لە نێوان گووتن وکرداردا
Wednesday, 24/02/2016, 21:58
بۆ زیاتر لە ١٥ دانە ساڵی ڕابردوو، کوردستانپۆست و نووسەرانی هیچ نەما لەسەر ئەم دەسەڵاتەی باشوور نەینووسن. هەموو دەرگا کڵۆم دراوەکانیان بە زانیاری ،ووتار،بەڵگە و دۆکیومێنت واڵا کرد.هەرچی ناپاکی،جاشایاتەی،کلك گرێدان لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان،دەست تێکەڵکردن لەگەڵ دەزگا هەڵواگریە ناوچەیی و جیهانیەکان،خیانەتە یەك لەدوایەکەکانیان،دەست نیشان کراو لەسەری ووتراو نووسرا. بەهەزارەها نووسین،ساتیرە،تەوەر،چاوپێکەوتن،هەقپەڤین و شیوازی تر،ڕاستی و درووستی ئەم بەناو دەسەڵات و بەرپرسە نابەرپرسانە خرانە ڕوو. چەندین پەرتووکی ناوخۆیی و وەرگێڕاو لەسەر ناهەمواری و نادڵسۆزی ئەم دوو بنەماڵەو بەرپرسانە لەلایەن خەڵکانی کوردپەروەر و مرۆڤدۆستانەوە بڵاو کرایەوە. ئەمەو چەندینی تر لەڕێگای دیالێکت و پرسی ڕۆژانە و چالاکی و خۆپیشاندان و گردبوونەوەو ڕیسواکردنی ئەم دەسەڵاتە گرایە بەر. واتە،ڕێگایەك نەماوە کە کوردستانپۆست و نووسەرانی نەیان کردبێ دژ بەم دەسەڵاتە خۆماڵیە تاوانبارە.
ئەڵبەت ئەم کارەی کوردستانپۆست و نووسەرانی تەنها بۆ ئەوە بووە تا ئاستی هۆشیاری گەلەکەمان بەرزتر بکرێتەوەو ئاگاداری ماف و داواکارییەکانیان بن. ئەم کارە خۆبەخشە لەخەڵکانی دڵسۆز و بەئەمەکی گەلەکەمان خرایە بواری کارپێکردن و بەردەوامی هەیە تا ئەو کاتەی میلەتەکەی ئێمەش وەك میلەتانی تر بەئاسودەو ئارامی و یەکسانی بژی. پێمان وایە هیچ کەموکوڕی نەکراوە و ئەوەی پێوست بوبێ بۆ ئەوەی میلەتەکەمانی لێ ئاگادار بکەینەوەو لەو مەترسیانە بە بەردەوامی هۆشداریمان داوەو چەندین جار بەهۆی بەڵگە مێژوویی و ئەوانەی ئەمڕۆش وویستوومانە ڕێگایەك نیشان بدەین کەوا چی تر میلەت نەکەوێتە فریوداریەتی ئەم دەسەڵاتە و خۆی نەکا بە قوربانی هەڵەکانی دەسەڵات.
هەنووکە چیتر نووسین و ووشە ئەو ڕۆڵە کاریگەرییەی نیەو کاتی ئەوە هاتوە میلەت جگە لە قسەو باس و هەواڵ و ڕەخنە و گازاندە،پێویستە شێوازی گۆڕانکاری و خەباتی بگۆڕێ. جگە لەخەباتی ڕادیکاڵانە و پەنابردن بۆ تووندوو تیژی چەکدارانە ،هیچ جۆرە گۆڕانکاریەك ڕوونادا. ئەم دەسەڵاتە تەنها و تەنها لە ڕێگەی چەکەوە ئەبێ بگۆڕدرێ و هیچ جۆرە ڕێگایەکی تر لەئارادا نیە. گەر میلەت ئەیەوێ گۆڕنکاری بکا،ئەوا قۆناغی لوتکە خۆی لە ڕووبەڕوو بونەوەی چەکەکاندا ئەبینێتەوە. گەر نا،ئەوا ئیجە و ووڵات بەجێهێشتن و هەژاری و بێ مووچەیی و بێ داهاتوویەکی ڕەش ونادیار چاوەڕوانی هەموانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست