مەکتەب سیاسی حزبەکەم ئاگای لە کەیسی نەوت نییە!
Sunday, 06/03/2016, 21:42
فەلسەفەی دروست بوونی هەر پارتێکی سیاسی لەبنەرەتڕا بۆگەیشتن،بە دەستەڵاتە، لەپێناو خۆشگوزەرانی وئازادی کۆمەڵگە،یەکێک لە مەرجە بنەڕەتیەکانی دەستەڵاتیش،جومگە سەرەکیەکانی ئابووری وسەرچاوەکانی داهاتە،بۆیە کاتێ حکومەت دادەمەزرێ ،بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە ڕێکخستن ودروست بەکارهێنانی داهات وبەرووبوومی ووڵات دەدرێ وئەگەر پارتێک نەتوانێ بگاتە دەستەڵات یان بگاو نەتوانێ دارایی وداهاتی ووڵات بگرێتە دەست و ڕێکی بخات وسەرچاوەکانی ئەو داهاتانە زۆر بکات و لەهەوڵی ژێرخانێکی ئابووری پتەودا بێ بۆ ووڵاتەکەی ، ناتوانێ خۆشگوزەرانی بۆ خەلکەکەی دابین بکات،لەکۆتاییدا ئە حزبە زوو یان درەنگ دەکەوێتە بەر تانەو تەشەری خەڵک ومتمانەی دادەبەزێ ولەهەڵبژاردنەکاندا تۆڵەی لێدەکەنەوەو دەکەوێتە دواوەی پارتەکانی تر!زۆربەی کات پارتەکان هیچ کامێکیان دەنگی تەواو ناهێنن بەتەنها حکومەت دروست بکەن،بۆیە ناچاردەبن دووپارت یان زیاتر حکومەت پێک دەهینن،لەم حالەتەشدا ئەو پارتانە بەیەکەوە بەرپرسیارەتی سەرکەوتن وژێرکەوتنی کاروبارەکانی حکومەت هەڵدەگرن.
لەم حکومەتەی ئێستای کوردستاندا یەکێتی پارتێکی سەرەکی پێکهاتەی حکومەتە لەدوای پارتی وجێگری سەرۆکی حکومەت یەکێتیە،کۆمەڵێک قەیران بەرۆکی حکومەتی گرتووەو تالێواری مەرگ ڕاپێچی کردووە،قەیرانی هەرەسەرەکیش داراییەو سەرچاوەی سەرەکی ئەم داراییەش، نەوتە،بۆیە دەبێ حکومەت گرنگی تایبەت بەکەیسی نەوت بداو هەموو کەموکوڕیەکان وگلەیی وڕەخنانەی لێیدەگیرێن،لەبواری ؛بەرهەمهێنان،گرێبەستەکان،بەبازارکردن،فرۆشتن ونرخ وشەفافیەتی سەرجەم پرۆسەکە، لەبەرچاوبگیرێ وبەردەوام گفت وگۆو سیمنارو کۆنگرەی لەسەر بگیرێ وهەوڵی باشترو باشترکردنی بۆبدرێ،لەهەموو ئەوکارانەشدا دەبێ نەک هەر پارتە بەشدارەکانی حکومەت بەڵکو دەبێ خەڵکی دەرەوەی حکومەتیش،مامۆستایانی زانکۆ،پسپۆرانی بواری دارایی وئابووری ونەوت بەشداری پێبکرێ وگوێیان لێبگیرێ.ئەوەی زۆر سەیرەو زۆر نامۆیە بەلای من وزۆربەی ئەندامان وکادیرانی یەکێتی وخەلکی کوردستانیشەوە ڕاگەیاندنی بێئاگایی مەکتەبی سیاسی حزبەکەمە لەکەیسی نەوت وئەم ڕاگەیاندنەش لەسەرزاری باڵاترین دەستەلاتی حزبە کە مەکتەبی سیاسی ودەستەی کارگێڕە.حاکم قادر ئەندامی دەستەی کارگێڕو یەکێک لەهەرە چالاکەکانی حزبەکەم دەڵێ بەڕاشکاوی پێتان دەڵێم ئێمە وەک یەکێتی هیچ ئاگامان لەکەیسی نەوت نییە چۆن دەفرۆشرێ بەچەند دەفرۆشرێ پارەکە چی لێدەکرێ و..هتد!!ئەمە قسەی زۆربەی زۆری سەرکردایەتی وئەندام پەرلەمان ومەکتەب سیایسەکانیشمانە!!بەڕاستی ئەوە سەیرە،حزبێک دوای ئەم هەموو خەبات وخوێنە دوای ئەم هەوموو،سەروەریە،چاوەڕوانی زۆری لێدەکرا حکومەتەکەی خزمەتگوزاربێ و وەک مامی گەورە دەیفەرموو حکومەتی خانوەقوڕەکان بێ وخۆشگوزەرانی ئاوەدانی بۆ کوردستان بهێنێ وسەرچاوەکانی داهات ودارایی ووڵات پەرەپێ بداو ژێرخانی ئابووری ببوژێنێتەوە وخەونی شەهیدەکانی لەووڵاتێکی ئاوەدان وسەربەخۆدا بهێنێتە دی،دێت وبێئاگایی خۆی لەسەرەکیترین داهاتی ووڵات کە نەوتە ڕادەگەیەنێ!!ئەری بەڕاست چی دەمێنێتەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک بیکات؟تۆ کەئاگات لەداهات نییە ئەی دەتەوێ چی بکەی بۆ خەڵک وخانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە؟چۆن خزمەتی خەڵکو شارەکانت دەکەی ؟چۆن گوندەکان،کەبەدرێژایی شۆڕشی نوێ خانەو لانت بوو ئاوەدانیان دەکەیتەوە؟ چی وەڵامی ئەم قەیرانە داراییە دەدەیتەوە کاتێ ئاگات لەهیج نییە؟قسەی چی لەسەر شتێک دەکەی کە هیچ کەرەسەیەکی باشکردنت بەدەستەوە نییە؟کاک حاکم خەڵک چاوی لە ئێوەیە ڕێگەنەدەن هیچکە یاری بەقوتی خەڵکەوە بکرێ،هیچکە کەیسی نەوت بە ناشەفافی بمێنێتەوە و لەتاریکدا مامەڵەی گوماناوی پیوە بکرێ وداهاتەکەی تەخشان وپەخشان بکرێ،کەچی تۆش دێی ودەڵێی ئاگامان لەهیچ نییە!! ئەی کێ ئاگای لێیەو دەبێ کێ ئاگای لێبێ!ئەرکی ئێوە نییە ئاگاتان لەم کەیسەبێ؟ئەی کێ بەرپرسە لەتاڵانکردنی داهاتی ووڵات؟کێ وەڵامی پێشمەرگە دەداتەوە ک مووچەکەی دوادەکەوێ؟کێ وەڵامی مامۆستا، دکتۆر، کارگوزار، دادوەر،خانەنشین.دەداتەوە، شەش مانگە مووچەکەی وەرنەگرتووە؟ئەی تۆ دەنگت بۆ ئەوە پێنەدراوە بەنوێنەرایەتی ئەندامان سیاسەتی ئەم حزبە دابڕێژی وبەڕێوەی ببەی؟حاکم گیان ئاگالێ نەبوون هەرکەیسی نەوت ناگرێتەوە ئەی ئەوچەکانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی دەکات وبۆ پێشمەرگەی ناردووە وهیچتان نەبینیەوە!! دەیان ودەیان شتی تر،کە ئاگاتان لەداهاتی نەوت نییە لەدوو حاڵەت بەدەر نییە؛یان سەرکردایەتی حزب بەتایبەت مەکتەبی سیاسی وکارگێڕ شکەستی هێناوە لەبەڕێوەبردنی سیاسەتی حزب، یان کەسانێک هەن وەک ئاماژەت پێداوە، ئاگایان لێێەوهیچ بەمەکتەبی سیاسی ناڵێن و خۆیان لە مەکتەبی سیاسی جیاکردۆتەوە،ئەوکەسانە لەجیاتی ئێوە بیردەکەنەوەو بڕیاردەدەن!لەهەردووک حالەتەکەدا پێویستە لێتان بپرسرێتەوە،یان خۆتان ئەو دۆخە قبووڵ نەکەن وهەڵوێستان هەبێ ،یان بەزووترین کات کۆنگرە بگیرێ وسەرکردایەتیەکی نوێ کە هەڵوێستی جدی هەبێ لەسەر ئەم دۆخە.یان ئۆپزسیۆنێکی چالاک بێ یان بەشداریەکی چالاک بێ لەحکومەتداولەئاست ئەو هەموو خەبا ت وخوێنەدابێ کە یەکیتیەکان بەخشیویانە وهەموو بەرپرسیارەتیەکان وەستۆگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست