کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئه‌زمونه‌كه‌ی باشور، پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌

Wednesday, 09/03/2016, 18:59


* یەکێتی و پارتیی دەستییان بەسەر هەموو جومگەکانی دەسەلات و دارایی و، گۆڕانیش بەسەر ناڕەزاییەتییەکانی خەڵکدا گرتووە.
* چۆن دەسەلات دەبێت ددان بە شکستی حوکمڕانیی خۆیدا بنێت، بەهەمان شێوە گۆڕانیش دەبێت  ددان بە فێڵی چاکسازیی و واز لە گەمەی ئۆپزیسیۆن بهێنێت، رێگا لەبەر دەم دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنی راستییدا نەگرێت!
--------------------------------
لە سه‌ره‌تای دەستپێکردنی شۆرشی خۆرئاوای كوردستان، شاندێك سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییان كرد، مه‌لا به‌ختیار به‌شانده‌كه‌ی ووتبوو، کە لە دواییشدا كه‌ناڵەکانی راگه‌یاندنی خۆشیان قسەکەی لێدەدایەوە، ووتی: ئێوه‌ تاقی كردنه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌تان له‌به‌ر ده‌ستدایە، پێویست ناكات سڵ له‌ هیچ شتێک بكه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ پشتیوانی ئێوه‌ین.
ئەم قسەیە  هەرچەندە دوایی وەک نوکتە شکایەوە و كاتی خۆی وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌م دایه‌وه‌، بەڵام ئەگه‌ر ئێستا سه‌یری بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ین ده‌بینین رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌، چونکە ئەو ئەزمونەی رۆژئاوا درایە دەست کەسانی دڵسۆز و وڵاتپارێز.
به‌شێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی خۆرئاوای كوردستان كه‌ پێش شۆڕشی خۆرئاوا له‌ باشور بوون و له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ شكستخواردوه‌یان بینیبوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی له‌سه‌ر پرسی به‌رێوه‌بردنی خۆرئاوای كوردستان و دروست كردنی كانتۆنه‌كان، بریاریان دا كه‌ هه‌رچیان له‌ باشوربینیوه‌ ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا ئه‌وان پێچه‌وانه‌كەی بكه‌ن، هه‌ر بۆ نموونه‌ پرسی دوو هێزی چه‌كدار و دوو ئیدارە و تۆپەڵێک حیزبی مشەوخۆر و دروستکردنی  سەدان راگەیاندنی سێبەر و بێهەڵویست و 
هانا بردن بۆ دوژمن و ناحەزانی کوردستان، رێک کوردانی رۆژئاوا پێچەوانەکەیان کرد، ئەوەیان نەکرد کە دەسەڵاتی باشوور دەیکات،  سه‌ره‌رای فشاری پارتی و توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتنه‌ ژێرباری ئه‌وه‌ی  دوو هێزی چه‌كدار له‌ خۆرئاوای كوردستاندا هه‌بێت.
كاتی خۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور دوای روخانی ده‌وڵه‌وتی عێراق بانگه‌شەی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه‌ نه‌ك هه‌ر به‌غدا به‌ڵكوو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌بێ كه‌ڵك له‌م ئه‌زموونه‌ وه‌ربگرن.
ئەمڕۆش باش ئەو هەموو قەیران و شکستییە، هاتنەوە سەر ئەوەی کە جارێكی دیکە خه‌ڵكی ناچاربێت چاو بخاتەوە سەر به‌غدا و داوای یارمەتی لێبکات، نه‌ك هه‌ر بۆ پرسی ئابووری، ئەوەتا  ده‌بینین موقته‌دا سه‌درێك به‌ یه‌ك بانگه‌واز ملیۆنێك خه‌ڵك دێنێته‌ سه‌ر شه‌قام و هه‌ره‌شه‌ له‌ چوونه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، كه‌چی لێره‌ هێشتا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم ناحه‌قیانه، هیچ هێزه‌ك نه‌یتوانیوه‌ شه‌قام بجوڵێنێ، چونکە بزوتنەوەیەک هەلتۆقی و ناویان لێنا (گۆڕان) بریاری دا هیچ نەگۆڕێت، سەرکردەکەی لە کاتی تەنگانەدا توڕە بوو، گردەکەی جێهێشت رووی لە دەرەوەی وڵاتکرد و بە ئیسراحەت لێی دانیشتووە! 
ئەم بزوتنەوەیە له‌كاتی ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی گۆران و رێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یانتوانی هه‌زار كه‌سیش بهێننه‌ سه‌رشه‌قام. كه‌واته‌ نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی له‌به‌رگی ئۆپۆزسیۆنیش خۆیان نمایش دەکەن  شكستیان هێناوه‌.
ئێمە ده‌بێ به‌دوای چاره‌سه‌رێكه‌وه‌ بین له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه‌. ده‌بێ به‌دوای ڕێكخستن و گۆرانكارییه‌كه‌وه‌ بین كه‌ به‌رپرس و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ پێشی خه‌ڵكه‌وه‌ بێت، نەک وڵات جێبهێڵێت و رابکات!
ده‌بێ ئێمه‌ بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ خۆرئاوا و دوای ٢٥ ساڵ سود له‌ ئه‌زمونی سێ ساڵه‌ی ئه‌وان وه‌ربگرین، دەبێت نمونەی ساڵح موسلیمەکان دروست بکەین، نەک نمونەی نەوەکانی بارزانی کە پارەی نەوتی انخستۆتە دەست سەرسەختترین دوژمن و ئەویش مەجی بۆ داناون، ئەمڕۆ گیرفانی بەرپرسەکان  پڕە و بە ئارەزووی خۆیان تەخشوپەخشی دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە