زۆربەی خەڵک بە خۆشمەوە لە ماڵەوە دانیشتوین دەڵێین (بەرخۆدان ژیانە)
Tuesday, 23/02/2016, 17:34
زۆربەی خەڵک بە خۆشمەوە لە ماڵەوە دانیشتوین دەڵێین (بەرخۆدان ژیانە) پێمان وایە، تەنیا بە قسە ودروشم دەبین بە تاکی ئازاد و شۆڕشگێڕ.خەڵک لە جزیر وشارەکانی تری باکوری کوردستان لە تێکۆشان و بەرخۆدان دان ئێمە خۆمانیان پێوە هەڵدەکێشین. کوڕوکچە ئازا و چاو نەترسەکانمان لە بەرەکانی شەڕ لە هەر چوار پارچە شەهید دەبن، و زۆربەی ئێمە پێمان وایە ئەوە ئێمەین ئەم شۆڕشگێڕانەمان پەروەردە کردوە.دەمهەوێ بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنم: زۆر ڕقم لەو کەسانەیە کە بەناوی خەباتکار یا هەر ناوێک لە سەر پشتی شەهیدان و ماندووبوونی هەواڵان ژیان دەکەن،تکایە چەندە لە فکری ڕێبەر ئاپۆ لە خۆمان دا پێک دهێنین با هەر ئەوەندەشی باس بکەین لە بەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ ئەوفکرەی کەوادەیهێنمە سەرزمان و دەیکەم بە پەرتوک و بۆ گەلەکەم وگەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وهەمووگەلانی بن دەستی جیهانی پێشنیار دەکەم ، لە خۆم دا پێکم هیناوە،کە واتا با قسەی زیادی نەکەین، لە جیاتی قسە کار بکەین،وەکو ئەم گەنجە لە ژێر ئەم خانووە رووخاوە دا هێمای بەرخۆدان ژیانە بە ئێمە نیشان دەدات ، و بەسەدان نمونەی تریش هەن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست