باڵی سیاسی داعش هار بووە
Saturday, 05/03/2016, 0:10
ئاشکرایە چەتەو تیرۆریستەکانی داعش بە هاوکاری باڵە سیاسیەکەیان کە حزبەکەی ئەردۆغانە تەنها کوشتن و سەربڕین و ئەتک کردنی مرۆڤ بەبنەما ناگرن، بەڵکو شارستانیەت و ئاسەوارو شوێنەوارە مێژویەکانیش وێران دەکەن، ئەوەش بەڵگە نەویستە چونکە هەموکەس لە ڕێگەی ئامرازەکانی ڕاگەیاندنەوە ئەوڕاستیەی زانیوە کە لە هەرشوێنێک داعش دەستی پێڕاگەیشتبێت هەرچی شوێنەواری مێژویی هەبووە وێرانی کردووە و گرنگی بەوە نەداوە کە ئەو شوێنە مێژویانە موڵکی مرۆڤایەتیە، لە ئێستادا زیاتر لە سێ مانگە چەتەکانی ئەکەپەو ئەردۆغان سەرەڕای شەهید کردن و بریندارکردنی سەدان کەسی سڤیل لە ناوچەی سور لە ئامەد، دەیان هەزار کەسیان ئاوارەو دەر بەدەرکردووە، زیانێکی زۆریان بە ماڵ و سەروەتی خەڵک گەیاندووە، زۆر دڕندانەو هاوشێوەی باڵە چەکدارەکەیان کە داعشە شوێنە مێژویەکانیش وێران دەکەن هەرچەندە ئەو شوێنانە لەلایەن یونسکۆوە وەک شوێنی مێژویی تۆمارکراون، تەنانەت سڵ ناکەنەوە لە مزگەوت و منارەکانیش، ئەوەتا یەکێک لەو شوێنەمێژویانە منارەی چوار ستونە کە خەڵکی ئامەد پێی دەڵێن (منارەی چوارلنگ) ئەو منارەیە لە گەڵ مزگەوتی شێخ مەتهەر مێژوی دروستکرنیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1500 ی زاینی، لە لایەن سوڵتانی ئاکیونی قاسم بەگەوە دروستکراوە، لەبەرئەوەی کە مزگەوتەکە لە جێگەیەک دروسکراوە بە گۆڕی شێخ مەتهەر ناوبراوە، مزگەوتەکەش بە هەمان ناوەوە ناونراوە، تایبەت مەندی و گرنگی مزگەوتەکە منارەکەیەتی کە لە سەر چوار ستون بۆی دروستکراوە کە بۆ چوار مەزهەبەکە دەگەڕێتەوە، پارێزەر و داکۆکی کاری مافەکانی مرۆڤ و خەباتکاری گەلی کورد تاهیر ئاڵچی لە 28\11\2015 لە کاتێکدا لە تەنیشت منارەی چوارستون لێدوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەداو داوای پاراستنی ئەو منارەو مەزگەوت و شوێنە دیرۆکیانەی دەکرد، لە لایەن چەتەکانی ئەکەپەوە تیرۆرکرا، ئەکەپە وەک باڵی سیاسی داعش و ئەردۆغانیش وەک خەلیفەی تیرۆریستان سڵ لە هیچ کارێکی نامرۆڤانە ناکەنەوە، ئێستا شوێنەوارە مێژویەکانی ناوچەی سور لە ئامەد هاوشێوەی خەڵکەکەی مەترسی لە ناوچونیان لەسەرە، ئەوەی لە وێنەبڵاوکراوەکانەوە دەیبینین ئەوە دەردەخات کە منارەی چوار ستون مەترسی کەوتنی لێدەکرێت، پێویستە موسڵمانان و مرۆڤدۆستان ئەگەر ڕاستگۆن لە گەڵ پەیامی خۆیاندا چیتر بێدەنگ نەبن لە ئاستی ئەو تاوانە ئاشکرایانەی ئەکەپە دا و بەدەنگ بێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست