پارتى بێ خەمە و یەکێتیش بەجێگرەکانى لەحکومەت دیفاعى لێ دەکات
Friday, 11/03/2016, 22:46
لەمیونشن جێگرمان نەبینى لە پەکخستنى پەرلەمانیش هەڵوێستى جێگرمان نەبینى لەپاشەکەوتکردنى موچە ڕۆڵی جێگرمان بینى. باچتر درۆ لەگەڵ خۆمان نەکەین سەروبنى زمانمان تۆمەتبارکردنى لایەنێک بێت لە خولقاندنى ئەم قەیرانە. هەرێم بەپێى یاسا بەرکارەکان جێگری سەرۆکى حکومەت و هەرێم تا ئەم چرکەساتە بونیان هەیە ،گرنگ نیە ئەو جێگرانە پشکی هەر حیزبێک بێت. نامەوێ بچمە ناو ئەو ئیدارە سەقەتە سیاسی و مالیەى کە ئێستا بەرماوەکەى خەڵکى بەش مەینەت ئەینۆشن ، بەڵکو ئەوەى من ئەمەوێ جەختى لەسەر بکەمەوە ئەوەیە ئەبێ هاونیشتیمانیان لەزامبایاو بۆرما بێت ئێوەى جێگر میللەت نەبینن. بۆیە ئێستا خەڵکى پێناسەى هاوبەشتان بۆ ئەکەن و ئەم سیاسەتى بێ دەنگییە بەشەریکى هێنانەدی ئەم دۆخە وەسفتان دەکەن لە نتیجەشدا لەبەرژەوەندى سیاسەتى بەرامبەردایە ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر شەریکیش نەبن لە هێنانەدى ئەم قەیرانانە ئەمەش ئەگەرێکى زەعیفە. شەرمە کاتێ خەڵکى بڵێن دەسەڵاتتان نیە ئەمە هێمایە بۆ گەوجاندنى ئەو کەس و لایەنانەى کە دەڵێن بێ دەسەڵاتن. چونکە هاونیشتیمانیان وشیاریان لەوەزیاترە بەم تێکست و عنوانە نامەنتقیانە فریوبخۆن. بێگومان هەردوو جێگر بەپێى یاسا خاوەنى دەسەڵاتن وە خەڵکى چاوى لەهەڵوێستى ئێوەیە ئەگەرنا جەماوەر تعریفى خراپ بۆ خۆتان و مەرکەزی قەرارتان دەکەن. لەئێستادا موچەنیە داهات ونە قەیرانێکى زۆر خەتەر هەیە وەزیر دەرکراوە وەزیر بەناچارى دەست لەکاردەکێشێتەوە سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان دەرکراوە کەس نازانێ پەرلەمانتاران لە چ قوژبنێکى ئەم هەرێمەن حکومەت حیساب بۆ پەرلەمان و پەرلەمانتاران ناکات عقودى ژێربەژێر دەکرێت پۆلیس و فەرمانبەران و مامۆستایان دەوام جێ دێڵن و دێنە سەرشەقامەکان سەدان هاونیشتیمانى لەدەریادا دەخنکێن و دادگا دادەخرێت و سەروەت و سامانى ئەم هەرێمە ون دەبێـت ...... دوور لەتەعەسوباتى سیاسی ئەپرسم ئێوە وەک جێگر رۆڵتان چیە؟ یا تەنها لەبابەتى ئاسایی بەشداریتان پێ بکەن یا چینى نارازی بەتایبەت سلێمانیتان پێ خامۆش دەکەنەوە. ئەگەر قرارێک رەهەندی نیشتیمانى هەبێت یا سەردانى کردنى وڵاتان وەک لەسەردانى کردنى میونشن دا دیارە ئێوە لەکوێى ئەم چالاکیانەن.... تەنانەت لە جوڵاندن و عنوانى سەربەخۆى دەوڵەتى کوردیش کە بەحیساب لایەنێک بناغەى بۆ دارشتووە بەبەشێک دانانرێن لەو سیاسەتى قراردانە کەواتە ئێوە وەک میوان دەبینرێن بۆ قەرەباڵغ کردنى مەجلیسەکە. چونکە ئێوە لەتەنیشتتان بریارى کەمکردنى موچە دەدرێت و موچەی شەهیدێک لە450 هەزار دەکرێت بە ملیۆن و نیوێک خوشکى بەرپرسێک لەکەناری چاکسازیەکە خانەنشین بکرێ بەبەرێوەبەری گشتى و سەدان پێشێلکارى تر. بۆیە کاتى ئەوەیە جەماوەرەکەیان هۆشداریان بداتێ ئەکەر ویزدان هەبێ چونکە دۆخەکە زۆر ترسناکترە لەوەى بە ئینشای دەبارە و وتارى فەیسبوک و نارەزاى بەردەم مایک لەدوورى شەقامەوە چارەسەربکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست