دوای بیست و دوو ساڵ بەسەر تەقینەوەکەی زاخۆ، سڵاو لە میت و بنەماڵەی بارزانی
Wednesday, 02/03/2016, 20:31
بنەماڵەی بارزانی ئەو ڤایرۆسەیە، کە لە ناو پیسایی و ژینگەی ناتەندروستی سیاسیی و خیانەت ژیان دەباتە سەر، نەشونما دەکات و گەورە دەبێت، چواردەوریشیان وەکو خۆیان پیس کردووە! مێژووەکەیان گەواهی ئەوەی داوە، کە کۆمەڵگای کوردیی و دەوربەریان وەک بنەماڵەکەیان پۆخڵ و ناشرین کردووە، هەر کەسێک لەگەڵیاندا بووبێت خائین و نیشتیمانفرۆش و نامەردی لێدەرچووە.
لە دوای راپەڕینی خەڵکی کوردستان ساڵی ١٩٩١ بە سپۆنسەری جەلال تالەبانی و یەکێتیی جارێکی دیکە ئەو دەرفەتەیان بۆ بنەماڵەی بارزانی رەخساندەوە کە لە کەرەج و ئێران بێنەوە باشوری کوردستان و ئەو بەشە لە خیانەت و ناپاکییدا هەڵکێشن. لە زمانی د. مەحمود عوسمان، دەگێڕێتەوە کاتی خۆی مەلا مستەفا نامەیەک بۆ وەزیرێکی تورکیا دەنێرێت، تورکەکان نامەکە وەرناگرن، وەک خۆی بە پێچراوەیی دەینێرنەوە، کە پرسیار دەکەن، لە وەڵامدا دەڵێن، ئەگەر نامەکە بکەینەوە مانای وایە ئێمە ددانمان بە بوونی کورددا ناوە. پاش بیست ساڵ مەسعود بارزانی لەم رووشکانەی باوکییەوە فێربوو، کە رێگایەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ نزیکبوونەوە لە تورکیا تا خیانەت و جاشایەتی زیاتر بۆ دوژمن و داگیرکەرانی کوردستانی بکات، شەڕی دژ بە پەکەکەی کرد و زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگەیان بۆ تورکیا بە کوشت دا.
ئه‌و کاته‌ی (فڕانسۆ میتران) سه‌ره‌ک کۆماری پێشووی فهڕەنسا به هاندانی هاوسه‌ره‌که‌ی (دانیاڵ میتران) که دۆستی نزیکی گه‌لی کورده، بڕیار ده‌ده‌ن، هه‌رچیان کردوه و نه‌کردوه، ده‌بێت چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، فڕانسۆ میتران سه‌رانی کورد بانگهێشتی جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌کات، که بیرۆکه‌یه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان گه‌ڵاله بکه‌ن، به‌ڵام فڕانسۆ میتران مه‌رج ده‌کات که هه‌وڵه‌که‌یان به نهێنی بێت، تا ئه‌و کاته‌ی ته‌واویی شێوازی نه‌خشه‌ی کاره‌که به ئه‌نجام ده‌گات، هوشیار زێباری، خاڵی مەسعود، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ توركیا دەچێت و نه‌خشه‌ی ئازادکردنی کوردستان ته‌سلیم به فاشسته‌کانی تورک ده‌کات، ده‌ست به‌جێش ڕۆژنامه به‌ربڵاوه‌کانی تورکیا هه‌واڵه‌که بڵاو ده‌که‌نه‌وه، فڕنسۆ میتران له تاوا دەحهپهسێ، ئه‌ڵین هه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی فڕانسۆ میتران توشیی، نەخۆشی دڵ و سه‌کته‌ی دڵ ببێت، پاش ماوەیەك بەو نەخۆشییەوە کۆچی دوای کرد. مەسعود بارزانی تەنیا ئەم خزمەتەی بە تورکیا نەکرد، بۆ ئەوەی تورک دڵنیابکاتەوە کە کورد دەوڵەتی ناوێت و جوداخوازیی ناکات، دەرگاشی کردەوە تا سوپای تورکیا بێتە ناو باشورەوە و بنکەی سەربازی دابنێت، دەزگای میتی تورکیش لەگەڵ ئەو هێزە سەربازییەدا چاودێری باشوور بکات و لە زۆربەی شار و ناوچەکاندا ژورێک بۆ چالاکی خۆی بکاتەوە، زۆربەی تەقینەوەکانی کەرکوک، زاخۆ، هەولێر، توزخورماتو، خانەقین و شوێنی دیکە، هەمووی میت و تورکمانەکان کردوویانە بە هاوکاری دەزگای پاراستن ، ئابوری تورکیا داروخابوو، لە هەمووی ترسناکتر، پارتیی یارمەتی تورکیای دا کە ئابوری خۆی هەڵبستێنێتەوە و بیگەیەنێتە لوتکە، ئەمە گەورەترین خیانەتە کە مێژوو نمونەی وای بە خۆیەوە نەدیوە، نەتەوەیەکی بندەست ئاوا رەفتار لە دوژمنی خۆیدا بکات و دژی خۆی بە توانا و بەهیزی بکات، . بەڵگە بۆ هەموو ئەوانەی کە لەسەرەوە باسم کردن زۆرن و لە زۆر سەرچاوەدا ئاماژەی پێی دراوە، لێ ئەوەی من لێرەدا دەمەوێت باسی لێوەبکەم، تەقینەوەکەی زاخۆیە، کە لە ٢٧ی مانگی دووی ساڵی ١٩٩٥ لە ناو بازاڕی گەورەی چهكفروشانی زاخۆدا ئوتومبیلێك كه 500 كیلو TNTی تێدا دەبێت دەتەقێتەوە، ئەمەم دەبێتە ٩٠ هاولاتیی سڤیل و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠ کەس. ئەو دەمە لەو شوێنەدا زۆربەی بازاڕەکان خەریکی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بوون، بە گومانی تورکیا و سیخورەکانیان گوایە پەکەکە دێتە ئەو بازاڕە و چەکی پێداویستییەنای سەربازیی خۆی دەکڕیت، بۆیە پارتیش لەمەدا هاریکاری میتی تورک دەکات و بە هاریکاری یەکتر تەقینەوەکە ئەنجاام دەداان، ئەو کاتەش زاخۆ و زۆر ناوچەی دیکە، کە هێشتا یەکێتی پێگەی تێدا مابوو، ئەمە دەکاتە بیانوو تا خەڵکی لە دژی یەکێتیی هان بدات بۆیە کۆسرەت رەسوڵ تاوانبار دەکات، کە بەم کارە هەڵساوە، لەلایەن دادگاوە فەرمانی تاوانبارکردن و گرتن بۆ کۆسرەت دەردەکرێت، تا ئیستاش پارتی ئەو تاوانەی بە فەرمی لانەبردووە لەگەڵ ئەوەشدا کە کۆسرەت ئیستا جێگری مەسعودە و هاوشەریکی کۆمپانیا و هاوبازرگانی یەکترن.
تاوانبارکردنی کۆسرەت بەم روداوەی زاخۆ، وەک خاڵی لاواز کە ئەو تەقینەوەکەشی نەکردووە لە زۆر بۆنەدا دراوەتەوە بە روویدا و بێدەنگیان کردووە، بۆ نمونە لە کاتی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا، کە کۆسرەت لە یەکێتی زیزبووبوو، ویستی وەکو فشارێک بۆ سەر تالەبانی لەگەڵ سێ ئەندامی یەکێتیی تر، رایانگەیاند کە دەچنە ناو ئەو بزوتنەوەیەوە، بۆ ئەمەم تالەبانی کە ئەو کاتە سەرۆککۆمار بوو، کۆسرەت بانگ دەکاتە بەغدا و ئاوای پێدەڵێت: کاک کۆسره‌ت ده‌زانی ئه‌و ئه‌مریکییه نامه‌ردانه ته‌قینه‌وه‌که‌ی زاخۆیان داوه‌ته پاڵ تۆ؟ نه‌ک ته‌نها ئه‌وه کاتێک که له موسڵ چوویت ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زانت گرت، ئه‌مه‌ریکییه‌کان زانیاریان له لایه و به منیشیان وت، که تۆ 25 ملیۆن دۆلارت له ماڵه‌که‌ی هێناوه‌ته ده‌رێ و بۆ خۆتت هه‌ڵگرتووه!
پاش ئه‌وه‌ی که کۆسره‌ت گوێی له‌م قسانه ده‌بێت، موچڕکه‌یه‌ک به گیانییدا دێت و هیچ ناڵێ، ئیتر تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه کۆسره‌ت له‌و چوار که‌سه جیاده‌کاته‌وه، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا هه‌ڵوێستی خۆی ئه‌گۆڕێت.
کێ تەقینەوەکەی ئەنجام دا؟
کوردستانپۆست لە رێگای کاک تەها هەلەدنییەوە توانی بچێتە نەرویژ، یەکێک لەو کەسانە بە ناوی (یلدرم)کە زانیاریی لەسەر زۆربەی نهێنیی و چالاکییەکانی میت و پەیوەندیی پارتیی و تورکیا هەیە، کۆمەڵێک نهێنی درکاند کە لە سیانزدە بەشدا بە ناونیشانی سندوقەرەشەکەی تورکیا نهێنی دەدرکێنێت بڵاوکردەوە، لەویدا باسی رووداوەکە دەکات، کە دەتوانن جارێکی دیکە لێرەوە گوێی لێبگرنەوە.
ئیستاش دوای ئه‌وه گوڤاری مه‌تینی پارتی له دهوك ناوی دوو كه‌سی بڵاوکردۆتەوە هەر یەکە لە(ئه‌حمه‌د سالح و سه‌عید ده‌ركاری) تومه‌تبار كراوە، گوایە ئەمانە به ته‌قینه‌وه‌كانی 27 شوباتی زاخۆ هەڵساون و به پلانی كوسره‌ت ره‌سول. ژنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د سالح زاخویی بۆ كه‌ناڵی سپێده‌ی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌حمه‌د به هه‌فته‌یه‌ك، چووم و له زیندانی دهوك سه‌ره‌دانیم کردووە پێی ووتوه ئه‌وه چوون له‌سه‌ر ته‌له‌فزیونی پارتی به‌و كاره تیروریهخوت تومه‌تبار كرد؟ ئه‌ویش پێی سه‌یر بووه و سوێندی خواردووه كه هیچ دیدارێکی له گه‌ل تلفزیونهكاندا نه‌كردووه ، تومه‌ز وەکو سەرخۆش بێ هۆشیان کردووە و ئاگای لە خۆی نەبووە. گومانیش دەکرێت کە میتی تورک یارمەتی پاراستنی دابێت تا بەو شێوەیە بێهۆشی بکەن. هه‌ر وه‌ها ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ جورهها ئه‌شكه‌نجه درابوو، ننینوكیان ده‌رهێنابوو، خستبویانه سه‌ر بوتڵ (بوتڵیان لە پاشی نابوو) هەروەها ده‌م و لچیان شهقاندبوو، هەڵبەت ئه‌وه به كێ بكرێ دان به هه‌موو شتێك‌دا ده‌نێت !
تا ئێستا ئه‌حمه‌د له زیندانه و سه‌عید ده‌ركاریش دوای راکردنی بۆ سلێمانی گه‌راوه‌ته‌وه زاخو (ده‌كرێ رێككه‌وتنی كردبێت له گه‌ل پارتی چونكه وەک گوڤار ی باشور دەنووسێت چه‌ندین هه‌وڵ درا تا دیدارێك بكات نه‌یكرد) كه‌یسه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان زیندووه له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی كوسره‌ت ره‌سوڵ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گوڤاری لڤین.
کۆمەڵێک زانیاریی دیکە دەست کوردستانپۆست و منیش کەوتووە، تێیدا بەم جۆرە باسی دەکات: سالی ١٩٩٧ كه‌سێك به‌ناوی ئوستاز حه‌بیب كه‌خه‌لكی ته‌له‌عفه‌ر، کابرایەکی سمێڵ زلی سەر رووتاوە بووە، سەر بە بەرەی تورکمانی دەبێت، لە هەمان کاتدا لە پاراستنیش کار دەکات،.... ئاسایشی هەولێر دەستگیری دەکات، ئەویش بە تاوانی ئەوەی نۆ کەس بۆڤیزه چوونەتە باره‌گای تورکمانەکان، ئوستاز حه‌بیب و كوڕه‌كه‌ی كه ناوی محمه‌د دەبێت، ره‌شید كوڕه شێخێكی زاخۆ‌و سه‌گڤان ناوێكیان له‌گه‌ڵدا داده‌بیت، هەر جواریان ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ن، بەوەی شەربەتییان بەو نۆ کەسە داوە و دەرمانخواردیان کردوون، دوای ئەوە کوشتوویانن و جلی گەریلای پەکەکەیان لەبەر کردوون، لە دواییدا لاشەکانیان لە زاخۆ فڕێداون وایان بڵاوکردۆتەوە، گوایە ئەوانە دیلی پەکەک بوون و به‌ره‌ی توركمانی گرتونی و کوشتوویانە و له زاخۆ فرییان داون، بەلام لە دواییدا کە ئەمەم ئاشکرا دەبیت وه‌یه‌كێك لهقوربانیهكان كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌بی جبوری دیار ده‌بیت ، پاراستن ئوستاز حەبیب ماوه‌یه‌ك دەگرێت چونکە سەر بە خۆشیان بووە، له‌كاتی لێكۆڵینهودا له‌به‌رده‌م مولازم محمه‌د چاوشین كه له دژه تیرور ده‌وامی كردووه، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، هەروەها ددان بەوەشدا دەنێت کە هەر به بڕیاری میت و پاراستن ته‌قینه‌وه‌كەی زاخۆشیان كردووه ، چونكه له‌م شوێنه چه‌كێکی زۆر ده‌فرۆشرا، خه‌لكی زاخۆ له‌وكاتدا هاوسۆزییه‌كیان بۆ پ‌ك‌ك هه‌بووه . بۆیه به‌پیلانی میت و پاراستن ئه‌و ته‌قینه‌وه رویدا وا باسی دەکات كه كه‌سیك به‌ناوی هاشم یان هشام (وەک سەرجاوەکە باسی دەکات دەڵێت ببورن له‌به‌ر تیپه‌رینی ٢٠سال به‌سه‌ریدا ناوه‌كه‌م به‌ده‌قیقی لهبیرنماوه)، ئەو کەسە توركمانێكی كه‌ركوك بووە له‌رێگای به‌رازیلیه‌كی سپی ژماره به‌غداد ئه‌نجام دراوه و میتی تورك له‌وكاتدا ٥ هه‌زار دۆلاری وه‌ك دیاری پێدراوه به‌و توركمانهی كه‌ركوك كه‌كاره‌كه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ دوو هسی تردا (یه‌لدرمه ژیتهمهكه ) ناوه‌كانیان ده‌هێنێت
شایه‌نی باسه ئه‌و ئوستاز حه‌بیبه ، دوای ئه‌و ددان پێدانانە و دوو رۆژ بە دوایدا لە مه‌كته‌بی نیچیرڤان بارزانی هاتن و ئازادیان كرد، چونكه زۆر نهێنی تریشی لابووه.
هەندێک سەرچاوەی دیکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست