نەتەوەی بندەست بیانی مێژووی بۆ دەخوڵقێنن!
Wednesday, 24/02/2016, 23:04
پێداچوونەوە بەسەرمێژووی سەت ساڵی رابووردومان بە تایبەت، هەروەها بەگشتی مێژووی سەرهەڵدانەکان وهۆی شکستەکانی کوردستان کارێکی ئەستەم وگرانە. لەسای سەرکردایەتی لاوازی شۆڕشەکانی کورد تائەوسەردەمەش نەتەوەکەمان خاوەنی ئاڕشیوێکی باوەڕپێکراو وسەردەمیانە نییە.!ئەو ئاڕشیوانەی کە دەباببوان بەسەرچاوە زانیاری ودیرۆکی بۆ نەوەکانی داهاتوو، بۆ فێرگە وزانکۆکان، بۆ پیروجوان.ئەوەندەی کە خاک ودیرۆکمان لەلایان خێرنەخوازی کورد دادڕدادڕبووە، سەت هێندەش خێرنەخوازی خۆماڵی ماڵی کوردی بە سێ چەپەی بە قوڕی گرتووە تا ئەوڕادەیە کە بوونەتە ئامرازی لێک دابڕان وشەڕەکانی خۆدڕێنی ناوخۆیی.توێژەرولێکۆلەری کورد لەئاست مێژووی ٧٠ساڵی کورد چەند پەڕتووکی باوەڕپێکراوی خستۆتە بەردەستی نەوەکانی ئەو٧دەیەی رابوردوو؟ ٢٤ساڵە دەسەڵات لە چەنگ ئەودووحیزبە نایەتە دەرێ ووەکی دۆڵپا سواری شآنی کۆمەڵگا بوون وهێدی خاکی ئەو دەوەرە دەکەنە زەندۆڵستان وڕادەستی بیانی دەکەن! بۆ فێرگەکان ومامۆستایانی باشووری وڵات لە حاند مێژووی پڕ لە نەهانەتیمان چەند بەڵگەودۆکومێنتووپەڕتووک لە چاپ دراون؟ تاببنە سەرچاوەی زانیاری بۆ کۆمەڵگای کورد؟ لەوڵاتێکداکە زانکۆحیزبی بوو،مامۆستاحیزبی بوو،خوێندکار حیزبی بوو،شارحیزبی بوو، گووندحیزبی بوو،کشتوکاڵ وئاژەڵداری .........، بوونە حیزبی چۆن گەنجی ئەوکۆمەڵگایە وڵات بە جێ ناهێڵێ !
ئەوبارودۆخەی کە ئێستێ لە باشووری وڵات دەقەومن نامەی کاری ٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتێکە کە حازرە بۆ مانەوەی خۆی ساف لە ساف خاکی پیرۆزی کوردستان لە توورەکە بکاوڕادەستی بیانی بکا. لە شەیتانە بازاڕی ئەو سیاسەتەدا ئەوەندەی بیانی دەستی تێدایە، هەزارئەوەندەش چین و وتوێژی رووناکبیروشاعیرونووسەرو مامۆستای زانکۆکان خەتابارن. کۆماڵگای ئێمە لەرۆژهەڵات وباشوور وافێرکراوە کە گوێڕایەڵی سەرکردە ودرۆزنی سیاسەت بازبێ. لە ئاست هەرخەیانەتێکی نەتەوەیی ومێژوویی ئەوحیزبانەی کە قەرارە کێشەی کوردچارەسەرکەن، وێنەی کۆتەڵ دەبێ هەڵسوکەوت بکەین!( کاتی خۆی ئێمە گەنج بوین پێیان دەگوتین دوکتور قاسملوو(د،خ) چوارزمانان دەزانێ، هەر بۆ خۆی دەزانێ چۆن سیاسەت بەڕێوە ببا!). لەوڵاتی ئێمەدا حیزب وسەرکردەوچەکداری سەرکردە خاوەن نیشتمانن!سەرخان وژێرخانی ئەو وڵاتە بەخڕوپتوونی هی وانە!لەوڵاتانی پێشکەوتوو یان تازە پێگەشتوو دانیشتووانی ئەووڵاتانە خاوەنی حیزب وهێزوئابوری وسامانی ئەو خاکەن. یانی حیزب رێکارە بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیی. بەڵام بۆ ئەودەسەڵاتە و هەر وەهاحیزبەکانی رٶژهەڵاتی وڵات، خەڵکی هەژاردەبنە قەڵغانی رێبازی هەڵە بۆ ئەوەی بەرپرسەکانی حیزبی بگەنە ئامانجەکانی خۆیان!
حەفتا(٧٠) ساڵ بەسەرمێژووی رووخانی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد تێپەڕیوە! هەتائەو سەردەمەش ئەوکەسانەی کە خۆیان بە میراتگری ئەوکۆمارە دەدەنە ناسین ٧٠لاپەڕەیان لەسەرچۆنیەتی وهۆی رووخانی ئەو کۆمارە نەداوەتەدەرێ ئێستێش یەک رستەی بەڵگەیی لە سەر ئەو ئاڵایەی کە مەسعودی مەلای دەڵێ پیشەوا داویەتی بە باوکم ودەبێ هەمووی کوردستان قەبوڵی بکەن لە ئاڕشیوی حیزبی ٧٠ساڵ تەمەندا نابینم.!!لە ساڵەهاتی ڕێوڕەسمی( ٢ی ڕیبەندان) لە هەندەران لە قوون بادان وهەڵپەڕکێ زیاتر هیچیان لە باراندانییە. لەناو بنەماڵەی شەهید پێشەوادا جگە لە کچەکانی، بڕۆن چاو لە کوڕە تاقانەکەی(کوڕی ڕەش) بکەن هەربایی فلسێک لە سیاسەت تێدەگا.لەوش بترازێ ئەو حیزبەی کە باوکی یەکەم بەرپرسی بووە، جێگای نییە ورێگای نادەن وەک هەوادارێکیش بیر بکاتەوە! حیزبی حەفتاساڵ تەمەن لەسەر ناوی ،،دێمۆکڕاتەکان،، کەوتونە ژێر چەنگی دیکتاتۆڕی خۆماڵی ودەسەڵاتدارانی باشووری وڵات. سەیروسەمەرەلەوەدایە ئەو دەسەڵاتەش بۆخۆی نۆکەری بیانییە بەڵام لەسەر ئەوان بۆتە ئاغا!
حەفتا(٧٠) ساڵ بەسەر دامەزراندنی پاڕتی دێمۆکڕاتی بنەماڵەی بارزانیدا تێپەڕیوە هەتا ئەوسەردەمەش جگە لە کۆیلەتی وسەردانەواندن بۆ بێگانە هیچ دەسکەوتێکی روون وئاشکرایان بۆ کورد پێ نەبووە!چاو لەمێژووی ئەو عەشیرەیە بکەن، ئەوەندی کە شەڕیان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان کردوە، هەزار ئەوەندەش دژی کوردشەڕیان کردوە! بەکۆمەڵ کوردیان کوشتووە! لەوسەردەمەشدا بەیارمەتی بیانی هاتوونە سەرتەختی نەهامەتی وەک کووندەبوولەسەر کێوی ڕەش هێلانەیان داچەقاندوە پڕۆسەی قەتڵوعامی کورد دادەڕێژن. بۆ ماوەی حەوتوویەک ئامریکاو هاوپەیمانان دەستیان لێ بەردەن ناتوانن لەسەر پێی خۆیان راوەستن. ئەو دەسەڵاتە بە ئاشکرا پێمان دەڵێ:
دەتان کوژین نابێ دەنگ بکەن! دەتان گرین نابێ وەدەنگ بێن، رادەستی داگیرکارانتان دەکەین نابێ هیچ بڵێن! تانکوتۆپی دووژمن دێنینە سەر ماڵومنداڵەکانتان نابێ فززەتان لێ بێ! رۆژنامەوانە بوێرەکانتان ترۆر دەکەین نابێ سکاڵا بۆ هیچ کوێیەک بەرن! خاکی کوردستان وسامانی ئەو خاکە دەفرۆشین نابێ متتەقووبێ! شەڕی خۆدڕێنتان پێ دەکەین نابێ بۆ منداڵەکانتان بگرین! دەستوو دەمولووتی دووژمن ماچ دەکەین دەبێ چەپڵەمان بۆ لێدەن!کۆڕەو،،، ئەنفال،،،زیندانیشتان بۆ سازدەکەین نەکا دەنگ هەڵبڕن!بۆخۆمان دەبینەوە بە سەرۆک، بۆخۆشمان لادەچێن! گەنجەکانتان دەکەینە پێشمەرگی خۆمان ( چەکداری خۆمان)، وانەکەن دەبێ دەربچن لە کوردستان!
ئەوەکورتەیەکن لە کارنامەی حیزبەکانی باشوورورۆژهەڵاتی وڵات. ئەو سەرکردانە رێژەیەکی کەم لە دانیشتووانی ساویلکەی کوردستان بە وشەگەلی، ئاڵا،شەهید، پێشمەرگە، دەوڵەتی کوردی،فریو دەدەن. پاشآن هەرکەس بە نووسین رەخنەیان لێ بگرێ هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکەن. بەبیانووی ئەوەی کە هەڕەشە لەسەرپڕۆسەی سیاسی کوردستان وئەزموونی کوردستان دروست بووە، نابێ هیچ تاکێکی کورد زمانی بگەڕێ!زۆربەی هەرەزۆری سەرهەڵدانەکانی سەدەی رابوردووی کورد بەفیتی بیانی چەکەرەی کردوە. بیانیش تائەوئاستە لە گەڵمان ماونەوە کە کاریان پێمان بووە. لەبارودۆخێکی هەستیاردا بۆ بەرژەوەندی زیاتری خۆیان بە جێیان هێشتووین! ئێمە وەک نەتەوەی کورد نەمانتوانیوە مێژووی خۆمان بەدەستی خۆمان تۆمار کەین.نەتەویەک کە بیانی مێژووی بۆ داڕێژن زەحمەتە بەوزوانە سەرکەوتوویی بە دەست بێنێ. چاولەعەشیرەی بارزانی کەن، چەکوتەقەمەنی وسەیارەی نیزامی لە بیانی وەرگرتووە،بەو ئامرازانە مانۆڕی عەسکەری لەشاری هەولێرلەسەرکوردی هەژارتاقی دەکاتەوە وپاشآن بە حێسێبی مێژووی رزگاری پێمان دەقەبڵێنێ! ئەگەرئەوە بەشێک بێ لەمێژووی کورد من بەشی خۆم دەدەمە ئەو دەروێشآنەی کە پیاوی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانین.. دوای شەڕی دووهەمی جیهانی زۆر وڵات وزۆر نەتەوە مێژووی خۆیان بەدەستی خۆیان تۆمارکردەوە وبەرەوپێشکەوتن هەنگاویان نا. کە چی نەتەوەکەی ئێمە ئەو هیزەی نییە کە خۆی لە چەنگ ئەو دەسەڵاتە رزگارکا کە قەرارە بمانباتە کەناری خۆشبەختی وڕزگاری.مێژوو بۆ خۆی کۆگایەکە لە رووداوەکانی فەرهەنگی تێکەڵاو بە سرووشت بە کۆمەڵگا بە ئابووری بە سیاسەت،لە رابوردوو ولە سەردەم کە پێکەوە شوێنی ژیانی مرۆڤەکان لە پەیوەندی لە گەڵ رووداوەکان بەرهەم دێنن.بە داخەوە خەرمانەی مێژووی نەتەوەکە ی ئێمە نەیتوانیوە هیچکام لەو بابەتە گرینگانە بە دەستی خۆی تۆمار بکاوبەرهەمیان بێنێ. ئەگەر تا رادەیەکیش مێژوومان هاتۆتە سەرپەڕاووتۆمار کراوە، بەشی هەرە شاراوە وگرینگی بە دەستی بیانیان خامەی لە سەر ڕاکێشراوە.
وتووێژێکی سەفین دزەییم لە سەر رووداو (٢٣/٢/٢٠١٦) خوێندەوە باسی لە تەقاندنەوەی ئەو بۆریە نەفتانە دەکرد کە ڕاکێشراون تا سەروەتووسامانی نەتەوەکەمان بدەنە تورکەکان ئەوانیش هاوڵاتیەکانی ئێمەی لە باکورپێ بکوژن. ئەو ئۆخلۆکڕاتە دەیگووت:ئێمە پ،ک،ک،مان وشێار کردۆتەوە تا قووتی خەڵک نەبڕن.! ئەوەیە چارەنووسی نەتەوەیەک کە گزیرێکی ئاوابەو شێوەیە بدوێ. ٢٤ساڵی رەبەقە قووتی خەڵک دەدزن بۆئەوەی کە خۆیان لەو بارودۆخە دژوارە دەرباز بکەن بە خەڵک دەڵێن دژی پ،ک،ک، خۆنیشاندان بەڕێوە بەرن وئیدانەیان بکەن! تۆبڵێی ئەوەش بەشێک بێ لە مێژوومان؟ !
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست