کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێربرت مارکۆز:کۆمەلگە ی نوێ

Tuesday, 08/03/2016, 23:41


ناکۆکیەکانی ناوەوەی سیستەمی سەرمایەداری هەرماوە،کە خۆی لەو ناکۆکیە گشتیەدا بینیەوە کە لەنێوان سامانی زۆری کۆمەلایەتی-کە لە توانایدا بوو ژیانیکی خالی لەهەژاری و خالی لە کاری نامۆ بەسروشت دەستەبەربکات- کە چی شیوازی ویرانکەرانەی بەکارهینان و دابەشکردنی ئەو سامانە و ململانی چینایەتیش هەرماوە ،بەلام کۆمەلگای سەرمایەداریی ئیستا جیاوازیی گرنگی لەگەل سەردەمانی ڕابردوودا هەیە کە من ناوم ناوە تواندنەوە(گرتنە خۆ-احتوا)  زۆرینەی چینی کریکاران لە و سیستەمەدا هەیە، ئەو تواندنەوەیەی دەمەوی لە سنورری کۆمەلگای ویلایەتە یەکرگتووەکانی ئەمریکادا دیاری بکەم، ئەم تواندنەوەیەی چینی کریکار جاری وایە هەیە دەتوانین چینی کریکار بەپالپشتیکی ئەو سیستمە لەقەلەم بدەین –بەتایبەتیش لە ڕابەرایەتیی ڕیکخراوەکانی کریکارانداو کاتی مەسەلەکە پەیوەندی بە پاریزگاریکردن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا وە دەبێ- بەلی ئەو تواندنەوەیە بەتەنها تواندنەوەیەکی ڕووکەشانە یا ئایدۆلۆژیانە نییە هۆی ڕوونی هەیە،لەبەرئەوەی سەرمایەداریی ئیستا توانیویەتی بەهۆی زۆریی بەرهەمهینان ئاستی ژیانی زۆربەی خەلک بەرزبکاتەوە ئەمرۆ باری زۆربەی کریکاران بەتایبەتیش کریکارە پسپۆرەکان لە ڕابردوودا زۆر باشتربوو، وە بەشیکی زۆری ئەوانەی پیان دەلین (میشکشۆری) کە ئەوان نایانەوی ئەو دەسکەوتە نسبیانە لە پێناوی سۆسیالیزمدا لەدەست بدەن ئەو سۆسیالیزمەی- ئەگەر بمانەوی ڕیک و تەواو بێ- (یۆتۆپیا) یان ئەو خەسلەتانەی بەخۆوە گرتووە کە ئەمڕۆ لە یەکیتی سۆڤیەت و ولاتانی هاوشێوەی ئەو دەیبینین هەروەها بەهۆی پیشکەوتنی بەرهەمی کارو ئەو گشەسەندنانەی کەهەیە مرۆڤەکان دەستەمۆدەکەن و چۆن و چ راستەیەک بیانەوی پەلکیشی دەکەن، ئەمانە لەلای  سەرمایەداریی ئیستا  بوون بە یەکیک لە ئامرازە پیویستیەکانی چاودیریکردن واتە دەبی بەردەوام پیداویستیی تازە تەنانەت پیداویستییە غەریزەکان و بوروژینرین تاهانی مرۆڤەکان بدرێ بۆ کڕینی ئەو کالایانەیکە لە ئەنجامدا مرۆڤەکان دەبنە کۆیلەیەک بۆ پەرستتنی بتەکانی کالا (فیتیشیزم)، بەم جۆرە تەنانەت لە پیداویستیەکانی خۆشیاندا سەر لەنوێ سیستەمی سەرمایەداری بەرهەم دە هیننەوە کالاکان دەبی بکڕدرین چونکە پیداویستی بۆ ئەو کالایانە بەشیوەیەکی کردەیی بزوینراوە،ئەمە لەکاتیکا ئەگەر کارو سامانی کۆمەلایەتی بەشیوەیەکی ئەقلانی دابەش بکری لە توانادا هەیە ئەو ململانییە بەجۆریک پیشتر نەبووە  خاو بکریتەوە و ئاسان بکری بەلام کۆمەلگای سەرمایەدارییی هەنووکەدا ئەمەش بەپیچەوانەی ڕاستەقینەی خۆیەوەیەتی،سەرەرای زۆری سامانی کۆمەلایەتی ململانی لە پیناو بووندا دژوارتر دەبێ،نەک ئاسانتر  تواندنەوەی کریکاران بەردەوامە بەلام ئەم تواندنەوەیە رووی لە لاوازییە ، وە لە ناوچینەکانی ناوەند-بۆرژوازییشدا بەردەوام ئەم هۆشیاریە ڕووی لە زیاد بوونە ،کە پی دەلین کۆمەلگای بەرخۆر –ئەو خۆشگوزەرانییەی لە کۆمەلگای بەرخۆردا هەیە دەبێ نرخیکی  زۆر گرانی بۆ بدری ئەمەش نەک تەنها بە کارە نامرۆییانەیەی ڕۆح و جەستەش دەکوژی بەلکو بەو کارەی سەنعەتی تەواو میکانیزمەکراو هەندی جاریش ئۆتۆماتیک داوای دەکات ، ،هەرەوەها بەشیکی زۆری ئەو پارەی لە کۆمەلگای بەرخۆردا سەرف دەکری دەتوانری بۆ لەناو بردنی هەژاری و کویرەوەری بەکاربهینرێ کە هیشتا لەناوکۆمەلگای پشکەوتووی سەرمایەداریدا بەربلاوە و لە بلاوبوونەوەدایە،وە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا بە شەری کۆلۆنیالیزمی نوی و هەژارکردن و ویرانکردنی بەشیکی زۆری جیهانی سییەمەوە ەبستراوەتەوە ،وە ئازادی لە ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا زیاترە لە ولاتیکی وەکو یەکیتی سۆڤیەت ،لە سەریکی ترەوە تاچەند دیموکراسیەکی دەستیوەردراوە و سنووردراوە لە راستیدا گروپیکی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە لە جیهاندا شک نابەین بە جۆریک خاوەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن بێ و لەم دیموکراسیەدا هەر لەسەرەتاوە بەشخوراون کە پرۆسەی سیاسی و دیموکراتیک تەنها بۆ هەردوو حیزبە گەورەکی دیموکرات و کۆماریخوازان پاوان کراوە کە هەربۆیە دیموکراسیەکی راستەقینە کە لە چین و تویژەکانی خوارەوە سەرچاوەی گرتبێ لە ئارادانییە ئەم ڕەوتە کە دیموکراسی لە ڕاستیدا لە نێوان فەرمانڕەوەکان خۆیاندا دابەش دەکرێ کە لە بنەڕەتدا و لە ئامانجیشدا چوونیەکن گەرچی لە ئەمریکادا زیاتر لە هەرشوینیکی  دیکە پیادە کراوە بەلام دەتوانرێ لە ئەوروپاش هەمان شت ببینینەوە بەتایبەتی لە بەریتانیاو ئەلمانیای فیدڕالدا.1
 
1.مارکۆز پۆپەر، و: ئازاد بەرزنجی،سلیمانی ،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم،چاپی دووەم،2008،97-103

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە