کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژی جیهانی ژن و تانسۆ چیللێر!

Wednesday, 09/03/2016, 18:27


رۆژی جیهانی ژنانی ئەو ساڵێشمان بەرێکرد. فەلسەفەی دروستبونی ئەو رۆژە مژاری ئەو کورتە باسە نییە. ئەوەی کە بۆ من گرینگە دوو دەستەواژەن: مرۆڤایەتی ومرۆڤ. مرۆڤایەتی ئەو رێگوزەرەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی کۆمۆنی میلیونان ساڵ لەوەێ پێش ئیسانەکان بۆ بژیوی ژیان زیندوومانەوەی خۆیان پێکەوە بە هاوکاریی یەکتر خەریکی / ڕاوکردن / دەبوون تا لە برسان نەمرن.هەروەک دەزانن مرۆوایەتی دوای ٣ونیو میلیون ساڵ گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە ١٦ ساڵ لە دەروازەی هەزارەی سێ تێپەڕیوە. ئایا لەو سەردەمەشدا لە ئاست کورد مرۆڤوایەتی ئەرکی خۆی بە جێهێناوە؟ تاکی کورد وەک مۆڤ حیسابی بۆ کراوە؟
مرۆڤاتەتی مێژوویەکی دوورودرێژی تۆمار کردوە. مرۆڤ بوون وەک مرۆڤ هەڵسووکەوت کردنیش خاوەنی دیرۆکێکی لە مێژینەیە.پرسیار ئەوەیە یاسا ورێکاری مرۆڤایەتی بۆ نەتەوەی کورد چەندە ئەرکی خۆی بە جێ هێناوە؟ چەندە توانیویە ئازارەکانی ئەو گەل سارێژ بکا؟ ئایا / مرۆڤ / دەبێ پابەندی یاساکانی مرۆڤایەتی بێ؟ دەسەڵات چەترێکە بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیەکانی خۆی لە سەر ئەو خاکەی کە کۆمەڵگا تێیدا دەژی. ئەو دەسەڵاتە لە هەر کوێیەک بێ توانیویە ژیانی مرۆڤەکان بپارێزێ؟ هەزاران پرسیاری بێ جواب هەن لەو سەدەیەدا قەتیس ماون لە ئاست مرۆڤایەتی ومرۆڤ بوون.
تانسۆ چیللێر (قەسسابی کوردان) لە مانگی ئۆکتۆبڕی ساڵی ١٩٤٦ لە ساری ئیستانبووڵ لە دایک بووە. پاشآن زانستی ئابووری لە زانکۆی بوغازایجی تەواو کردوە ، دوکتوڕاکەشی لە زانکۆی / کێنتیکت / لە ئامریکا وەرگرتووە. قۆناغی سەرووی دوکتوڕاکەشی لە زانکۆی / بیل / لە ئامریکا تەواو کردووە. ئەو جە للادە کورد کوژە، یەکەمین سەرۆک وەزیری دەوڵەتی لاییکی / فشە لاییک / وڵاتی تورکیە بووە ! هەتا ئێڕە ئەو فاشیستە وەک کەسایەتیەکی ئاکادێمی دێتە بەر چاو.مرۆف ئەگەر لە گۆشە نیگایە لێی بنەرێ دەڵێ ئەو کەسە دەبێ لە مرۆڤایەتی ومرۆڤ بوون پێشتاز بێ.
لە سەردەمی دەسڵاتداری ئەو ژنە بێ ڕەحمەدا هەزاران هاووڵاتی کورد لە باکوری کورستان تووشی زیندان ئەشکەنجە وئاوارەیی ودەربەدەری بوون. سەدان گووند سووتێنران. سەدان مرۆڤی شۆڕشگێڕی کورد وڵاتیان بە جێ هێشت. هەزاران ژن لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەو / ژنە/ دا بێ حورمەتیان پێکرا.! ماوەی دەسەڵاتی ژنێکی تورک ودەسەڵاتداری فاشیزم ئاوێتەی دەیان پەڕتووکە کە دەبێ بنووسرێنەوە . تۆ بڵێی لە ناو رکەی سنگی ژنێکدا بەرابەر بە نەتەوەیەک ئەوەندی ر‌قو کینی تێدابێ؟ سنگی ژنی هەست ناسک جێگەی ئەوین وژیان وخۆشەویستیە.نەک کوشتووبڕی نەتەوەیەک کە داوای سەرەتایترین مافی ئینسانی خۆی دەکا.
ئایا لە رۆژی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنانی سەراسەی دونیا، دەکرێ لەو رۆژە پیرۆزەدا پیرۆزبایی لە قەسسابێکی وەک / تانسۆ چیللێر / بکرێ چوونکە ژنە؟ جوابی ئەو پەسیارە لە سندوقی کوردستان پۆست دەهاوێژم تا بیداتە دەست ئێوە وبیروڕای ئێوەش بڵاو کاتەوە. شەهید سەکینە جانسزیش ژن بوو، چێللێریش ژنە ! ئەو ژنانەی کە چەکی شەڕەفیان بۆ رزگاری کورد دەشان کردوە / ژنن / تانسۆی کوردکوژیش هەر ژنە ! زیلان بۆ کورد جەستەی خۆی سووتاند، تانسۆ چیللێر بۆ ئەوەی فاشێزم سەرکەوێ کوردستانی سووتاند!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە