ڕۆژە بێ ڕەنگەکان
Sunday, 28/02/2016, 16:58
بت
تا قە... بتێک
بە ملیونەها
لێی ئەترسان
بە ملیونەها
هەر ئە وە بوو
کرنۆشیان
بۆنە ئەبرد
کاتێک
وڵاتە
زل هێزەکان
ویستان مەحال
بوەستێنن
بت شکا
بەڵام
دواتر
چی ڕەوشت و
ئەخلاق هەبوو
وون بوو
هەموو ی
کۆ کرایەوە
لە گەل کۆچی
کۆچبەرانە
لە ژێر ئاوە
مایەوە
یان خرایە
ناو
کۆلە بشتی
هەندران
لە هەندەران
گیرسایەوە
برژانگ
برژانگێک
بە چاوی ووت
بۆچی ؟
ڕوو لە
گریانی
فرمێسکت
لە ناوەوە
قەتیس ماوە
بزەی خەندە
بە چێی هێشتووی
ووتی
لەمەیدانی جەنگە
رۆلەکانم
جێ هێشتووە
کۆرپەکانم
رووت و
برسی
بەم رۆژگار
لە ڕیی کۆچە
دەمرن
وڵات
بی سوود
بەرپرس
قەپات
چەکیش
دۆژمن
لەوڵاتی
مەزاری
پیاو چاکانە
لە وڵاتی مەزاری
گەورە پیاوانە
ڕۆلەکانم
نەجێرو
زەلیلە
کۆچی قوربانی
ڕێک دەخەن
لەژیر
شمشیری جەلادە
شەهید دەکرێن
بەڵام
لەشمشێر سەخت تر
نەبوونی
ژین و خاکە
کۆسپەکا ن
شیوەی تاعون
خەلک ڕاو ئەنێ
لە گەل پرسی
سێبەری تاریکستانە
رۆژگار دەروا
نازانم
کەلتور دەمرێ
یان زەمەنێک
پێشێل دەکرێ
گۆڵە گەنم
گۆلە گەنمێک
بینی
لەقەراغ ئاوێک
سەوز بوو
شەمال
گڵای شنایەوە
بەهار
وزەی
پێ ئەبەخشی
پێش ئەوەی
باڵا بکا
بە فەرمانی
هیزی تەور و
یاسای
میری دارستان
لق و پۆی
بڕایەوە
کۆتر
کۆترێکم بینی
ئای چەند جوان بوو
بێچویی
هێلانە بوو
هێشتا
داوی خۆشەویستی
دڵی نەگرتبوو
لە سەر شانی
چەکێک و
بەدەستی
ناسنامەی
چارەنوسی
وڵاتێکی
هەڵگرتبوو
قوربانی
کێژیک
هێشتا تەمەنی
تەمەنی
چرۆی
گوڵ بوو
بەشداریی
ڕێ پێوانی
چارەنووسی
میلەتی کرد
ڕژێمی مەرگ
کەوتە دەست رێژی
ڕێپێوان
بەگۆلەی جەنگ
ڕۆحی سپارت
چاوێکتی
خەڵتانی خوێن
بوو
بەوەکەی تر
لە مەرگێشە
هەر خەم خۆر بوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست