کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیشی ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ نه‌كه‌ن

Saturday, 05/03/2016, 0:20


ماوه‌یه‌كه‌ مامۆستایان بایكۆتی ده‌وامیان كردوه‌ و هه‌مووكه‌س قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌كات هه‌ندێكیان به‌باش هه‌ندێكیشیان به‌خراپ به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك مامۆستای ئاینی پاش ئه‌وه‌ی كه‌له‌مه‌ڵبه‌ندوناوچه‌كانیان ئامۆژگاری كران و ئیعازیان وه‌رگرت كه‌وتنه‌ تانه‌وتوانج گرتن له‌ هه‌ڵوێستی مامۆستایانی قوتابخانه‌ كان بیریان چوبویه‌وه‌ مامۆ ستایانی قوتابخانه‌ كان له‌ڕابردودا سه‌ری به‌رزیان بۆموچه‌ نه‌وی نه‌كرد به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و نادادی و ناعه‌دالتیه‌یان گرت  له‌قه‌ساب خانه‌كان نوسرابو ئیسقان بۆمامۆستایان كه‌چی هیچ مامۆستایه‌كی  ئاینی باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی نه‌ی وت ئه‌وه‌بێحورمه‌ت كردنی مامۆستایانه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌ستو په‌نجه‌ی خۆیان بكه‌ن و به‌راوردی كه‌ن به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی ئێمه‌ی ڕه‌شو روتی بێموچه‌ بۆیان ده‌ر ئه‌كه‌وێت ئێمه‌ مامۆستاین یان ئه‌وان 
من سه‌رم سوڕده‌مێنێت مامۆستایه‌كی ئاینی ئه‌وه‌نده‌ بچوك بكرێته‌وه‌ كه‌ به‌قسه‌ی مه‌سئولێكی به‌دڕه‌وشت مامۆستای قوتابخانه‌ به‌بێ هه‌ڵوێست و خیانه‌ت كار ناو به‌رێت ئه‌و عه‌مامه‌و جبه‌یه‌ی به‌ری كه‌هی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تیه‌ به‌دریژای مێژوو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دخ) له‌سه‌ر بیت له‌سه‌نگه‌ری ڕه‌ش و ڕوتان بوه‌ هێزی ئه‌و هێزی كۆیله‌و زوڵم لێكراوان بوه‌ دژی سه‌رمایه‌دارو ده‌ر بار كه‌چی ئێسته‌ هه‌ندێك له‌ جێگره‌ كانی پیچه‌وانه‌ی ڕه‌فتاری ئه‌و ئه‌نجام ده‌ده‌ن پییان وایه‌ شوێن كه‌وتوی ئه‌ون به‌ڵام وه‌ك نوسه‌رێك ده‌لێت یه‌كێ له‌ ئیعجازه‌كانی قورئان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست چینی مه‌لا وه‌یه‌و تا ئێسته‌ وه‌ك خۆی ماوه‌ 
من نامه‌وێت له‌مه‌زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌لاوعه‌مامه‌ به‌سه‌رانه‌ ی ده‌ربار بڵێم چونكه‌ مێژوو شاهدی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مه‌لایه‌ی مه‌لای ده‌رباره‌ خاوه‌نی چ میژویه‌كی ڕه‌شن هه‌رله‌ناو ئه‌و چینه‌دا كۆمه‌لێك خه‌ڵك هه‌یه‌ كه‌ تائێسته‌ش خاوه‌نی هه‌ڵویستی جوانه‌وشایه‌نی ڕێزو حورمه‌ته‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وتوی ده‌ربارن مه‌لای ئه‌م گروپ وئه‌و حزب و ئه‌و جه‌ماعه‌تن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ئه‌یشه‌رعێنن دین وه‌ها لێك ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئاغاو سه‌رۆكه‌ كانیان نه‌ڕه‌نجێن ئه‌وانه‌ مه‌لای ده‌ربارن نه‌وه‌ك شوێن كه‌وتوی پێغه‌مبه‌ر (دخ)له‌سه‌ربێت هه‌رچی مه‌لای ده‌ربار هه‌یه‌ دینی كردوه‌ته‌ وه‌سیله‌ بۆبژێوی واته‌ به‌دین ئه‌ژی ئه‌گه‌ر جبه‌و عه‌مامه‌كه‌ی لابه‌رێت له‌برسا ئه‌مرێت هه‌رده‌م له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینه‌وه‌ خه‌ریكی ئه‌حمه‌ق كردنی كۆمه‌لگه‌ن دیارده‌ی ژن به‌ژن و گه‌وره‌ به‌بچوك و له‌سه‌ر بێشكه‌ ماره‌كردن چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له‌ ئاكارو مۆراڵی مه‌لای ده‌ربارن ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌هۆی ئاینه‌وه‌ ئه‌ژین ئه‌وانه‌ی كیژی 7ساڵ وكیژی 8 ساڵ ماره‌ ئه‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو پاره‌دا هه‌موشتێك ئه‌كه‌ن گورگن له‌پیستی مه‌ردان  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە