کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیوا سوعاد ناسراو بە شا گەندەل

Monday, 07/03/2016, 9:41


تەنیا مەسعود بارزانى کورسیەکەى  بۆ مەرامى شەخسى بەکارناهینی  لە باشورى کوردستان ، نمونەى کەسایەتى گەندەل زۆرە كه‌  گەندەلى سەرجەم کایەکانى گرتۆته‌وە و تەنانەت رۆشنبیرە و هونەرمەندەکانیش به‌ده‌ر نین  لە گەندەلى و کارى بەد رەوشتى ، بەداخەوە لە ولاتان هونەر ناسنامەى گەلە و کەسانى هونەرمەند سەرمەشقن لە بەرەو پیش چونى کۆمەلگا  ،بەلام لە کوردستان گەندەلى بۆتە کەلتور به‌هۆی ره‌فتار و ده‌سه‌لاتی جوت بنه‌ماله‌ ، ئەوەتا هیوا سوعاد هەردوینى بوو سالانى هەشتاکان بە جلە سەوزەکانى لە کۆلانەکانى هەولیر بەدواى منالى ئەو شار دەگەرا ئەوەى بیان بات بۆ پال پشتى سوپاى عیراق و نەى دەهیشت کەس فیرار بیت ، ئیستا لەدواى راپەرین دوای  ئه‌وه‌ی پارتی ،  بی دابران  15سالە بەریوەبەرى شانۆى هەولیرە و لە هەمان کات ئەندام مەکتەبى لقى2 و بەرپرسى پەیمانگاى ITIى نیودەولەتى لە هەولیر و بەرپرسى لقى هەولیرى سەندیکاى هونەرمەندانە ، ناوبراو بە یەکیک لە پیسخۆرەکانى چەند سالى رابردوو هەژمار دەکریت کە بە مەلاین دینار بەنیوى جۆراو جۆرى وەک (ۆرک شۆپ ، شانۆ گەرى ، فیستیفال ، فیستیفالى نیو دەولەتى ، هاوکارى هونەرمەندا، سەفەرى دەرەوەى ولات و ئیفاد .... هتد )وەرگرتوەو خواردویەتى جیا لەوەى هەموو سال لەماوەى بەریوەبەرى پارەى ئیستسنا و قەرزى لە وەزارەت وەرگرتووە و تەنانەت هاوکارى لە پاریزگاى هەولیرو لە هەریەک لە نەوزاردهادى و تایەر وەرگتووە و تەنانەت لە لقى2 و ئەنجومەنى سەرکردایەتى و هەولیرو پارەى سەندیکاشى خواردوە .  لە ئیستا خاوەنى 2 پارچە زەویە لە دریم ستى  هەر زەویەک نرخەکەى لە 50 دەفەتەر کەمتر نیە لەگەل سەعدى براى لە ریگاى دکتۆر نورى چەندین پرۆژەیان هەیە وەک مەشتەلى گول و کافتریا لە دریم ستى و چیشتخانە لەسەر ریگاى موسل و وەرگرتى زیاتر لە 60 دۆنم زەوى بەناوى پرۆژە لە سەر ریگاى هەولی موسل و کە تەنیا دوودۆنمیان کردووە بە پرۆژە زۆرینەیان فرۆشتوە و تەنانەت ماوەیەک پیش ئیستا سەعدى برا و شەریکى هیوا شاگەندەل بەهۆى رەشەبا زیاتر لە 75 دەفتەر زیانیان پیى گەشتبوو ، ئەوەى جیگاى سەرسورمانە ئەم هیوایە سەرجەم بەرپرسانى حیزبى لقى2 وە حکومەت و خودى پاریزگاى هەولیرو بەریوەبەرەگشتیەکانى وەزارەتى رۆشنبیرى لە ریگاى دەعوەت و شەوانى سور و ئیغراکردنیان بۆ مانەوەى لە پۆستەکەى هەموو ریگایەکى گرتۆتە بەر لەبەر ئەوەى لەریگاى ئەم بەریوەبەرایەتیە بۆتە خاوەنى مەلاین دۆلار لەکاتیک خودى خۆى حەیفە پى بوتریت هونەرمەند لەبەر ئەوەى هەرشانۆگەریەک بکات شەمۆى هونەرمەندى بوارى کۆمیدیا دەکاتە کارەکتەرى سەرەکى و لە ریکلام داى دەنیت هەتا زۆرترین هاولاتیان بەشدارى شانۆکەى بن ئەگەرچى ماوەى دووسالە بەرهەمى نیە بەهۆى قەیرانى داراى بەلام لەرابردوو جگە لە قەشمەریات هەرگیز بەرهەمیکى ئەکادیمیاى پیشکەش نەکردووە و سەرچاوەیک لە خویدنى بالا ئەوەى پشت راس کردۆتەوە کە براوانامەکەشى تەزویرە و لەبەر ئەوەى هەولى دا خویندنى بالا بخوینیت رەفزى بۆ هاتۆتەوە بەهۆى بروانامەکەى ،   هیوا کەسیکى گۆشەگیرەو بەزەبرى دەعوەتى نادى مەشروباتى هونەرمەندان لە نیو سەندیکا بەرپرسانى ناوچەو لق و وەزارەت لى نزیکن هیوا بەهۆى پەیمانگاى ئاى تى ئاى توانیویەتى زۆرترین فیزە بۆ خۆى و کوتلەى وەربگریت لە نیو هەولیر لە نیو بەریوەبەرایەتى شانۆ نیزیکى 100فەرمان بەرى هەیە رۆژانە تەنیا 15فەرمان بەر دەوام دەکەن فەرمان بەر هەیە زیاتر لە 8سالە تەنیا بۆ موچە وەرگرتن دەچنە دەوام ، هیمن کورى هیوا مندالى دوینیەو مۆلەتى شۆفیرى نیەو لەماوەى رابردوو بە سیارەى جاکوارى 6دەفتەرى وەرگەرا سەیارەکەى بەکەلکى چاککردن نەما و فرى درا لەمردن گەرایەوە هەروەک لە وینەکان دیارە ، بۆیە لە ئیستا ئەم مرۆفانە بونەتە بونەوەریکى پیسى نیو کۆمەلگاى کوردى و هونەرى خەلکانیک هەن بەئاواتى راپەرین لەژى دەسەلات لەرقى ئەم گەورە مافیاو درندانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە