کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوسینی سوهیر قه‌یسی بۆروداو به‌ ١٥ هه‌زار دۆلاره‌

Thursday, 03/03/2016, 12:35


سهیر قه‌یسی كچه‌ شوخ و شه‌نگه‌كه‌ی كه‌نالیMBC  ماوه‌ ماوه‌ سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و له‌هوتیله‌كه‌ی  مالی نیچیرڤان بارزانی (دیڤانه‌)   به‌خۆرایی و به‌هه‌موو خزمه‌تێكه‌وه‌، دەمێنێتەوە و میوان ده‌بیت، چونکە هاوڕێی کوڕە هەرزەکارەکەی نیچیرڤان بارزانییه‌، کوڕەکەی نێچیرەڤان کە ناوی ئیدریسە، کاتێک ده‌جیته‌ دوبه‌ی، ئه‌و خانمه‌  له‌ میوانخانه‌كه‌ی ماڵی نیچیر له‌دوبه‌ی  کە هەمان ناوی هوتێلەکەی هەولیری هەیە (دیڤاته‌)، یه‌كتری دەبینن. واتابه‌ پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌ ئه‌و منالانه‌ی مالی بارزانی  بۆ خۆشیی خۆیان و رابواردن و  بۆ خۆشگوزه‌رانیه‌كانیان دەیبەخشن، ئیستاش به‌ناوی هاریكاری بۆ ئاواره‌كانی عێراق ئەم خانمە هاتوته‌ هه‌ولێر و له‌ میوانخانه‌ی دیڤاته‌ دابەزیوە  لە کەناڵی روداو هیوا جه‌مالی پولپه‌رسته‌كه‌ی روداو دیدارێكی  له‌گه‌ڵدا دەکات، هەر کەسێک گوێ لە قسەکانی ئەم خانمە بگرێت، دەزانێت هیج ئاسته‌كی نوسین و دیداری نیه‌ ،  به‌لام له‌به‌رخاتر و ترسی ئیدریس نیچیرڤانی هه‌رزه‌كار گرنگیان پێداوه‌. لێرەدا دەمەوێت ئەوەش ئاشکرا بکەم، کە جگه‌ له‌و پاره‌یه‌ی كوڕه‌كه‌ی نیچیر، کە بۆ سوهیر قه‌یس   خه‌رجی ده‌كات، سایتی رووداو راسپێردراوە، کە بۆ هەر بابەتێک ئەو دەینووسێت، کە هیچ هێزی نووسینی تێدا نییە، مانگی ١٥ هه‌زار دۆلاری به رامبه‌ر بە یه‌ك نوسینی پێده‌درێ، کێ بڕوا بە شتی وا دەکات،  تەنانەت فەیلەسوف و بیرمەندە جیهانییەکانیش بەرامبەر هەر نووسینەوە و توێژینەوەیەکیاندا پارەی ئەوەندە زۆر وەرناگرن، وەک وتم زانا و نوسه‌ره‌ ناوبانگه‌كانی جیهان به‌و پاره‌ خه‌یالیه‌ یه‌ك بابه‌ت نانوسن؟  ره‌نگ بیت بلین ئه‌و پاره‌ زۆره‌ به‌لام نوسینه‌كه‌ ته‌نیا روكه‌شییەكه‌ بۆ پێدانی یارمه‌تی به‌و ژنه‌ ....ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌بودجه‌ی خه‌لكی كوردستانە پێی دەدرێت كه‌ له‌رێگای نه‌وت و كۆمپانیاكانی نیچیرڤانه‌وه‌ ده‌دزرێ وله‌ روداو خه‌رج ده‌كرێ، ئەمەم لە کاتێکیشدایە کە سەش مانگە موچە بە مامۆستا و فەرمانبەران نادرێت ... گه‌ر ئه‌و نوسینه‌ی ئێمه‌ش ناراسته‌ با روداو بوێری هه‌یە با ئەمەم بە درۆ بخاتەوە. هەرچەندە رووداو ئەوەندە درۆ و ساختەی کردووە و بڕواناکەم کەس بڕوایان پێ بکات!
مستەفا فەلاح بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، کە کاری ئەو نییە، پێشوازی ئەو خانمانەش دەکات کە دەچنە لای منداڵ و مناڵەکانی بنەماڵەی بارزانی
شایه‌نی باسه‌  سوهیر قه‌یسی زۆرترین نوسینه‌كانی باس له‌بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌كات و له‌گه‌رمه‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمیش بنه‌ماله‌ی بارزانی داوایان له‌  سوهیر قه‌یسی كردبوو كه‌ بابه‌تیك بنووسێ و ئه‌ویش بابه‌تیكی نووسی و بێ شه‌رمانه‌ روداوی نیجیرڤان ئوغلوش بلاویكرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌روكی داواكه‌ ئه‌وه‌بوو  با خه‌لكی كوردستان  رێگا بده‌ن بارزانی ببیته‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە