پێویستە خەڵکە دڵسۆزەکەی یەکێتی دژی مەکتەب سیاسیە فاشیلەکە ڕاپەڕین بکات

Sunday, 06/03/2016, 23:05


دیارە جەماوەری یەکێتی جیا لە حیزبەکانی دیکە ،حەڵکی دڵسۆزو بە ئاگان ، بەدرێژایی مێژوو  یەکێتی جەماوەرەکەی لەسەر ڕەخنە و ڕەخنە لە خۆگرتن پەروەردەکردوە ،بۆیە بە تەسەوڕی من پێویستە لەئێستادا جەماوەری یەکێتی دژی مەکتەب سیاسیە لەکارکەوتوەکە هەڵویست وەرگرێ ،چونکە ئەو مەکتەب سیاسیە هیچ نیە جگە لە کۆمەڵیک خۆفرۆش و مافیا وئەلقە لەگوێی بنەماڵەی بارزانی ،هەرکاتێک  هەڵبژاردنەکان کراون ،جەماوەری یەکێتی دەستیان لەسەر دڵیان بوو نەبادا قسەی هەلەق و بەلەقی سەعدی پیرەو مەلا بەختیاریان بەرگوێ کەوتبایە ،ئەو کەسانە جگە لە زیان گەیاندن بە جەماوەرەکەی خۆیان لەلایەک ولەلایەکی ترەوە بە کۆی پڕۆسەی سیاسی چی دیکە نیین ،بۆ یە لەسەر ئەندامە خەمخۆرو دلسۆزەکانی یەکێتی پێویستە ئەو بازرگانە چاوچنۆکانەی یەکێتی لەناوبەرن ،چونکە مانەوەی وانە بەهێزبوونی زیاتری پارتی و بنەمالەَی بارزانیە .ئەوەی کە تا ئێستا نەی هێشتوە پارتی لاوازبێ لەناو چێ خودی ئەو مەکتەب سیاسیە فاشیلەیە ،کە بەدرێژایی مێژووی یەکێتی دەمو چاوەکانی هەموو ڕۆژێک دەبینرێن ،ئەوەی وای کردوە یەکێتی نەتوانێ بریار بدات بۆ یەکلاکردنەوەی هاوکێشەی سیاسی ،ئەو مەکتەب سیاسیە بازرگانەیە ،کە بەدرێژایی دوو دەیەی ڕابردوو شەریکە کۆمپانیاو کاری بازرگانی و نەوت فرۆشتنن لەگەل پارتی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە