هەڵۆکانی ئازادی کوردستان بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەنقەرەیان گرتە ئەسۆی خۆیان
Friday, 19/02/2016, 21:02
گاردیەن ١٩/٢/٢٠١٦: ئەحمەد داود ئۆغڵی،ڕایگەیاند کە یەپەگە و یەپەدە تاوانبارن و دەستیان هەیە لە تەقینەوەی رۆژێ چوارشەممەی رابردوو، کە لە ئەنقەرە ئەنجامدارا و بوو بە هۆی کوشتنی ٢٨ کەس. برینداربوونی زیاتر لە ٦٠ کەس. سەڕۆک وەزیرانی تورکیا لە درێژەی وتەکەیدا پەنجەی بۆ ئەوە درێژ کرد کە رێکخراوی یەپەدە و یەپەگە ئەو دوو گروپەن کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکات لە شەر دژ بە داعش لە باکووری سوریادا. هەروها سەڕۆک وەزیرانی تورکیا ئەوەشی گوت کە ئەو رووداوە تیرۆریستییە لە لایەن یەپەدە و یەپەگە ئەنجامدراوە، بە یارمەتیدانی پەکەکە. لە درێژەی قسەکانی داود گوتی رێکخراوی هەواڵگری میتی تورکیی زانیاری هەیە کە ئەو گروپە تیرۆریستانە چۆن هاتوونەتە نێو تورکیاوە و چۆن پەیوەندییان بەستوە بە یەکتری.
لە لایەکی دیکە ئاژانسی ڕۆیتر ١٨/٢/٢٠١٦: رێکخراوی یەپەگە ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک دەستیان نییە لەو کارە تێرۆریستییەی کە ئەنجامدرا لە شاری ئەنقەرە لە رۆژی چوارشەمەی رابردوو. لێپرسراوێکی پەکەکە رایگەیاند کە ئەوانیش هیچ ئاگاداریەکیان نییە لەو رووداوەو نازانن کێ لێپرسراوە بەرامبەر بە ئەنجامدانی ئەو کارە تیرۆریستییە.
شایانی باسە دوای راگەیاندنی ئەو هەواڵانە، ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆش لە ناکاو هەڵۆکانی ئازادی کوردستان بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەنقەرەیان لەئەستۆ گرت.
ئاژانسی فورات نیوس بڵاویکردەوە کە هەڵۆکانی ئازادی کوردستان رایانگەیاندووە وەک کاردانەوەیەوەک بۆ کۆمەڵکوژیەکەی جزیرە ئەو تەقینەوەیەیان ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەیەکدا هەڵۆکانی ئازادی کوردستان رایانگەیاندووە: "هەموو کەس دەبێت بزانێت ئەوانەی کە بڕیار لە کوشتنی هاوڵاتی مەدەنی کوردستان دەدەن لە (جزیرە) بەپرسیارن لەو رووداوەی ئەنقەرە".
پێشتر هەڵۆکانی ئازادی کوردستان رایانگەیاندبوو هەر کوردێک شەهید بکرێت ئەمان تۆڵەی دەکەنەوە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوانەی بێدەنگی هەڵدەبژێرن بەشدارن لەو تاوانانەی دژی خەڵکی کورد دەکرێت.
ئەوەی کەسەی تەقینەوەکەی ئەنجامداوە ناوی عەبدولبقی سونمێز-ەو نازنوی (زینار راپەرین) هەبووە، لە قەزای گورپیناری سەر بە پارێزگای وان لە ساڵی 1989 لە دایکبووە و لە 2005ەوە خەبات دەکات و لە ساڵی 2011ەوە پەیوەندی بە ریزی هەڵۆکانی ئازادی کوردستانەوە کردووەو ناوبراو راپەریب خەباتگێڕی بەتالیۆنی نەمران بووە.
لە کۆتاییدا لە بەیاننامەکەدا رایانگەیاندووە هەڵۆکانی سوور بەردەوام دەبن تا ئەو کاتانەی فاشیستەکان لە کوردستان دەردەکرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست