کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شعريک بەسەرمنالیکی ئیدریس بارزانی بە ٨ هەزار دۆلارە

Tuesday, 08/03/2016, 16:58


ئەو سیاسەتەی بەعس لەکوردستان پیادەی ده‌کرد ، بنەمالەی بارزانی بەگشتی و نیچیرڤان بەتایبەتی زۆر بەبەرفراوانتر پەیرەوی دەکات ،ئەویش فەسادکردنی کۆمەلگا  لەريگای بەخشینی پارە بەخەلک و کرینی ویژدان و ئەخلاقی تاك به‌تاكی كورد  ، واتا جون جاشەکان بەپارە کەرامەتیان شكابوو ،  بنەمالەی بارزانی و تالەبانیش  هەمان  سیاسەتی قيزەوەن پەیرەو دەکەن ، به‌لام  لەسەردەمی بەعسدا جەند زانکۆیەکی کەم و دام و  دەزگایەک ده‌بوایه‌  بەعسی و رەفیق حزبی بونایه‌   بەلام لەژير دەسەلاتی هەردوو بنەمالە هەرجی دام و دەزگایە بەپیاوە کانی ئەو دووحزبە پرکراوەتەوە ، کاتیکیش لەگەلیان نەمینی ،  نان براوت دەکەن .  وەک ئەو سیاسەتەی تالەبانی لەدژی گوران لە ٢٠٠٩ پەیرەوی کرد کە ٢٥٠٠ کادیر و هەواداری گورانی لەدامو دەزگاکان دەرکرد جونکە دەنگیان بەگوران دا ...
 بۆیە لەمەشدا ئەوانە لەبەعس قێزەوەنتر و بی رەوشتر دەرکەوتن  ، وە ئەگەر بەعس  جەند سەد سەروک جاشێکی هەبوو ئەوان هەولیان داوە  هەموو پارتی ویەکیتی بکەنە جاشیان ،  بۆیەش ببینن لەنيو ئەو هەموو جەوساندنەوە و نادادپەروەریە کۆمەلایەتیە و برسیکردن و  ناپاکی نەتەوەیی و سیاستەمی بنەمالەیی   ...یەک کادیرو بەرپرس و وەزیر و پەرلەمانتارێکی ئەو دوو حزبە  کەرامەتی نماوه‌ دەست بکیشتەوە؟  ئەمەش  هاوشيوەی جاشەکانە کەکادیرو هەوادارانی ئەو ٢حزبە پەیرەوی دەکەن ، کە لەبەرجاویان کورد ئەنفال و کیمیاباران دەکران ، ئەوانیش بیدەنگ و بەشدار دەبوون  ... بەلام  باپارتی ویەکیتی لەپلەیەکی سیاسی و ئیداری بەرپرسیکیان دەربکات بزانن جون دەست بەرەخنەگرتن  دەکەن
وەک گوتمان لە٢٥سالی رابردوو پارتی ویەکیتی لەرێگای هەردوو بنەمالە و مەکتەب سیاسیەکانیان ئەوەی داهات و بودجە و سامان و خاکی دەولەمەند هه‌ بووە دزیویانە یان ئەوەتا بەپارەی دزراوی خەلک سەدان هەزار کۆیلەیان پيگەیاندوە  ، هەربۆیەشە سەیربکەن لە ٥ ملیۆن مروڤ دەسەلاتی باشور یەک ملیون نیو  موجە خوری ، ئەمە جگە لەوەی دژیان دەبیت دات دەبرینن لەهەموومافیکت  ، بەلام بەیەک شەو روژ بەداهاتی دزراو وخاکی داگیرکراو ، دەتوانن بەپیدانی جەند وەرەقەیەکی سەوز یان پارجە زەویەک ژیانی  ئیداریت بگورن ، ئەو کەلتورەش ئەو جاشایەتی و کۆیلەبونەی ئەندامەکانی بەرهەم هیناوە کەهەمویان وەک جاشەکان دەبینن دەسەلات ج تاوانیک بەرامبەر گەلەکەیان دەکات بەلام تائیستاش ٢ کادیر نەبوە لەسەر مافی خەلک دەست بکیشتەوە  .
لەوانە کەس بەئاستی نیجیرڤان بارزانی هەرزەکار پارەی گەلی لەپيناوی کەسیتی دروستکردنی خۆی بەهەدەر نەداوە  جونکە نیجیر کەسیکی شکستخواردو و بیمورالە  هیج خالەکی سەرکەوتنی نیە جگە لەپارە بەخشین ، بۆیە پارەی ئەو گەلەی بەئارەزوی خۆی دور لەبونی هیج یاسا و بریار یک تەخشان وپەخشانی پیکردوە و دزیوە  .... دیارە ئەو رەفتارە نەک هەر خۆی بەلکو برایە هەرزەکار و ساقیتەکانیشی گرتوتەوە  ئەوەتا ئەو بەناو شاعیرە دەربارە  جەند جاريک باسیکردوە زۆر هەولیداوە دلۆڤانی برای نیجیرڤان ببینی تاپارەی پێ بدات ، به‌لام  نەیتوانیوە بیبینی بۆیە دواتر لە رۆژی ٤ی ئه‌م مانگه‌ له‌ریگای فەیسبوکەوە هەلساوە بەنوسینی پارجە شعریک بەسەر منالە دەمروتەکەی تری ئیدریس بارزانی  و دوو روژ دواتر  مەکتەبی وئه‌و دلۆڤانەش ، پەیوەندیان پیوەکردوە دیدارەکیان بۆ لەگەل دلۆڤان ریک خستوە دوایی ٨ هەزار دۆلاریان پيداوە   لەپای ئەو شان هەلدانەی بۆ کورەکەی ئیدریس بارزانی .  پرسیار ئەوەیە ئەو بنەمالەیە بو سیاسەتە قێزەوەن و بی ڕەوشتیە دەبیت کورد بەکوي بگەیننن  ؟ تو سەیربکە منالەکانیشیان فيربونە پارە دەبەخشنەوە ؟ لەکاتيکدا خەلک خواردن لەزبلخانەکان کۆدەکاتەوە  ؟ ئیلاهی ئەوانە ج بەلایەکن بەربونەتە گیانی ئەوخەلکە ؟ ئیلاهی ج شەرمەزاری و بی رەوشتیەکە داکۆکی لەو ٢ پارت و ‌بەرپرسانە بکەی ..
پەیجی حەسەن بەدفەڕ لە فەیسبوک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە