قەیرانی دەسەڵاتی سیاسی، هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی دەوڵەتی نەتەوەیی و مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
Sunday, 06/03/2016, 22:35
دەبێتە ناوەڕۆکی سیمنارێک کە پرۆفیسۆر عەباس وەلی ڕاڤە و تاوتوێی دەکات
ناوەندی دیالۆگ لە ناوچەی ئوستفوڵد ی وڵاتی نەرویج ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم سیمنارە لە ئەستۆ دەگرێت. بە خۆشحاڵییەوە بانگەوازی هەموو کوردان دەکەین بۆ بەشداربوون. (هاتن بۆ هەمووانە)
بەڕێز عەباس وەلی لە چەند دێڕێکدا:
لە مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.
مامۆستا و وانەبێژە لە بەشی سوسیولۆژیا لە زانکۆی بوغازەچی لە شاری ئەستەنبول .
خاوەنی چەندین بڕوانامەی زانکۆ جیهانیەکانە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی .
توێژەرو لێکۆڵەری زانستییە لە بوارەکانی وەک ناسیۆنالیزم ، ئایین ، مۆدیرنیتە …. لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان. خاوەنی چەندین نوسین و کتێبە بە زمانە جیهانیەکان
کات و شوێنی سیمنارەکە
ڕۆژی شەممە 12.03.2016 کاتژمێر 1400 تا 1700
لە شاری فردریکستاد لە وڵاتی نەرویج
Onsøy rådhus Storveien 2, 1620 Gresvik i Fredrikstad
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە یەکێک لەم ژمارانە
40466588 41901306 99622239
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست