ره‌شید تاهیر ئه‌مه‌ی كردبیتی ده‌بیت نیجیرو مه‌سعود ج مافیایه‌ك بن ؟
Friday, 04/03/2016, 1:32
مه‌سعود بارزانی ده‌لیت چاكسازی ده‌كه‌م و وه‌یه‌كه‌م كه‌س لهخۆمهوهدهست پێده‌كه‌م !! ؟ ببهلام ئه‌وه له‌خه‌ونی حوشتردهجێت ، جونكه نه‌ك له‌خۆت و منالهكانت ، كهزهویو ئاسمانی كوردستانتان داگیركردوه ، به‌لكو له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی وه‌ك ره‌شید تاهیریش یه‌ك هه‌نگاوت پێ ناهوێژرێ ، جونكه زۆرینه‌ی به‌رپرس و كادیره دیاره‌كانی ده‌سه‌لات و حزبه‌كه‌تان هه‌مووی بونه‌ته مافیا و تالانچی كه‌ئه‌وانه‌ی باسی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ره‌شید تاهیره نمونه‌یه‌كی بجوكی كادیرێكی حزبهكهته بۆیه لهرهشید تاهیر ده‌پرسین ؟
بە چ پارەیەک ڤێللاکەی صباح ملحەمت لە دهۆک بە یەک ملیۆن دۆلاری کاش کریت؟
بە چ پارەیەک گوندی #داربەستانت بە دووملیۆن و شەشسەد هەزار دۆلارت کری ؟
بە چ پارەیەک بازاری گوندی باڤیان ئەکەیت و ئەو ٦ ملیۆن دۆلارەت لە کوێ بوو؟
بە چ پارەیەک کۆمەلگا بازرگانیەکەی #تۆرێنتۆی کەنەدات کری و کردت بە ناوی د.فەرەیدون و کچ و زاواکەت رێژوان صدیق شەرۆت ناردە کەنەدا بۆ خوێندن؟
بە چ پارەیەک بینای پەیمانگای تەکنیکی شێخانت دروست کرد و فرۆشتتە وەزارەتی دارایی بە ۱ ملیار دیناری ئەو کات؟
بە چ پارەیەک ڤێللاکەی سوید و شوققەکەی کەنەدا و خانوەکەی نەمسا و بەلجیکا و بیناکەی ئەزمیر و شوققەی وان و ئێسکی شەهیر و ئانکارا و ئەستەنبۆلت کری؟
بە چ پارەیەک بویت بە شەریکی مازی مۆل و زەری لاند و زۆزان سیتی؟
بە چ پارەیەک ڤێللای ۱٠ ملیۆن دۆلاریت لەسەر گردی گوندی خنس دامەزراند؟
چۆن خانووە ٥٠٠ مەتریەکەی گەرەکی شەهیدانی دهۆک و مەزرەعەکەی پشت فەرماندیی دهۆک و خانووەکەی شێخان و ئاکرێ و ۱۸ دوکانەکەی عین سڤنێ و هەردو خانووەکەیتەنیشتلقی دوو و خانوەکەی پیرمام و دەواجنی هەولێر و ...هتد،باسی ئەرزە و زەویە روکنەکان ناکەم،چۆن کریت؟
بە چ حەقێک هاوسەرە نەخوێندەوارەکەت (امینە محمد بکۆ)بە پلەی بەرێوەبەری گشتی لە بەنکی داسنیای دهۆک خانەنشین کرد؟ئەی کورەکەت هەژار و هەکار و بژار چۆن چۆنی بوونە عەقید و رائید و ئێستا لە کوێن؟لەبەرەی شەرن یان بن دیوارن و لەسوید و نەمسا دەژین؟هەژار دوو سالە لە کوێ یە؟مووچەکەو بریوە؟ئەی هەکار؟ئەی بژاری کورت؟ئەی کچەکەت #کنێ و مێردەکەی؟ئەی کچەکەت هەژین کە شوی بە رێژوان کردووە چۆنە ئەمە ٤ سالە لە کەنەدایە و مووچە لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست