کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێک بۆ "عبداللە بۆر" سەبارەت بە هەڕەشەکانی لە شاری ڕانیە

Wednesday, 02/03/2016, 19:08


وەڵامێک بۆ بەڕێز "عبداللە بۆر" سەبارەت بە هەڕەشەکانی لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین
بۆ/ ڕای گشتی کوردستان.
سایتی "بیروڕا" پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی عبداللە بۆر فەرماندەی لیوای (١١٦)ی هێزی پێشمەرگەی بڵاوکردۆتەوە، کە هەڕەشە لە خەڵکی شاری ڕانیە و دەروازەی ڕاپەڕین دەکات. دیارە ئەو بەڕێزە تا ڕادەیەک هاوڕێی ئێمە بووە، بەڵام ئەو هەڕەشانەی ناوبراو نەک هاوڕێیەتی بەڵکو خزمایەتی و دۆستایەتیشی تێپەڕاندوە، چونکە هەموو لایەک دەزانێت کە ئێمە مێژوویەکی سەدان ساڵەمان لەگەڵ ئەم شارە ئازیزەدا هەیە و خۆمان بە خانەخوێ و خاوەنی راستەقینەی شارەکە دەزانین، بە درێژایی مێژوو بەرگریمان لە شارەکە کردوە و سەدان کەسی قارەمانمان لەسەر پارێزگاریکردن لەم شارە بە شەهیدکردن داوە و، لە سەرووی هەمووشیانەوە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ٥/٣/١٩٩١، کە شێرە کوڕانی ئێمە دەستپێشەخەری یەکەم و قوربانیدەری یەکەم بوون. وە لە چەند قۆناغێکی دواتریشدا وەختێک ئێمە بەرگریمان لە شارەکەی خۆمان دەکرد و دەمانپاراست، ئەو جۆرە کەسانە قایمترین شوێنی کوردستانیان بەجێهێشت و پەنایان بۆ ئێمە هێنا، نەدەبوو بەو شێوەیە چاکەمان بدەنەوە، خۆ ئەگەر کار بگاتە سەر هەڕەشە ئێمە باش یەکتر دەناسین، ئێوەش دەزانن کە کەس لای ئێمە شێر نیە، شێر لای ئێمە تەنها وێنەیەکی کاغەزییە، پێمان سەیرە میوان هەڕەشە لە خاوەن ماڵ دەکات، هیوادارین بە گژ یەکترماندا نەکەن، خۆ ئەگەر خوا نەکردە کار گەیشتە ئەو جێگایە، ئەو کاتە دەردەکەوێت کێ شێرە؟!
کۆمەڵێک لە کەسایەتی سەربازی و مەدەنی دۆڵی شاور و شاری ڕانیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە