کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی داوای لە نێچرڤان بارزانی كردوە، کە دەزگای روانگەی خیرخوازی دابخات

Wednesday, 09/03/2016, 21:36


سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن، ئەوەی ئاشکراکرد، کە ئیدریسی كوڕی نێچیرڤان بارزانی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەرگرتووە  بۆ كاری تایبەتی رێكخراوەكەی بەناوی دەزگای روانگەی خیرخوازی،  جگە لەو بڕە پارەیەش زیاتر لە سەدان جار بە ئاشکرا و بە نهێنی لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم سەفەری دەرەوەی هەرێمی كردوە، زۆربەی وەكو وەفدی لاوی كورد، سەرجاوەکە دەڵێت، ئەم داوایەی مەسعود بارزانی لە سەر پێشنیار و داوای مەسروری کوڕی بووە، کە وتوویەتی نێچیر بە ئارەزووی خۆی پارەی زۆر سەرف دەکات و خەڵکی کوردستان دەمیان کردۆتەوە و زۆر لێمان توڕەن لەسەر ئەم زیادە مەسرەفییە! سەرجاوەکە ئەوەی باسکرد، کەوا مەسرور بە نامەیەکی فەرمی داوای لە باوکی کردووە، کە ئەو دەزگایە دابخات تاكو كیشەی داریی چارەسەر دەبێت و تەواوی مەلەفەكانی دەزگاش لە وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتیەكان خراونتە سەر پترۆ دۆلار كە دراوە بە دروستكردنی خانو لە گوندەكانی مێرگە سور و بەشێك لە زانكۆ نوێیەكانی وەزارەتی خویندنی باڵا. لە کۆتاییدا ئەو سەرجاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد، کەوا ئەمەش دەچێتە خانەی ئەو شەرەی نێوان مەسرور و نێچیرەڤان بارزانی و لە ژێرەو ەو دوور لە راگەیاندنەکان بەردەوامی هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە