کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناسینی ئه‌و گروپەی که‌ پیشتیان له‌ گه‌ل کردووه ‌و، سه‌رگه‌رمی شێلانی پشتی سه‌رۆکن!

Tuesday, 08/03/2016, 23:11


مرۆڤ جۆرێکه‌ له‌ جۆره‌کانی تری بوونه‌وه‌ر که‌ خوداوه‌ند پۆلێنی کردون له‌م گه‌ردونه‌دا،هه‌ردروستکراوو، گیاندارو زینده‌وه‌رو، گژو گیاو، سروشتو بینراوه‌کانی ڕۆژانه‌ی به‌ردیده‌ مان ده‌ڕۆنه‌ ئه‌و چۆار چێوه‌ یه‌وه‌ واته‌ بوون .
ئیستا گه‌لی کورد خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی دان پێدانراوی نێو ڕیزبه‌ندی ووڵاتانی وه‌ک:
ڕه‌وه‌نداو،ئۆگه‌نداو،سۆماڵ و،سودان و،ئه‌ڤگانستانو،قرقزستان و،هایتی و،مۆزه‌مبیق و،ئه‌کۆدۆراو،مه‌ده‌گاسکاو چه‌ند ووڵاتێکی تر بوایه‌ت که‌ بژێوی ڕۆژانه‌ی هه‌ر تاکێکیان له‌ دۆلارێک که‌متره‌، من ئه‌ومافه‌م  ده‌دا به‌ هه‌ندێک مرۆڤی سوک وه‌ ئازاد بوون هه‌رچیان بڕێسبایه‌ت، وه‌ یان وه‌ک داشی دامه‌ هه‌ر جاره‌و له‌ ساکی یاریکردنی به‌رپرسێک زڕه‌ی بهتبایه‌ت.
پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ده‌موچاوێکی به‌ خیانه‌ت سوغ دراوو زمانێکی به‌ تاوان پژراوو پێنوس به‌ ده‌ستێکی به‌کرێگیراو،سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌نگی و، وه‌ پاشاگه‌ردانی یه‌ی که ‌مۆته‌که‌ی گه‌رو تاسێنه‌ری بونه‌وه‌ره‌کانی تره‌  له‌ کوردستان، بێتو به‌ ئاخاوتنه‌ خێڵه‌کی یه‌کانی هه‌ستو سۆزی دانیشتوانێک خراوتر له‌ کاره‌ساتی هه‌کاری،٣١ی ئاب،گه‌نده‌ڵی،جه‌نگی براکۆژی،قه‌یرانو به‌تاڵانبردنی سامانی گه‌ل  بریندار تر بکات!
هۆکار چی یه‌ ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ سوکه و هاوبیره‌کانیان ‌ به‌رده‌وام له‌ ماستاوکردنو هه‌ڵهینانه‌وه‌ی  ووشه‌ پیسه‌کانی نێو ناخیان دا ماندوو،وه‌ تێر نابن؟!
چونکه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ ناتوانن به‌ سه‌ر به‌ستی بژین ته‌نها کاتی  بونی کۆتو به‌ند به‌سه‌ر هه‌ستو هزریان دا، به‌ باشترین کاتو سات ده‌زانن وه‌ چێژی لێ وه‌ر ده‌گرن، ئه‌ویش جۆرێکه‌ له‌ نه‌خۆشین له‌ زانستی پزیشکی ده‌رونی دا به‌  ناوی: 
 Pervers,e
مرۆڤ به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌روشتی دا خیانه‌ت، سه‌ردانه‌واندن ،باش پیاوی، کردار جوانی،لاوازی،سه‌رفرازی  ڕێگاو هه‌ورازی به‌رزونزم  به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن.
 به‌ڵام له‌و هه‌مو بوارانه‌دا که‌ مرۆڤ ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌و له‌ ئاستی به‌رزی کۆمه‌ڵگه‌و تاک دا  بۆ خواره‌وه‌ی پله‌ی سفر دای ده‌به‌زێنن ته‌نها خۆیه‌تی  به‌ پابه‌ند بوون به‌ ئاره‌زووه‌کانی خودی  خۆی.
که‌سانێک که‌ ده‌هۆڵ کوتو نرخی پیاڵاوی گه‌دایه‌کی نیشتیمانی نی یه‌  ئاسایی یه‌  ده‌بێت  که‌سێتی که‌سێکی خۆ فرۆش خۆفرۆشتری به‌ به‌رۆک دا بکرێت ، دێتو ده‌نوسێت دروستکراوێکی تر که‌ جگه‌ له‌ خۆسه‌پاندنو برسی کردنی تاکو داخستنی سه‌رچاوه‌ی پێشوه‌چونی کۆمه‌ڵگه‌و، هه‌موو هۆکارگه‌لێکی تر به‌ ناوی سه‌رۆکه‌وه‌ بباته‌ ئاستی په‌روه‌ردگار!
که‌ ئیستا خه‌ڵک به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ستوپه‌نجه‌ بۆ سه‌رده‌می گرانی ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕین نه‌رم ده‌که‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی ویژدانی  نه‌ سه‌رۆکو نه‌ داش دامه‌کانی  جوڵه‌یان تێ بکه‌وێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی که‌ ووڵاتیان تا ئاستی جه‌هه‌نم گه‌رم کردووه‌!
مرۆڤی خاوه‌ن ئیراده‌ بۆ چرکه‌یه‌کیش سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ژیانو هه‌لومه‌رجی کاره‌سات هاوه‌ر له‌ نیوان مه‌رگو سه‌رشۆڕی دا، به‌رده‌وام مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌کاته‌ بژارده‌ی یه‌که‌م.
ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌رکی هه‌ره‌گرنگی گه‌له‌ ناسینی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ بۆ ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌ نووسینه‌کانیان خۆڵ ده‌که‌نه‌ چاوی خه‌ڵکو، ئه‌و هه‌مو تاوانو کاره‌ساتانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ ڕووده‌ده‌ن  به‌ ئاره‌زوی خۆیان له‌به‌ر دڵی پاشایان به‌ جوانو ڕاست داده‌ڕێژن،وه‌ سه‌رگه‌رمی شێلانی پشتی بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ زۆر داسه‌پاوی سه‌ر خاکو ئاوی نیشتیمانن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە