کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی ترسی راپەڕینی لێنیشتووە

Friday, 04/03/2016, 15:22


سەرچاوەیەک لە نیو دەزگای ئاسایشی هەولێر بە كوردستانپۆستی راگەیاند، کە ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت پارتی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی به‌سه‌رۆكایه‌تی تاوانبار كه‌ریم سه‌نجاری  دروست كردوه‌ له‌ترسی راپه‌رین و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك ، چونكه‌ ده‌زانن كه‌ش وهه‌وای ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر هه‌موو كات له‌باره‌ بۆ ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک و راپەڕینی سەرتاسەری،  به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی  یادی راپه‌رینی ساڵی١٩٩١، ئیستا ئاستی ئاماده‌باشی زیاتر بووه‌ ، سەرچاوەکە کە نەیویست خۆی ئاشکرابکات، دوو وێنەی چەکدارەکانی دەزگای پاراستن و هێزە ئەمنییەکانی پارتی بۆ ناردین و لەگەڵیدا دەڵێت وه‌ك له‌م چه‌ند روژه‌ به‌شێك له‌هێزه‌كانی پارتی له‌به‌ره‌كانی شه‌ر كشاندوته‌وه‌ بۆ چوارده‌وری هه‌ولێر، ئەمیش وەک وتمان له‌ترسی راپه‌رین، ئه‌مڕۆش رۆژی هەینی ٤ - ٣  -  ٢٠١٦ به‌شێك له‌هێزه‌كانی پۆلیس و زێره‌ڤان له‌ترسی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك لەدوای نوێژی هه‌ینی زۆربه‌ی فولكه‌كانی هه‌ولێریان به‌هێزی مه‌ده‌نی و پۆلیس ته‌نیوه‌ ... ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نیشان ده‌دات، کە ترسەکە لەلای پارتیی تا بێت زیاتر دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە