کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاڵەیەک بەدەم حەسرەتەوە

Sunday, 21/02/2016, 20:58


گوڵێک بۆ ئەوەی بکرێت بە بۆن [عەتر] دەبێ سەری ببردڕێت و پاشان بژاکێنرێت  و وشک بکرێتەوە و بهاردرێت و دواتر بخرێتە سەر ئاگر و باش بکوڵێنرێت و دواتر پاڵفتە بکرێت و بە چەند پروسەیەکی تردا بروات ئینجا دەخرێتە شوشەو دەبرێتە بازاڕ، مرۆڤیش بەهەمان شێوە بۆ ئەوەی مرۆڤیکی ئاوەز و ئەندێشە راست و ژیری لێ دروست بێت دەبێت بەو پروسەیەدا بڕوات و دەستارەی زەمان بیهاڕێت و سەدان و هەزاران ئەزمەو تراژیدیا ببینێت،کەسێک کە توشی دەردی ئاوەزو فکر و دڵ و جەستە و دەرون نەبوبێت کەواتە مرۆڤێکی سادە و نا کامڵە هەرچەندە کامڵ بوون بۆ مرۆڤ نی یە بەو واتایە مرۆڤ تا زیاتر بزانێت زیاتر نەزانی خۆی بۆ دەردەکەوێت، سەیرکەن لەم سەردەمە چ کەسانێک دڵ تەنگ و مەحزون نین ! بێگومان وەها مرۆڤانێک هەن کە دڵیان خۆش و گیرفان پرن وەلێ ئاوەز بەتاڵ ،کەسانێک هەن چەپڵە بۆ هەموو نادادگەریەک لێدەدەن !ئەوانە بەپێی یاساو قانونەکان مرۆڤن وەلێ بەپێی هیچ یاسایەکی ڕۆحی و ویژدانی  مرۆڤ نین،  مەحوی دەفەرموێت سەر کە هۆش و بیری تێدا نەبوو لەگەڵ کاڵەکی نەگەیشتوو فەرقی نی یە وەک ئاشکراشە کاڵەکی نەگەیشتوو بەکەڵکی هیچ نایەت هەروەها دەفەرموێت دڵێکیش کە سەودای عیشقی ڕاستەقینەی تێدانەبێ لەگەڵ شوشەیەکی بەتاڵ فەرقی نی یە هەروەوەها دەفەرموێ خوا بە دوژمنیشی نەدا دەست و چاوی ساغ[ دەستێک کە هیچ هونەرێک فێرنەبوبێت و چاوێکیش کە هیچ فرمێسک و گریان و ئازاری نەبینیبێت].
ئێمە دەبێ سود لەو دیاردەو ناحەقی و نادادگەریانە ببینین کە دێنە پێشمان و دەبێ خۆمانی پێ گەورە بکەین و چونکە تەمەنی ئێمە کورتە و کارمان زۆرە بۆیە نابێ ئەم کاتەی کە وەکو گەوهەر وایە بە بێسود بیگوزەرێنین، دەبێ پەتی کۆیلایەتی بپسێنین و بەرەنگاری هەموو ناحەقیەک بینەوە و رووی راستی هەموو ستەمکارێکیش بناسینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە