کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی، کۆتایی بەم دۆخە بێنە

Tuesday, 08/03/2016, 22:54


زۆرجارو لەگەلێک قۆناخدا ووتومانە دۆخەکە هەستیار وناسکە!بەڵام بەبەراورد بەو قۆناخانە ئەم دۆخەی ئێستازۆر هەستیارەو  لەناسک ناسکترە!لەکاتێکدا دڕەندەترین هێز کەداعشە لەهەموولایەکەوە شەڕی لەدژ گەرم داهێناوین،ناوچەکە سەرجەم بووە بەشەڕگەو جگەلە دەوڵەتەکانی ناوچەکە وتێوەگلاو لەشەڕ چەندین ووڵاتی دیکەی دونیاش ئەم جەنگەیان قۆستۆتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان وپچڕینی بەشی خۆیان کێکی دوای جەنگ وگۆڕینی نەخشەی سیاسیش بەشێوەیەک لەشێوەکان بووەتە ئەگەرێکی زۆر بەهێز،کە کورد وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت بۆتە دیفاکتۆ لە هاوکێشەکانداو دەرفەتێکی زێڕینی بۆ هاتۆتە پێش،کە زومڵی سایکس بیکۆ و وداگیرکاری سەدان ساڵەی مێژوو،بەدەوڵەتی سەربەخۆی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو ڕاستیانەدا،سەرکردایەتی سیاسی کورد نەیتوانیوە دۆخەکەو ئەگەرەکان باش هەڵسەنگێنێ ویان توانیویەتی ولەبەر بەرژەوەندی حزبی وکەسی خستوویەتە پشتگوێ!چونکە  کورد خۆی دەبێ ئامادەییەکی باشی هەبێ ویاریکەریکی ئازاو پتەوی گۆڕەپانەکەبێ، دەنا کەس نایەت خێری پێبکات،یاریکەرە زلهێزەکانیش ئەگەر چی سۆزێکیان بۆکورد هەیە، لەکۆتاییدا بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن،کەواتە دەبێ کوردخۆی ستراتیژی خۆی هەبێ وبە ئیرادەیەکی بەهێزەوە،کاری بۆ بکات.بەڵام بەداخەوە هەموومان شاهیدی  سەرکردایەتی سیاسی کوردین،ئەوەندەی بەدوای بەرژەوەندی کەسی وحزبیەوەن هێندە کار بۆ دواڕۆژی ئامانجە نیشتمانیەکان ناکەن،ئەوەتا پەرلەمان ئیفلیجکراوەو حکومەت لەوپەڕی لاوازیدایەو بەدەست دەیان قەیرانەوە دەناڵێنێ،کەچی تائێستا ئامادەنین تایبەت پارتی وگۆڕان کە کێشەکانیان کۆتایی پێبهێنن ولەبەرژەوەندی خۆیان داشکێنن وماڵی کورد یەکخەنەوەو بەهێزوو گوڕو تینێکی دیکەوە بەرەو ڕووی مەترسی وئەگەرەکان بوەستنەوە.یەکێتی کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێ ودەیانجار بە پرەژەی باش وبەسەردان وگفت وگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان هەوڵی بەرپرسانەو خەمخۆرانەی داوە،بەڵام بەداخەوە هیچیان لەپارتی وگۆڕان لەبەرژەوەندیەکانیان نەهاتنە خوارەوە و لەعینادی وغرووری خۆیان بەردەوام بوون.پارتی پێی وایە نابێ پەشیمان بێتەوە لەلابردنی د.یوسف و لەشان وشەوکەتی کەم دەکاتەوە،گۆڕانیش پێیوایە داشکاندنێکی گەورەیە ئەگەر یوسف نەبێتەوە بەسەرۆکی پەرلەمان!بەم شێوەیە چەندین مانگە گەلەکەمان باجی ئەم غرووری وعینادیانە دەدات.بەڵام بەرژەوەندی گەلەکەمان زۆر لەوە گەورەترە کەحزبێک سیاسەتێکی شکست دێنێ یان سەرکەووتوودەبێ،ئێستا نۆرەی یەکێتیە هیچکە گوێ لە قسەی بەرژەوەندیانەی ئەو حزب وئەوم حزب نەگرێ ودۆخەکە کۆتایی پێبهێنێ وپەرلەمان کارا بکاتەوەبەسەرۆکایەتیەکی نوێوە و حکومەتێکی نوێی فریاکەوتنی نیشتمانی پێکبهێنن لەگەڵ پارتی وئەوانی تریش بەشداربن باشە بەشدار نابن،زۆر ئاسایی وەریبگرن تا هەڵبژاردنی داهاتووکە کەمتر لەدووساڵی ماوە.ئەم حکومەتە وئەم پەرلەمانە کاری سەرەکیان پێداچوونەوەبێ بەسەرجەم کایەکانی حکومەتداو؛کەیسی نەوت،گومرگەکان،پەیوەندی هەرێم-بەغدا ،ببنبڕکردنی گەندەڵی،بەهێزکردن وچەکدارکردن وپۆشتەکردنی پێشمەرگە،مەسەلەی ڕیفڕاندۆم ودەوڵەتی سەربەخۆ،کەیسی سەرۆکایەتی هەرێم وهەموارکردنی یاساکان بەپێی پێداویستیەکانی سەردەمەکە..هتدهیچکە جەماوەرو مووچەخۆران بەرگەی ئەم دۆخە ناگرن، ڕووداوەکان زۆر بەخێرایی تێدەپەڕن،دەبێ کورد ئامادەی هەرئەگەرێک وپێشهاتێک بێت.بەڵێ یەکێتی بەمەرجی ئەو ئەرکانەی سەرەوە لەگەل پارتی،دەتوانێ وابکات وسەردەمێکی نوێ چاوەڕوانی حکومەت وسەرکردایتیەکی نوێیە کە دەرەقەت ڕووداوو پێشهاتەچاورونکراوو نەکراوەکان بێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە