ناتۆوسەرمایەداری کۆمپڕادۆڕوعەشیرەی بارزانی
Wednesday, 02/03/2016, 18:07
یەکێک لە هۆکارەکانی هەرە مەزنی دروستبونی سازمانی / ناتۆ / بە تایبەت دوای شەڕی ٢ی جیهانی پاراستنی سیستمی ئابوروپەرەپێدانی سیاسەتی نێونەتەوەیی لە لایان ئامریکاو ئورووپیەکان بوو. ئابووری بە هێز وسیاسەتی بەهێزبۆ راگرتنی سەربەخۆیی وڵاتێک دوو بابەتی گرینگی مێژوویین. دوار شەڕی ٢ی جیهانەی پڕۆژەی / ماڕشاڵ / کە پڕۆژەیەکی ئامریکایی بوو لە ئاوەدانکردنەوەی ئورووپای وێران رۆڵی هەرە مەزنی گێڕا. ئامریکا توانی لە کۆی ئەندامانی نەتەوەیەکگرتوەکان زۆرینەی بڕیارەکانی هەستیارو گرینگی سیاسی وئابوری بۆ لای خۆی رابکێشێ وببێتە زلهێزێکی جیهانی. کاری یەکەم دامەزراندنی سەرمایەداری کۆمپڕادۆڕ بووبۆ چەنگ بە سەرداگرتنی ژێرخانی وڵاتانی جیهانی سێهەم.
مەزنتری وانەی مێژوویی کە دوای شەڕی ١و٢ جیهانەی ئامریکاو ئورووپیەکان وەرینان گرت ئەوە بوو: سەرخانی ئابووری خۆمان بەهێز دەکەین ژێرخانی ئابووری وڵاتانی جیهانی سێهەمیش بۆ لای خۆمان رادەکێشین! بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش حەوجێیان بە پێکهێنانی شەریکەی زەبەلاح وگوێڕایەڵی خۆیان بوو. بەو واتایە هەر کات ئەو شەریکانە، غاز ، نەفت ، وزە، سامانی ژێر زەوی ئەو وڵاتانە نەکڕن، دانیشتووی ئەو وڵاتانی دەستە ئەژنۆ دەمێننەوە وهەژاری وبرسیەتی وگرانی قاتی روویان تێدەکا.( نموونەی هەرە بەر چاو وڵاتی ئێرانە کە بە هۆی گەمارۆی ئابووری زلهێزەکان تووشی قەیرانی جۆراوجۆربۆتەوە). وڵاتێک کە خاوەنی نەفتێکی زۆروغازێکی زۆرە کەس ناوێرێ لێی بکری.! بۆ راگرتنی باڵانسی ئەو سیاسەتەش دونیای زلهێزەکان دیکتاتۆڕیان دەسەڵاتی ناوەندی سەرکوتگەری دەوێ.
یەکێک لەو نەهامەتیانەی کە لە سەدەی رابوردوودا کورد لە باشووروبە گشتی لە هەمووی کوردستان توشی بووە، لە دایک بوونی مەلامستەفا بارازانی وجەلال کوردکوژی تاڵەبانییە.!( بە داخەوە). هەتا ئێرە سەت هێندەی داگیرکاری وڵات کوردیان بە کوشت داوە وئەوەش حاڵورۆژە کە خەڵکی هەژار تێیدایە. رۆژانە ئەوجنێووقسە ناشیرنانەی بەو جووتە دەگووترێ بە هەر کۆنە فرتۆڵێکی ئەو جیهانە گووترابایە وڵاتی بە جێ دەهێشت.
رۆڵی سەرمایەداری کۆمپڕادۆڕچۆن دەچەرخێ.؟ سەرمایەداری کۆمپڕادۆڕ نابێتە خاوەن دەسەڵاتی سیاسی ولە ئاڵوگۆڕەکانی سیاسی سەردەمیشدا دەستی ناڕوا، بەڵام دەبێتە ئامرازێکی مەترسیدار بۆ ئەو زلهێزانەی کە رۆڵی سەرەکیان هەیە لە چارەنووسی دونیای سەردەمدا. لێرەدا / شەریکەکان / کۆڵەکەی سەرەکین بۆ دونیای بێ ڕەحمی سەرمایەداری، ئەو جیهانەش حەوجێی بە دۆزینەوەی ژیرخانی ئەو وڵاتانە هەیە کە دیکتاتۆڕەکان دەستیان بە سەردا گرتووە.بۆ نموونە شەریکەی: ویتوول ،وۆپاک ،میرکوریاوزە ،گانوور، گەلەنکور، ترافیگوڕ، گروەموول. ئەوانە بەشێکن لە ئامرازی کۆ کردنەوەی سەرمایە بۆ سەرمایەداری کۆمپڕادۆڕ، ئەو سیستمە زەبەلاحە ناتوانن دەسەڵات پێکبێنن یان ئاڵوگۆڕی پێبکەن. کاری وانە رادەستکردنی سامانی ژێرزەوی خەڵکی هەژارە بە دەستی دیکتاتۆڕەکان. ئەوانیش رادەستی مۆنۆپۆل وئیمپریوکانی ئەو وڵاتانەی دەکەن کە خاوەنی چەکوچۆڵی پێشکەوتوون بۆ شەڕی مەزنی سیاسی وئابووری.
" رۆڵی عەشیرەی بارزانی "
هیچ کەس خۆی فریو نەدا، ئەوەی لەو ٢٤ ساڵەدا لە باشووری عەشیرەزەدە هەیە، نە خودموختاریە، نە خودگەردانیە، نە فدڕاڵیە، نە دەوڵەتی کوردی. کۆمپانیای مافیاو جەردەی سەردەمە کە لە سەر خوێنی شەهیدو خاکی پیرۆزی وڵات دەمەشێ. لە کاتی خۆییدا بە ئێمەی ساویلکەیان دەگووت: مەلامستەفا بە نیوەی کەرکوک رازی نەبووە وگووتوویە هەمووکەرکوکم دەوێ! درۆ ئاوا شاخدار نە بێ بایی فلسێکە. تەواوی نەفتی کەرکوک، بەسرە، باشووری وڵات رادەستی مەلامستەفا کرابا نەیدەتوانی ٣ مانگ دەسەڵاتێکی نیمچە دێمۆکڕاسی پێک بێنێ! چون لە خوێنی عەشەرەگەریدا نییە خەڵک بتوانن بەئازادی بژین. ئازادی ودێمۆکڕاسی وەک مۆتە وایە بۆ سیستمی دواکەوتوو کە بینە قاقای دەگووشێ ودەیخنکێنێ.
ئێستێ مەسعودی کوڕی مەلای هەمان ئەو رۆڵە دەگێڕێ. وەک پیاوێکی بەردەستی سەرمایە داریی کۆمپڕادۆڕ تەنیا / حەق دەست / وەردەگرێ. دەزانێ سەرمایەی جیهانەی خاکێکی پڕپیتوبەرەکەتی وەگیر کەوتووە ودەسەڵاتێکی گەندەڵێش رێگای بۆ خۆش کردوە. بۆ داهاتوش ئەگەر ئەو دەسەڵاتەش لابەرن هەمان ئاش وهەمان کاسەیە. مەگەر کورد لە باشوور ببێتە دەسەڵاتێکی بە هێز وسەردەمیانە بە پێی دیپڵۆماسیەکی هاوتەریب دەگەڵ دونیا مامڵە بکا. رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە جووتە خەساند،خەریک بوون بەرەنگاری ،پ،ک،ک، ببنەوە دەرەقەتی نەهاتن، روویان لە رۆژئاواکرد بیکەنە باشوور لە وێش سەرنەکەوتن،ئێستێ بۆ خۆیان ماون داگیرکار کە حازرن بۆ مانەوەی خۆیان دەرپێکانیشیان بۆ داکێشن.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
٢/٣/٢٠١٦
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست