌كه‌یان گه‌یشته‌ نزیك ملیۆنیك لایك و سایته‌كه‌یان زۆرترین پاره‌یان بۆ سه‌رف كرد ته‌نانه‌ت بە زۆڵێتی و بۆ چەواسەکردن هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر به‌شیك له‌ راگه‌یاندنه‌كانی پارتی و به‌كه‌مته‌رخه‌میان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان، ده‌یویست به‌م شێوه‌یه‌ بیته‌ مه‌یدان به‌ڵام دواجار شكستیان هینا و ستافه‌كه‌شیان ئاشكرابوو به‌ هۆی كیشه‌ و پاره‌ی نێوانیان، لە دواییدا گه‌یشتنه‌ ئه‌و راستیه‌ی کە میتودەکەیان فاشیله‌ و دواجار دایان خست.
ئیستا وا جارێکی دیکە هێمن هەورامی هاتۆته‌ مه‌یدان و نێو راگه‌یاندن و شوینه‌گشتیه‌كان به‌ تایبه‌ت باس و خواسی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ده‌كرێت و ده‌یه‌وێت بكریته‌ وته‌بێژی پارتی، بەڵام وەکو سەرچاوەکەی کوردستانپۆست باسی لێوەکرد، جاری دیار نییه‌ چۆن ده‌بێت و چیده‌كرێت.
لیکی بابەتی لێکچوو:
وێنەی هەندێک لەو نووسەرە پاراستنانەی کە ناویان لەم باسەدا هاتووە:
ستیڤان شەمزینی


بەختیار سەعید

سیروان ناشاد 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە