کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەندووی سیاسی عەشيرەی بارزانی بەتاڵە

Sunday, 06/03/2016, 22:49


سەرۆک عەشیرەی بارزانی وحیزبەکەی لە سەرخوێنی رۆڵەی کورد بازەرگانی بەڕێوە دەبەن. هیچ بێ ئەخلاقیەک نەما بەرابەر بە تەڤگەری ئازادی نەیکەن لە باکوری وڵات. دەرەقەتی پ،ک،ک، نەداهاتن دەنا وێڕای ئەڕتەشی فاشیزم خۆیان دەگەیاندە شار بە شاری باکورو دەستیان بە قەتڵەعامی خەڵک دەکرد شان بە شانی سەربازەکانی ئەردۆغان. ئێستێ هەم ئامریکا وهەمیش ئورووپیەکان زانیان کە دەسەڵاتی ئەردۆغان وداعش تەنیا ناوەکانیان جیاوازە. بۆیە بارزانی نیگەرانی دوارۆژی خۆیەتی.
لێرەدایە بارزانی دەمێنێتەوە وئەو چەند حەوزەی کە لە هەولێر دروستی کردوە وخەڵکی پێ فریو دەدا. ئیدی قوونی ڕەشو سپی لە حەمامی سیاسی ومەسعودو ئەردۆغان وەدەرکەوتووە.دەزانن کە هاوپەیمانان لە رۆژئاوا چێ روودەدا وبەرەوئاسۆیەکی روون هەنگاو دەنێ. دەنا دووزلهێزی خاوەن / وێتۆ / رۆژانە بە قارەمانی کورد هەڵناڵێن ونایکەنە هاوپەیمانی خۆیان .دەزان ئەو هێزە چییە وسەرچاوەی هزروڕامانی لە کوێ هەڵدەقوڵێ.
دەڵێن: کەچەڵ ئەگەر دوکتور بایە سەری خۆی دەرمان دەکرد! مەسعودی کوڕی مەلای باسی سیستمی / فدڕاڵی / دەکا بۆ رۆژئاوای کوردستان و دەڵێ کە باشترین شیوەیە بۆ داهاتووی وێ ! وەرن ئەوپەڕجوویەم بۆ هەڵدەن. لە باشووری کوردستان لە ترسی رق وتووڕيیی خەڵک شەوانەش خەویان زڕاوە بیر لە چارەسەری بۆ بەشێک لە وڵات دەکەن کە بە بارتەقای دژمن ، دژنمایەتیان دەکرد! کوڕی مەلای مەنشوور نیگەرانی چییە؟ 
وادیارە هەواری لە گەڵ تورکیە کێچی هەڵێناوەو بیر لە فرۆشی نەفت لە رێگای رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە. دەزانێ تەنیا رێگای / ئاوی / بۆ دونیای دەرەوە لە وێڕآباشتر دەبێ ودەسەڵاتدارای ئێرانیشی پێ رازی دەبن کە لە رێگای عەشیرەی بارزانی نەوتووغازی خۆیان هەنارەدەی دونیای دەرەوە بکەن لە منەتی تورکیەی سوننە ئایینیش رزگار دەبن. توخموتۆوی رەگەزی عەشیرەی بارزانی لە هەر کوێیەکی کوردستانی مەزندا بڵاو بێتەوە وەک فرێزوووایە کە ریشەی داکوتا زەوەی لە ناودەبا.
سیاسەت دایکوبابی بۆ کەس نییە، سەردەمێک بووهەر مابووبە ئاشکرا جلو بەرگی تورکان دەبەر کاو بچێتە شەڕی کورد لە رۆژئاوا، ئێستێ دەزانێ ئەو هێزە لەوێ سیاسەتی دونیای بۆ لای خۆی راکێشاوە وهاوپەیمانانیش ئیدی دەسەڵاتی ئەردۆغان وەک سیستمێکی گەندەڵ دەبینن. بۆیە فدڕاڵی بۆ رۆژئاوا بە گونجاو دەبینێ. بەڵام لە باشووریش سیستمی عەشیرەگەری دووکنشینی بۆ خۆی بە ڕەوا دەبینێ.
دووقسەم پێیە بۆ هێزەکان رۆژئاوا: سەرەتا دەڵێم بارزانی لە باشوورهیچ پلە و بەرپرسایەتیەکی نەماوە.دەبێ دەست لە کار بکێشێتەوە وپارڵمان کارا بکرێتەوە وبڕیاری سیاسیو ئابوووری بدا.قسەی دووهەم : کەندووی سیاسی ئەو بنە ماڵە ئیزەدی کوژە بەتاڵ بووە و پەلەقاژەیەتی نابێ بە هیچ لەونێک لە ناو خۆی وڵات یارمەتی راستبوونەوەیان پێبدرێ. قسەکانی بارزانی تەنیا خۆ شیرین کردنی دونیای درەوە وپاڕانەوەیەکە لە ئاست ئەو هەموو نەهامەتیەی کە بە سەر رۆژئاوای هێناوە. ئیزن نادەن خواردن کەلوپەل پێویست لە باشوور بچێتە رۆژئاوا داوای فدڕاڵی بۆ رۆژئاوادەکەن. لەوەش بترازێ کەسێک کە خەندەق لە سنووری خاکێک لێبدا تا دڵی دژمنی کوردی پێ شاد بێ ئەو مافەی نییە کە باسی چارەنووسی نەتەوەی کورد بکا. لەکۆتایی ئەو کورتەباسەدا مەتەڵێکم هەیە بۆ خوێنەری هوشیارودوورناس کە بتوانێ هەڵیدا:
یەک : بارزانی بۆ دژایەتی کردنی تەڤگەری ئازادی لە باکور لە هیچ بێ ئەخلاقیەک سڕ ناکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی دڵی فاشێزمی تورک !
دوو: فدڕاڵی بە کونجاو دەزانێ بۆ رۆژئاوای کوردستان !
سێ : لە ئاست چارەسەری بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان جووکەی نایە ! بڵی لەل زبانی دەبڕن !
چوار: لە باشووری کوردستانیش دەوڵەتی کوردیان بۆ رادەگەیەنێ ! ( بەڕاست رەبەر ئاوا نەبێ بایی فلسێکە بۆ خۆتان ئەو مەتەڵەم بۆ ئاشکرا بکەن من نایزانم !).
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست لە هەندەران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە