کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی راپەرینیان پوچەڵ کردەوە ؟

Sunday, 06/03/2016, 22:41


رۆژانی راپەرین و ئەمرۆ، لە هەموو بوراەکاندا بەراورد ناکرێت و، هەمووی پاشەکشەی پێکراوە و، زۆرێکیشی پێچەوانە بۆتەوە . 
 ورەی خەڵک و بیروباوەرو متمانەی بە خۆی و سەرکردایەتی و حزبە شورشگێرەکانی تا ئاستی سفر دابەزیوە و، تەنانەت بیری دژە راپەرین و پەشیمان بونەوە و خۆ بە هەڵەزان لە هەڵسان بە راپەرین و قوربانیدان دا، لە گیانی میلەتدا دروست بووە . بۆچی ؟
ئەو خەڵکەی بە حازری هاتە سەر سفرەی راپەرین و بە فرتو فێڵ و خۆبەستنەوە بە مێژوو و چەواشەکاری و پشتبەستن بە ناحەزانی کورد و خۆفرۆشان، دەستەکەوتەکانی راپەرینی بۆخۆی قۆرخ کرد لەسەر حسابی میلەت، بەڵام ئەمرۆ چاورەێی راپەرینی دژ بە خۆی دەکات و، ئەوەی سەلماند کە هەر شتێک راست نەبێت لە کۆتاییدا هەر بە ناراستی دەردەکەوێت، چەند ساختە و خەڵەتاندنی لەدواوە بێت .
ئەوەانە ی باسی ئازادی و دادی کۆمەڵایەتی و خۆ بە نوێنەر و خزمەتکاری هەژارو چەوساوە و رەنجدەاران دەزانی، ئێستا هیچ جیاوازیەکیان لە گەڵ حزبە موحافزکارەکاندا نیە و ململانێی نێوخۆیی و خۆبەدەستەوەدان لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی تاکە کسی و حزبی وای لێکردوون هیچ پەیوەندیەکانیان بەو بنەمایانەوە نەماوە .
ئەوانەی باسی ئازادی و سەربەستی و یەکسانیان دەکرد و بەهۆی ئەو فکر و بۆچونانەوە بە هەزاران گەنجی ئەم میلەتەیان لەشەردا لەگەڵ بەرەی پاشکەوتنخوازدا کردە قوربانی ، ئێستا بەخۆیان لە ریزی کۆنەپاریزانن و ملکەچی داواکاریەکانیانن و پاشەکشەیان بە بیرو فکر و فەلسەفەو رێبازی خۆیان و حزبەکەیان کردووە .
ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری هەژارو چینی چەوساوە دەزانی، ئێستا بە گەندەڵی و بەکارهێنانی پلەو پایەی دەسەڵات و پشتیوانی حزبی خۆیان لە خانە و چینی سەرمایەدارانی نا حاڵی دەبیننەوە، بە خۆیان بزانن یان نا لە خزمەت دواکەوتن میلەت و دژ بەچینە هەژار و داماوەکەی کوردستانن .
هەر بە نەزانین و ملکەچبون بۆ ئەو وەزعەی خۆیان بەسەر کوردستانیاندا هێناوە و کوردستانیان خستۆتە باری نالەبارەوە، بە بێ پلانی و هەڵەی بەردەوام و کەموکورتی و بێ سەلیقەیی لە حوکم و دواکەتویی لە عەقڵیەتی بەرێوەبردن کوردستانیان بەم دەردە برد وە، کەچی تا ئێستاش دان بە هەڵەی خۆیاندا نانێن و رووقایمانە دەستیان گرتووە بە کورسیەکەیانەوە و خۆیان بە خاوەنی راپەرین دەزانن .بزانن یان نا ئەوانن راپەرینان لە هەموو ناوەرۆکەکەی پوچەڵ کردۆتەوە و میلەتیان بە دەردی خارپ بردووە .
بۆیە تاکە چارەسەر بەخۆداچونەوەی میلەتە لە پشتگیری ئەم حزبانە و ، هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە درۆن کەتەنها بە راپەرینێکی سەرتاسەری، ئەم کوردستانە لە گەندەڵ و نەزان پاک بکرێتەوە و عەقڵمەندان جڵەوی حوکمرانی بگرنە دەست. ئەمەش هەرچەند قورس ببینرێت بەڵام هەمیشە گەل سەرچاوەی هەموو گۆرانکارییەکە لە هەموو دونیادا و، هەر راپەرینی بێگەرد سەرکردایەتی پاک و بێگەرد بەرهەمدێنێت و، ئەم جۆرە سەرکردایەتیە گەندەڵەش دەخزێنرێتە زبڵدانی مێژووەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە