ئه‌ردۆغانه‌كه‌ی موسه‌نا ی یه‌كگرتوو و خومه‌ینیه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم
Friday, 19/02/2016, 12:44
له كوردستانی باشور شوعی و جه‌پت هه‌یه ، به‌لام له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ناره‌زایه‌تی خه‌لك و شه‌قام و دژی سیسته‌می مافیایی بنه‌ماله بیت ، كه‌جی به‌به‌رده‌وامی وه‌ك ژماره ی ١١٢ فریای پارتی ده‌كه‌وێ یان سه‌یركه‌ری روداوه‌كانه !؟ ، به‌ناو هیزی دیموكرات و نه‌ته‌وه‌یت هه‌یه كه‌جی هه‌رجی ناپاكیه له‌هاریكاریكردنی سوپای داگیركه‌ر و دژایه‌تی شۆرشی به‌شه‌كانی تری كوردستان ده‌كرێ ، كه‌جی ئه‌و هێزو كه‌سایه‌تیه‌به‌ناو نه‌ته‌وه‌یانه سوكه ره‌خنه‌یكیش ناگرن !؟ له‌بری ئه‌وه‌ی روشنبیرو نوسه‌رانت ، له‌رێزی پێشه‌وه‌ی ده‌ربرینی ئازاری گه‌له‌كه‌یان بن !؟، كه‌جی پاشكۆ ی ده‌سه‌لات یان هاوشێوه‌ی مریشكی كوردی له‌سه‌ر هیلكه كڕ ده‌كه‌ون !؟ بۆیه نه‌جه‌پمان وه‌ك جه‌پی گه‌لان رابه‌ری ناره‌زایه‌تی گه‌لانه ؟نه‌هیزه دیموكرات و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌نمان داكۆكی له‌نه‌ته‌وه ده‌كه‌ن ؟ نه‌نوسه‌رانیشمان وه‌ك نوسه‌ری گه‌لان له‌سه‌نگه‌ری پیشه‌وه‌ی ئازار ده‌ربرینه‌كانی خه‌لكن ؟
سه‌یركه‌ن له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی ئیستای باشور ، مه‌لا به‌ختیار ده‌لیت گه‌ر فلسیكی ئه‌و نیشتمانه‌م دزیه ، بمده‌نه دادگا !!؟ به‌لام به‌مه‌لا ده‌لین ئه‌ی مال ومناله‌كه‌ت به‌ڤیلاكه‌ی داندرید و ئوتوموبۆیله گران به‌هاكانی به‌پاره‌ی كام كاریان كریوه ؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو به‌رپرسه‌كان پاره‌كان به‌ناوی خزم و كه‌س و كاره‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌جی ده‌لین ئاماده‌ین بۆلێچینه‌وه‌ی یاسایی و مولك و ماله‌كانمان ؟ یان ئه‌ندامێیكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی حامیدی حاجی غالیب ده‌لیت ، جه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی پاره‌یان له من قه‌رزكردوه به‌هۆی پینه‌دانی ٥ مانگی موجه‌یان !؟ بارزانی ده‌لیت ده‌بیت جاكسازی له‌داگیركردنی مولك ومالی به‌رپرسان بكر له‌كاتیكدا خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی به‌شاروجكه‌و به‌شێكی گرنگی شوێنه ستراتیژیه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیان داگیركردوه ؟ ئه‌رێ ئێوه گالته به‌ئێمه ده‌كه‌ن یان به‌خۆتان كه‌بونه‌ته گالته‌جار؟
له‌نوێترین مه‌هزه‌له و بیره‌وشتی سیاسی ، نه‌جمه‌دین كه‌ریمی كۆنه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی و ٤ پارجه ، سه‌نته‌ریكی روشنبیری خومه‌ینی له‌كه‌ركوك ده‌كاته‌وه !؟ شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌و نه‌جمه‌دین كه‌ریمه تا خۆی له‌نیو خه‌لكی كه‌ركوك خۆشه‌ویست بكات ، تاپیی كرا ، دژایه‌تی بارتی و مه‌سعود بارزانی كرد ، ئه‌وه‌بوو ماوه‌یه‌ك له‌كه‌ركوك كشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆخه‌لك خولقاند !! كه‌جی به‌قودره‌تی ئیلاهی ئیستا به‌یه‌كه‌وه نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌دزن موو به‌به‌ینیان ناچێت؟
موسه‌نا ئه‌مینی یه‌كگرتوش تاپێی كرا وه‌ك كه‌سیكی نه‌ته‌وه‌یی و دژه ده‌سه‌لات خۆی نمایش كرد تاگه‌یشته ده‌سه‌لات به‌لام سه‌یری دواین لێدوان و ناپاكی بكه‌ن ، جون ده‌یه‌وێ رابه‌ره روحیه‌كه‌ی یه‌كگرتوو ( ئه‌ردوگان ) كه‌جه‌لادی نه‌ته‌وه‌كه‌یتی وه‌ك كه‌سیكی گرنگ و خه‌مخوری كورد له‌م پۆسته‌ی فه‌یسبوكی نیشان بدات ؟ ئاخر گه‌ر توزیك مورالت هه‌بوایه له‌وكاته‌ی ئه‌ردوغان كۆمه‌لكوژی ژن و منالی كورد له‌جه‌زیره و سلوبی و ئاماد ده‌كات هه‌ر ئه‌ردوغانت نه‌ده‌بینی ؟ یان كه‌بینیت ره‌خنه‌بارانت ده‌كرد ؟ بیربكه‌نه‌وه گه‌ر به‌رپرسیكی پ‌ك‌ك بجیت هه‌مان ره‌فتار له‌گه‌رمه‌ی هه‌له‌بجه و ئه‌نفالی له‌گه‌ل سه‌دام بكردایه جیان پێده‌كرد و ده‌گوت ؟ به‌لام جیبكه‌ین كوردستانی باشور بربوه له‌به‌رپرسی دروزن و ناپاك و مافیا به‌ده‌سه‌لات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست