باشوورم ئاوا دێتەو بەرچاو
Sunday, 21/02/2016, 10:46
لە خورماتو کورد دەڕفێندرێ
کەس نازانێ کێ دەیباو
بۆ کوێ دەبردرێ...
لە کەرکوک نە قودس ما
نەوەک جاران دلی لێ دەدرێ
هەموو مێژووی کەرکوک
بوو بە چەند بەرمیلە نەوتێک
لێ ی دەردەهێندرێ و لێ ی دەدزرێ
لە هەولێر ریشی سپی مەلاهەلدەکوزرێ
چونکە گۆتی سەرانی هەرێم
جەردەن ،دزن ، سەروەت و سامانی وولات
قوتی میللەتە هەلدەلوشرێ
بۆ دوژمنانی کورد بە دیاری دەنێردرێ
لە سلێمانی کەس نازانێ
مانگرتن و پرۆتستۆ
دژی کێ یەو دژ بە کێ دەکرێ
لە دهۆکیش خەلک لێ ی ڕازایە
وەک و ئەسحابولکەهف دەرگایان لێ داخراوە و
دەمکوت کراون نوقەیان لێ نایەتە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست