کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایشی هه‌ولێر دزی له‌خه‌لك ده‌كه‌ن

Wednesday, 24/02/2016, 11:02


 به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی په‌یامنێری كوردستانپۆست له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی كه‌وتوه‌ پێشی دوو هەفتە له‌مه‌وبه‌ر، چوار کەس، کە دوو لەوانە کارمەندی ئاسایشن و لە بنکەی ئاسایشی سێتاقان کارمەندن بەناوەکانی (بارزان بایز و تاریق بیرۆکەیی)  بەناوی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کابرایەک بەناوی عەبدوڵڵا قەمبور كه‌كارمه‌نده‌ له‌بنكه‌ی ته‌ندروستی سیتاقان له‌شاری هه‌ولێت ،  دوایی چوونە ژوورەوەیان دەست و قاچی ژن و مێردەکەیان بەستاوەتەوە ، بڕی 5 دەفتەر و 160 مسقال زێڕ دەدزن، پاشان ئاشکرا دەبن لە رێگای کامێرای چاودێری دراوسێکان ئێستا لە ئاسایش گیراون بەڵام لە هەولی ئەوەدان به‌ناوی رێكه‌وتن  و ئاشته‌وایی   ئازاد بکرێن، و به‌ زۆره‌ملی هه‌وڵ دراوه‌  سولح به‌ كابرای قوربانی بكرێ.
له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی جوت بنه‌ماله‌ ئاسایش له‌بری ئه‌وه‌ی  مال و مولكی هاولاتیان بپارێزی ، ده‌یان دزێ و گه‌ر بشگیرێن ئازاد ده‌كرێن.
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە