داعش میراتگری کولتووری توندوتیژیی ئیسلامییە
Sunday, 13/03/2016, 2:37
ئاینی ئیسلام لە نیوچە دوورگەی عەرەبیدا سەری هەڵدا، لە نێو کۆمەڵگایەکی عەرەبی کۆچەریدا، کە هۆزە عەرەبەکان لە ململانێ و شەڕ و توندوتیژییەکی بەردەوامدابوون .. لەسەر گیا و پووش و پەڵاش و ئاو و داگیرکردن و تاڵانی
و تۆڵە و دەسەڵاتدا .. کە بە سەردەمی نەزانین و تاریکی عەرەب ناودەبرێت.
کە ئاینی ئیسلامیش سەری هەڵـدا، گوایە ناوی ( ئیسلام ) لە وشەی ( سلام: ئاشتی ) یەوە هاتـووە .. بەڵام لە راستیدا، تا ئەمـڕۆش لە سـایەی دەسەڵاتی
ئیسلامیدا هیچ ئاشتییەکمان بەدی نەکردووە .. ئاینی ئیسلام لە نێو عەرەب و لە نێو نەتەوەکانی تردا کە عەرەب نەبوون، وەکو کورد و فارس و ئەمازیغی
و ئەزەری و .. هتد، بە ئارەزووی خۆیان نەبوون بە ئیسلام بەڵکو بە کوشتن و سەربڕین و تاڵانی کردن و کاولکردن و سووتاندن و داگیرکردن، بە زەبری شمشێر ئیسلامیان سەپاند بە سەریاندا .. چونکە ئاینی ئیسلام تا ئەمڕۆش بڕوایان بە فرە ئاینی و بە فرە نەتەوەیی نەبووە و نییە .. لە دڵەوە لە ئیسلام زیاتر هیچ ئاینێکی تر بە ئایین نازانن .. هێشتا تازە ئیسلام لە شاری مەدینە
سەری هەڵدابوو .. داوایان لە جوولەکەکـانی خەڵکی رەسەنی شاری مەدینە و، لە سەرۆکەکانی چەند هۆزێکی عەرەبی نیوچە دوورگەی عەرەبی کرد و، هەڕەشەیان لێکردن ئەگەر نەبن بە ئێسلام .. دەیان کوژن و تاڵانیان دەکەن . بەڵام نە جوولەکەکـان و نە سەرکردەکانی بەشێکی زۆری هۆزە عەرەبەکان ئامادە نەبوون کە بە زۆر ببن بە ئیسلام، بۆیە لە لایەن ئیسلامەکانەوە بەوە تاوانبارکران کە ( کافرن ) .. لەژێر ناوی ( الجهاد ) دا، جوولەکەیەکی زۆر و
چەندین سەرۆک هۆزی عەرەبیان تیرۆرکرد .. لە دوای کوچکردنی پێغەمبەر محەمەدیش .. کە چوار خەلیفەی ئیسلامی دەسەڵاتیان گرتەدەست و، هەر بە هەمان شێواز و بە زۆر و بە تۆقاندن و بە زەبری شمشێر و بە سەرپەڕاندن و خوێنڕشتن درێژەیان بە سەپاندنی ئیسلام دا . ئەو عەرەبە هەژارانەی کە لە نیوچە دوورگەی عەرەبیدا، توانای باجدانانیان نەبوو بە نـاوی( المرتـدین من الاسلام : هەڵگەڕاوەکان لە ئیسلام ) تاوانبار کران و، لە ژێر ناوی الجهاد دا
زۆریان لێکوشتن .. تەنانەت خەلیفەکان و سەرکردەکانی ئیسلام خۆشیان لە نێو یەکتریدا، لەسەر خەلیفایەتی و دەسەڵات و خۆلەپێشترزانین، تەبا نەبوون
و لە دژی یەکتری پیلانیان گـێڕا .. لە خەلیفەکانی راشدیندا تەنها ئەبو بەکری سەدیق مرد ( عوسمان کوری عەفـان، عومەر کوڕی خەتـاب، عەلـی کوڕی تالیب ) هەرسێکیان بە پیلانی داڕێژراو و، لە کاتی نوێژدا لە لایەن ئیسلامەوە کوژران، هۆیەکانیش تەنها لەسەر دەسەڵات بوون .
( حەسەن کوڕی عەلی کوڕی تالیب ) لە لایەن ژنەکەیەوە دەرمان خوارد کرا .. ( حوسین کوڕی عەلی کوڕی تالیب ) لە لایەن سوپای ( یەزیدی کوڕی مەعاویە ) وە سەریان بری .. شەرشیان هەر لەسەر رابەرایەتی ئیسلام و لەسەر وەرگرتنی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی بوو .
لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتاب، کە شانازییەکی زۆر بە ئازایەتی ( خالید کوڕی وەلید ) ەوە دەکرێ .. کەچی خالید ( مالیکی کوڕی نوێرە ) هەر لەبەر ئەوەی کە هاواڕی خالید نەبوو .. بە شمشێرەکەی خۆی سەری بڕی و سەری برژاند .. هەر لەو شەوەشدا بە زۆرداری ژنەکەی مالیکی لە خۆی مارەکرد .. گوایە عومەر کوڕی خەتاب بە دادپەروەر و مافپرس ناسرابوو، بەڵام هیـچ لێپێچینەوەیەکی لەم تاوانەی خالید کوڕی وەلید نەکرد .. ئەمەش راستییە و قسەی هەڵبەستراو نییە و، لە لایەن مێژوونووسانی عەرەبەوە نووسراوە .
دواتریش عەرەب خۆشبڕوایی و دڵپاکی گەلانی تریان قوستەوە و ئیسلامیان کرد بە پەردەپۆشی بۆ ئامانجە رەگەزپەرستییەکانیان .. بە هەمان شێوە و بە ناوی( الجهاد)و لەژێر ئاڵای( لا الە الا اللە محمد رسول اللە )و، بەرزکردنەوەی پەیامی ( ذات رسالة خالدە) دا، بۆ داگیرکردنی وڵاتان و بۆ تاڵانکردنی سامانی گەلان تر لەژێر دروشمی ( سەر بۆ ئێمە و ماڵ بۆ ئێوە ) دا بە زەبری شمشێر و خوێنڕشتن و سەربڕین و دەست نەپاراستن و، تاڵان کردن و، بە زۆر بـاج وەرگـرتن، بە کۆمەڵکوژی و چاوترساندن، گەلانی تریان بەوە تاوانبار کردن، کە ( زەردەشتین) یا ( جوولەکەن ) یا ( مەسیحین ) بەڵام لە راستیدا لەبەر ئەوە بوو کە عەرەب نەبوون .. کـورد، یا فارس، یا ئاشووری، یا جوولەکە بوون .. واتە لە ژێر عەبای ئیسلامیدا، زۆر دڕندانە و دڵڕەقانە سیاسەتێکی رەگەزپەرستی عەرەبیی توند و تیژیان، لە دژی گـەلانی کـورد و فـارس و ئەمازیغی و ئاشووری پەیڕەوی دەکرد .. بە تایبەتیش لە دژی گەلی کوردمان .. چەندین کۆمەڵکوژیان لە کوردستاندا ئەنجامدا و، بە هەزاران کوردمان لە بەرگریکردن لە خاکی کوردستان شەهیدبوون . سامانێکی زۆری کوردستانیان بە دزی و بە تاڵانی بردن لەژێر ناوی(غنائم الحرب : دەستکەوتەکانی جەنگ) دا، لە خۆیان حەڵاڵ کردن .. شوێنەوار و بەڵگەیەکی مێژووی زۆری کوردیان وێرانکرد و سوتاندیان .. ئیسلامبوونی کورد و گەلانی کەش، بە زۆرداری و بە زەبری شمشێر بوو نەک بە حەزی خۆیان .. گەلی کورد لە هەموو گەلێکی تر، زیاتر باجی رەگەزپەرستی عەرەب و، تونـدڕەوی و توندوتیـژی ئیسلامی داوە .. ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، تا ئيستاش ئەو رق و کینەیەیان بەرانبەر بە کورد کۆتاییان نەهاتووە .. لە سەرەتاوە بە ( زەردەشتی) و بە (ئاگرپەرستی) و بە ( مەجوسی ) تاوانباریان کردین و، کوردقڕان وێرانکردنی کوردستانیان رەواکرد .. لە ئەمڕۆشدا، بە تاوانی ئێزیدی بوون، بە تاوانی دۆستی جوولەکە کورد کوشتنیان رەواکردوون و، بە تاڵانی بردنی سامانی کوردستانیان حەڵاڵ کردوون و، پەلماردانی ئافرەتی کوردیش بەشێکە لە لووتکەی بێڕەوشتیان .
بەعسییە رەگـەزپەرست و دڕنـدە گۆڕبەگۆڕەکـانی عێـراق و سـوریاش، کە ڤایرۆسی هەمان کولتووری بۆگەنن .. دروشمی ئەوانیش دژ بە گەلی کوردی
ئازادیخوازمان ( سەر بۆ ئێمە و ماڵ بۆ ئێوە ) بوو، لە ژێر ناوی ئایەتێکی
قورئاندا ( الأنفال ) دا، زیاتر لە ( دوو سەد هەزار ) کوردیان زیندەبەچاڵکردن کە منداڵی شیرەخۆرە و ئافرەتیان تێدا بوون .. لە ژێر ئاڵای ( اللە اکـبر ) و دروشمی ( امة عربیە واحدە .. ذات رسالة خالدە ) دا، پێنج هەزار کوردیان
لە هەڵەبجە بە گازی ژاراوی شەهیدکرد .. بەشێکی زۆری وڵاتانی ئیسلامی
نەک هەر ئیدانەی ئەم تاوانانەیان نەکرد .. بەڵکو ئافەرین و دەستخۆشیشیان لە دیکتاتۆری گۆڕبەگۆڕی بێـڕەوشت سەدام حوسێن کرد .. هەر لەبەر ئەوەی
کە کوردین .. هیچ میللەتێکی ئیسلامیش بە عەرەبەکانیشەوە، وەکو کورد بە پاکی و بە دڵسۆزی پێویستییەکانی ئیسلامییان جێبەجێ نەکردوون .. کورد پیاوەتییەکی زۆری بەسەر عەرەب و ئیسلامەوە هەیە .. بەڵام بە داخەوە لە بری پاداشتی پیاوەتیمان، زۆر بە ناپیاوی و نامەردی و دڕنـدانە و بێویژدانانە وەڵامی چاکەی کوردیان داوەتەوە و.. دەدەنەوە .
من منداڵ بووم ماڵمان لە گەڕەکی شۆریجە لە شاری کەرکوک بوو .. لەگەڵ چەند منداڵێکی هاوڕێ و هاوتەمەنی خۆمدا .. رۆژانی هەینی دەچووین بۆ مزگەوتێکی شۆڕیجـە و نوێـژی هەینیمان دەکرد .. پێشنوێژی مزگـەوتەکە مەلایەکی کورد بوو .. لە کاتی وتارخوێندنەوەی هەینیدا، بە پێوە دەوەستا و شمشێرێکی رووتی بە دەستی راستییەوە دەگرت .. لەو تەمەنەدا، نەمدەزانی بۆ لە کاتی وتارخوێندنەوەدا مەلاکان شمشێری رووت بە دەستەوە دەگرن .. بەڵام دواتر ئەوەم بۆ دەرکەوت، کە ئیسلام بە زەبری شمشێر و توندوتیژی و کوشتن و سەربـڕین، ئیسلامیان بە سەر گەلانـدا سەپاندوون .. لە وڵاتـانی ئەوروپادا تا تەمەنی چواردە ساڵان لە هیچ منداڵێک ناپرسن، کە لەسەر چ ئاینێکی، کە بوون بە چواردە ساڵان، منداڵان خۆیان ئازادن کە چ ئایینێک هەڵبژێرن .. بەڵام لە لای ئێمە، ئاین بۆتە رەمەک ( غەریـزە) و، هەر وەکو ئەوەی لەگەڵ لە دایکبووندا، ئاینی ئیسلامیش لە خوێنیدا بێت .
ئەو تاوانانەی کە لە ئەمڕۆشدا، نەوەکانی خەلیفەکـان، جاشە خۆفـرۆش و بەکرێگیراوە ئیسلامییەکان ( داعـش، بۆکۆحـەرام، بەرەی نوسرە، قاعـیدە، چەتە ئیسلامییەکانی سۆمال، ئیسلامییە سیاسییە توندڕەوەکان ) دژ بە گەلانی ئازادیخواز ئەنجامیان دەدەن و، لە لایەن چەند دەوڵەتێکی رەگەزپەرستەوە هەموو یارمەتییەک دەدرێن .. بە تایبەتیش تـاوانە بێوێـنە و قـێزەوەنەکانی داعشی دڕندە و بیڕەوشت و، بەرەی نوسرەی جاشی بەکرێگیراو، کە لەدژی گەلی کوردی بێتاوانمان لە سەر سنوورەکان و، هەندێ گوند و شارۆچکە و شارەکانی کوردستاندا ئەنجامیان دان و .. دەدەن .. شتێکی تازە و نامۆ نین، بەڵکو ئەم جاشانەش میراتگر و ڤایرۆسی هەمان کولتووری رەگەزپەرستیی بۆگەن و توندوتیژین .. ئەمانیش وەکو باپیرە گەورەکانیان، لە ژێـر عەبـا و مێزەری ئیسلامیدا، لەژێر هەمان ئاڵادا ( لا الە الا اللە محمد رسـول اللە ) دا .. خەڵکی بێتاوانی کورد و ئاینەکانی تر سەردەبڕن و دەسووتێنن و دەکـوژن .. ماڵ و سامانی کورد و نەیارەکانیان دەدزن و تاڵان دەکەن، بەوپەڕی نامەردی و بێڕەوشتییەوە پەلاماری ژنان و کچان دەدەن و، بە دەستکەوتی جەنگـیان دەزانن، ئەوەی کە داعشی بێڕەوشت بەرانبەر بە ژنانی برا ئێزیدییەکانمان کردیان، دووبارەکردنەوەی هەمان رەفتاری قێزەوەنی سوپای ئیسلامییە کە لە کاتی خەلیفەکـانی راشـدین و، لە سەردەمی دەوڵـەتی ئەمـەوی و دەوڵـەتی عەباسی بە ناوە ئیسلام ، لە کوردسـتاندا دژ بە کـورد ئەنجامیان دان .. کورد وتەنی ئەمە ( خوویەکە گرتوویانە بە شیری، بۆیان تەرک ناکرێت بە پیری)
لە سەردەمی ( ئەمەوییەکان ) دا، کورد ئیسلامیش بوون .. بەڵام بە چاوێکی سووکەوە لە کوردیان دەڕوانی و بە ( الموالي : لایەنگر ) ناویان دەبرد .. مەبەستیشیان لە مەوالی، واتە ئەو نەتەوانەی کە عەرەب نەبوون، کە بە رەسەنیان نازانین .. ئەرکیان لەسەر بوو .. بەڵام مافیان نەبوو .. باجێکی زۆریان خستبووە سەر کورد .
لە سەردەمی دەوڵەتی عەباسیشدا کە ( بەرامیکەکان ) کە کورد بوون، داوای مافی خۆیان دەکرد .. بە ( الزندقە ) ناویان بردن و کوشتنیانیان رەواکردن .
بۆیە کارە بێڕەوشتی و تاوانە قێزەووەنەکـانی داعش، بەلامەوە نامـۆ نین ، چونکە لە بۆشییەوە نەهاتوون، بەڵکو رەنگدانەوەی ئەو کولتوورە ئیسلامییە توندوتیژەن، کە بۆیان ماوەتەوە .. ئەوەی بەراوردێک لەگەڵ ئەو سەردەمە و لەگەڵ تاوانەکانی گـرووپە دڕندە ئیسلامییەکانی ئەمڕۆ بکات .. جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکات لە نێوانیاندا .. ئەمانیش کارتێکراوی هەمان ئایدیۆلۆژیای بۆگەن و توندڕە و توندوتیژی و، قبووڵ نەکردنی فرە ئاینی و فرە نەتەوەیین.
ئەمەیە راستیی پەیامە پیرۆزەکەیان .. کە لە ژێر عەبا و مێزەرەکانیاندا، گەلی نیـازی گڵاویـان حەشارداون .. ئەمانیش درێژە بە کوشتن و داگیرکردن دەدەن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و، بە فەرمانڕەوایی و، بە کویلەکـردنی ژنـان .. بۆ گەیشتن بە نیازە گڵاوەکانیان، تیۆری ( ئامانج پاکانە بۆ هۆ دەات ) پەیڕەوی دەکەن .. بە لاشیانەوە گرنگ نییە کە رووبارێ خوێنی بێتاوانن بڕێژن و، بە هەزاران بێتاوان بکوژن و سەرببڕن .. بە دەیان گـوند و شار و شارۆچکە وێران بکەن و .. بە هـەزاران کەس ماڵوێران و ئـاوارە و دەربـەدەر بکەن .. جەردەیی و دزی و درۆ و بێڕەوشتی و بێنامووسی و بەدکاریش لە خەسڵەتە قێزەوەنەکانی ئەم ئیسلامییە مودێرزمانەن .. دڵنیام کە چارەنووسی ئەم دڕندە بێڕەوشتانەش، ئەم جاشە خۆفرۆش و بە کرێگیراوانەش .. لە چارەنووسی بەعسییە رەگەزپەرستە گۆڕبەگۆڕەکان باشترنابێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست