هاتەوە بەهار، هاتەوە نەورۆز
Sunday, 20/03/2016, 13:35
هاتەوە دیسان بەهار و دەشت و کێو ڕازایەوە
خوونچە پشکووت پڕبە دڵ دارو دەوەن ژیایەوە
دیمەنی بێستان وباغ،سۆزی چریکەی بولبولان
ناڵەناڵی قومری هات،جەرگی زەویش بووژایەوە
دارچرۆی دەر کردهەزاران جۆرەگوڵ نەخشآیەوە
فەڕشی سووری رۆژی نوێ جارێکی دی ڕاخرایەوە
ئاسمان بۆ پێکەنینی ژینی نوێی وەرزی بەهار
ڕێژنە بارانی بە دیاری بۆ سروشت هێنایەوە
خۆزگە کاتێک بای شەماڵ دێنێتەلام بۆنی گوڵان
بۆنی خۆشی زولفی یاریشی دە گەڵ هاتبایەوە.
جەعفەرکەریمی
٧/١٠/١٣٦٨(١٩٨٩ز)
رۆژهەڵاتی کوردستان،، مهاباد،
سرنج : تەمەنی ئەو هۆنراوەیە ٢٧ ساڵە ، دەیکەمە دیاری بۆ ستافی زەحمەتکێشی کوردستان پۆست، کە بە بێ منت کردن لە سەر گیرفانی بەتاڵی خۆیان ئێمەیان فێری / رقی / پیرۆز کرد. تا بوێرانە قسەی دڵی خۆمان بکەین وهیچ جیاوازەیەک لە نێوان دیکتاتۆڕی خۆماڵی بیانی دانەنێن. نەورۆزتان پیرۆز بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست