کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیدانه‌ی چالاكانی روژنامه‌نوسانی رانیه‌

Sunday, 21/02/2016, 16:11


  لەبەرواری 19-2-2016لە حکومەتێکی نایاسایی و دەسەڵاتێکی ماوە بەسەرچوودا بەشێوەیەکی نایاسایی و پێش دادگایککردن کارمەندێکی ھاتوچۆی دەڤەرێکی ڕاپەڕین دەستگیردەکرێت و بەرەو شوێنێکی نادیاری دەبەن, تاکە ھۆکاری دەستگیرکردنی فەرامۆش مەلا نەجم تەنیا بەقسەکردن بەرگریکردن بووە لە قوت و ناڵەو ئازاری خەڵک کە بەھۆی قەیرانە کەڵەکەبووەکانی حکومەتەوە تووشی خەڵک ھاتووەدەستگیرکردنی فەرامۆش مەلا نەجم لە لایەن ھێزێک لە دەرەوەی پۆلیس نایاسایەو سەرەڕای ئەوەش خودی دەستگیرکردنەکە پێشێلکاریە لەھەمبەر ئازادای ڕادەربڕین.

 ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووس ئەو شێوازە دەستگیرکردن و داپلۆسینی ڕای ئازاد مەحکوم و پرۆتستۆ دەکەین و داوا دەکەین ھەرچی زووە کاک فەرامۆش ئازاد بکرێت

جێگەی سەرنجە دەسەڵات لەبڕی گەران بەدوای چارەسەری قەیرانەکان و پێدانی قووت و موچەکی خەڵک کە پێنج مانگە دواکەوتووە دەنگی خەڵکی مەینەت چەشتوو بەزەبرو ھەرەشەو زیندان کپ دەکات, ئەو شکڵە لە حکومڕانیەش قین و توڕەیی خەڵک زیاتر دەکات

چالاکان و رۆژنامەنوسانی رانیە 

٢١/٢/٢٠١٦


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە