عێراقێكی نوئ به‌ڕێوه‌یه!
Monday, 29/02/2016, 22:23
نوسه‌رو روناكبیری ئه‌مریكی ( پیتر گالبرێت ) به‌م دواییه كتێبێكی له ژێر ناوی ( كۆتایی عێراق ) به چاپ گه‌یشت و له ناوه‌نده‌كانی ئه‌مریكاو توێژینه‌وه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه ، گالبرێت له ناواخنی په‌رتووكه‌كه‌یدا باس له سئ ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌وڵه‌تی سوننه‌و ده‌وڵه‌تی شیعه‌یه .
نوسه‌ر له ده‌قێكدا ده‌ڵێت : ده‌وڵه‌تی كوردستان سه‌ربه ڕۆژئاوا ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی شیعه سه‌ر به ئێران و ده‌وڵه‌تی سوننه‌یش له بازنه‌ی خۆیدا ده‌خولێته‌وه به دوای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌دایه .
له ساڵی ( 1920 )وه تاكو ئێستا عێراق سه‌قامگیری به خۆیه‌وه نه‌بینیووه ، جگه له‌وه‌ی هاونیشتیمانیان به ( كورد و شیعه‌و سوننه‌وه ) خێر‌و بیریان له عێراق وه‌چنگ نه‌كه‌وتووه ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه عێراق بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت دراوسێكانیشی .
جۆبایدن كاتی خۆی پرۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێراقی بۆ سئ هه‌رێم پێشنیار كرد ، به‌ڵام سوننه‌كان هه‌رزوو كه‌وتنه تانه لێدان و شه‌قامی عه‌ره‌بی یان لئ ووروژاند ، كاتێكیش كه داعش په‌لاماری عێراقی دا‌و هه‌ردوو شاری ( موسڵ و ئه‌نباری ) خسته ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیه‌وه ، زه‌مینه خۆش بوو بۆ ته‌داخولات و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ، ئیدی مانایه‌ك بۆ سه‌روه‌ری عێراق نه‌مایه‌وه و به ئاشكرا ووڵاتانی زلهێز له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا دژ به گه‌ڵانی عێراق هه‌موو جۆره ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانیان ئه‌دۆزنه‌وه .
كاتێكیش عێراق ده‌چێته ژێر چه‌تری ڕوسیا و ئێران و سوریاوه ، به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی زلهێز و به‌تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وا ده‌خوازێت كه بیر له دابه‌شكردنی عێراق بكاته‌وه ، داعش ئه‌و داشه‌یه كه گۆره‌پانی عێراقی پئ دابه‌شده‌كرێت ، داعش مه‌ته‌ڵێكه به هه‌موو كه‌سێك هه‌ڵناهێنریت و جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه ، هه‌موو ئه‌و گریمانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی كه‌له‌سه‌ر داعش كراوه‌و ده‌كرێت ، له ژێر كاریگه‌ری ئایدۆلۆژیادایه و بنه‌مایه‌كی زانستی و جدیاتی پێوه دیار نیه كه بمانگه‌یه‌نێته هه‌قیقه‌تێكی موتله‌ق.
خه‌ڵك چیتر ڕازی نیه ته‌نها پێكهاته‌یه‌ك كه هه‌مویان عه‌ره‌بن عێراق بخه‌نه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیانه‌وه‌و سه‌رجه‌م كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات قۆرغ بكه‌ن ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له عێراق ئه‌و عه‌قڵه سیاسییه‌یه كه عه‌ره‌ب هه‌ڵگریه‌تی و به دوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه ، هه‌رله سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عیراقه‌وه له ( مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ) ه‌وه مه‌زهه‌بی ( شیعه‌و سوننه) له ململانێیه‌كی توندان كه هه‌موو به‌هایه‌كی ئینسانی له ده‌ست داوه و به دوای تۆڵه‌وه‌ن له یه‌كتری و هه‌ردوو مه‌زهه‌بیش ( سوننه‌و شیعه ) یه‌كده‌نگ و یه‌ك ده‌ست و یه‌كده‌نوكیان هه‌بووه بۆ له ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی شوناسی كورد.
ناسیۆنالیزمی كوردی پێویسته زۆر به جدی له هه‌وڵی یه‌كگوتاری نه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخستنه‌وه یه‌كخستنه‌وه‌ی بونیه‌ی تحدیدی كۆمه‌ڵگای كوردیدا بن ، ئێستا پێویستی ژماره یه‌كمان به یه‌كخستنه‌وه‌ی بونیاد‌و ژێرخانی فكری سیاسییه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرین له پێناو سه‌رخستنی كیانی نه‌ته‌وایه‌تیمان وه‌كو وڵاتانی به‌ڵتیك سه‌ربه‌خۆی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین .
دوژمنان و ناحه‌زانی كورد به‌هه‌موو ئیمكانیاتی سیاسی و دبلۆماسی و هه‌واڵگرییه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان نێوماڵی كورد په‌رته‌وازه بكه‌ن و كورد ده‌ستی نه‌بێت سه‌ری خۆی بخورێنیت!
وه‌لئ ئیمه‌ی كورد تا ئیستا ڕیشمان به ده‌ست ناحه‌زان و دوژمنانمانه‌وه‌یه نه‌مانتوانیوه سوود له ده‌رفه‌ت و ئه‌زمونه‌كانمان وه‌ربگرین ، ئه‌وه‌تا هه‌موو دۆستان و دلسۆزانمان له سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نێوه‌ندگیریمان ده‌كه‌ن و له هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورددان ، كه‌چی ناسیۆنالیزمی كوردی سواری گای هار بووه‌و له كه‌لی شه‌یتان دانابه‌زێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست