کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەتە کۆنگرەی ١٥ بوو بە لەتە کۆنگرەی ١٦ !

Friday, 19/02/2016, 21:51


ئەوانە وشتریان لێ ون بووە، بە شوێنی هەوسارەکەیدا دەگەڕێن. یان خەڵکیان پێ گێژە، یان بۆ خۆیان گێژن. بەڵام خەڵكی ئەو سەردەمە هی ٧٠ساڵ لەوەی پێش نییە، چاوی کردۆتەوە.لەوەتی / ژێ،کافیان / بۆ کردینە حیزبی دێمۆکڕات رێک ٧٠ساڵ تێپەڕی. ئەو کات هێشتا دەوڵەتێک بە ناوی دەڵەتی ئیسڕاییل هەر بوونی نەبوو ئەوان لە کوێ و ئەوانە لەکوێ؟ تەمەنی دامەزراندنی / ژێ،کاف / حیزبی دێمۆکڕاتی چێکراوی دەستی روسی سەردەمی کومونیزم تەمەنی نزیکەی پێنج ساڵ لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕاییل زێدەترە! ئەوان لە کوێن ودێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق لە کوێ.
من لە هۆڵی ناو کۆنگرەکەیان نەبووم . پاشآن هیندێک بابەتم بیست کە دوای کۆنگرە بڵاو بۆوە. ئەوەندی من بزانم واوێدەچی لە خالید عەزیزی زیاتریان نەبووە چوون کە ماسوولکەکانی شێویلکەی ئەوەندە بەهێزن کە لە قسەکردندا کەس باشآری ناکا. ئەویش نە لە قسەی نوێ.ئەوەی کە دەیڵێی نایڵێتەوە.کەس هەیە بپرسێ ئەگەرکەسی دیکەتان نەبوو لە جێگای دانێن ئەدی بۆ رەخنە لە خوداش دەگرن. ئەندامانی پێشووی ١٥تان هەر دووبارە هاتنەوە شوێنی خۆیان.! ئەوە یە سرووشتی کۆنگرەکەتان؟ یان گۆیا خەنجەری زگ دڕو شیری سەربڕ هەر دەبێ لە چەنگی ئەندامانی پێشووتان دابێ! 
خاڵێکی هەرە بە چاولە درێژایی مێژووی ئەو حیزبەدا وەبەر چاوە ئەوەیە کە مرۆڤ لە خۆی دەپرسێ بۆ لە سەرتای دامەزراندنی ئەو حیزبە هەتا دەستپێکی هەزارەی سێ بۆ ناتوانن / ژن / لە تێکۆشانی ٧٠ساڵە رابوردوویان بەشداری پێبکەن. ؟ جوابەکە زۆر هاسانە.دەسەڵاتی تاک، بنەماڵە، خۆبەزلزانی،لێکترازان و سیسیتمێکی کلاسیکی وشک.و،،،، زۆر بابەتی دی نەیتوانیوە لە ژن کە نیوەی بەرچاوی کۆمەڵگان کەڵک وەرگیرێ. ئەو حیزبە لە دوای نەمر پێشەوائەوی کە بۆ خۆی بە سەر خۆی هێناوە سەت قات زیاترە لەوەی کە دژمن بە سەری هێناوە.
یەکێک لە ئەندام وکادری بەرێوەبەری ئەو لەتە دێمۆکڕاتە ، بەڕێز گوڵالە شەڕەفکەندی، خۆشکی نەمر سادق شەڕەفکەنی بووە. دوای کۆتایی هاتنی نمایشی کۆنگرەی ١٦ لە وتووێژێکی کورتدا باس لە فەزای کۆنگرە وچۆنیەتی دووبارە بوونەوەی خ، عەزیزی بە دەبیری یەکەمی لەتێک لەو حیزبە. لەو هەڵبژاردنەدا تەنیا ٣ کەس دەنگی / نایان / داوە بە خالید عەزیزی! جگە لە وەش باسی رێژەی بەشداری ژنی کردوە کە لە ئاستێکی زۆر نزم دابووە. گوڵاڵە خانم :
سەبارەت بە خۆشی دەڵێ: رێگایان پێنەدام لە سەر بابەتی ژنان قسە بکەم و بەزۆری پێنج خولەکم کات پێدراوە! من بەو بەڕێزە وبە تەواوی ئەوانی دیش دەلێم : ئێستێ کە زانیوتە ئەوەی تایبەتمەندی ئەو شێوە لە کاری سیاسی ئەو لەتە حیزبە بۆ دەستی لێهەڵناگری؟بۆ پێتوایە خەباتو تێکۆشان بۆ ئازادی ژن هەر لە لای وانە؟ بەڵام ئاکاری تۆ وهاوفکرەکانتم وەک کەسێکی گیرۆدە / موعتاد / دێتە بەرچاو کە کیشەی نەتەوەکەی پێ بچووکترە لە نیازی شەخسی خۆی. حیزبێک کە ٧٠ساڵی رەبەق هەر ئەوە رێکاری هەڵسووکەوتی بێ قەت ناگاتە ئامانج.چون هەر پێیان وایە سەردەمی ساڵی١٩٧٨ کە ئامریکا شایان بۆ رووخاندین ئێوەش هاتنەوە سەر حازروبزری وبوونە کەڵەگا لە سەر خەڵكی هەژار.
هەزاران منداڵی کوردو بە کوشت داوە، هەزاران بنە ماڵەتان داغدار کردوە، ئەوەش سەرئەنجامی رۆژگارێکە کە تێی کەوتوون. چەکی دەستی ئێوە تەنیا لێکدابڕان ونەهامەتیە بۆ کورد کە بۆتە نووشتەی سەردێڕی تەواوی کۆنگرە وسمینارو تێکۆشانتان. یەکریزی وتەبایی بۆ ئێوە وەک دژمنی لێ‌هاتووە کە بە رۆژی رووناک لە بەری ڕادەکەن. ئەو بێ ڕێزیەی کە ئێوە بە پێشەواورێبازی شەهیدانی دەکەن قەت دژمن نەیکردوە. ئاکارەکانی ئێوە زیاتر لە خزمەت داگیرکار دایە هەتا نەتەوەی کورد. ئەگەر ١٦ کۆنگرەی دیکەش بگرن هیچ ئاڵۆگٶڕێکی کوردخوازانەتان لە باران دا نییە. لە دەشتی کۆیە وەها تخێڵ بون هیچ تۆفانێک ناتان بزوێنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە