ج ئابڕو جونیكه له‌سالیادی راپه‌رین پارتی ویەکیتی له‌ترسی جه‌ماوه‌ر هیزیان خستوته ئاماده‌باشیه‌وه ؟
Wednesday, 02/03/2016, 11:31
ئه‌و رقه‌ی خه‌لك له‌به‌عسی هه‌بوو ، ئیستا له‌پارتی ویەکیتی كۆبۆته‌وه ، واتا راپه‌رین نه‌ك ئامانجی نه‌پێكاوه به‌لكو ده‌م و جاوه‌كان گوردراوه ، بەپیجەوانەوە ئیستا نه‌ك خه‌لكی ساده به‌لكو زۆر دەنگی هوشیار و سیاسیش بەراشکاوانە باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به عس له‌مانه ده‌وله‌تی و یاسایی تر بوو. وەئەمانەش نمونەیه‌كی هاوشێوه‌ی بەعسن له‌جه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌لكدا.
هاوكات چون به عس له‌راپه‌رین ده‌ترسا ،ئیستا ئه‌و ٢ حزبه‌ش هه‌مان ترسیان لێ نیشتوە .ئه‌وه‌تا یه‌كیتی جه‌ندین هه‌زار جه‌كداری لەپشدەر خستوته ئاماده‌باشیەوە و عولا بۆریان بۆناردوه و شانازی پیدەکەن !، پرسیار ئەوەیە هیزیک خۆی پی سەرپەرشتیاری راپەرینی ئەو دەڤەرە بیت ج شەرمیکە ئیستا لەترسی راپەرین هیز بنیرێ ؟ پارتیش دوێنێ كۆبۆنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منیان له‌هه‌ولێر هه‌بوه و كه‌وتونه‌ته حاله‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌لەترسی راپەرینی خەلکی هەولير . دواتر عەولا بور ج جیاوازیەکی لەگەل داعشدا هەیە ؟ مەگەر وەک ئەوان له‌جه‌له‌ولا و دوز تاوانی وه‌ك داعشی ئەنجام نەداوە ؟ وە ئەوە شانازی نیە بجیت داعش سەربری و بسوتینی.. بەلکو جیگای شەرمەزاریە ؟لەهەموی گرنگتر ئەو هیزانە خۆیان لەبەرامبەر جی نمایش دەکەن؟ ، خەلکی سڤیل و ژن و منال ؟ وە ئەگەر پ‌ک‌ک هیز بنیری بۆپالپشتی خەلک تاراپەري و گوران بەرنامەی راپەرینی هەبیت دلنیابن ئەو هیزە لەهیزە ئیرهابیەکەی بەعسی ٩١ جارەنوسی باشتر نابیت ، کەهەموو کوجە و کۆلانیکی مالانیان بەوهەموو باکگراوەندە ئیرهابیەی هەیان بوو گرتبوو. بەلام کەخەلک راپەری جەندین فیرقەی سەربازی تەسلیم بوون ئەمە جگە لەوەی هیزی پارتی ویەکیتی ، وەک بەعسیەکانیش خاوەن بیروباوەر نین و جونكه لەشیوەی جاشن .... بۆیە بایەکیتیەکان شەرم لەخۆیان بکەن کەوتونەتە نیو ج هاوکیشەیەکی سیاسی ؟ لەلایەک کەوتونەتە نیو یاری سیاسی پارتی و لەلایەکی ترەوە لەترسی راپەرینی خەلک هیز دەنیرن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست