کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


17ی شوبات شۆرشی گەنجان

Thursday, 18/02/2016, 23:28


گیانی مرۆڤێكی ئازاد لای من له‌ گیانی هه‌زاران مرۆڤی كۆیله‌ به‌نرختره‌،
جا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌ ئازاده‌كه‌ نه‌خوێنده‌وارێكی نابینا و لاڵ بێت و كۆیله‌كانیش چه‌ندین دكتۆرایان هه‌بێت . 
17ی شوبات تاكه‌ شۆرشی نا حیزبی وشارستانی میلله‌تێك بوو دژی كۆیلایه‌تی و نادادگه‌ری و تیرۆ و مافیا،شۆرشی 17ی شوبات ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بووی ئه‌و هه‌موو نادادگه‌ری و سوكایه‌تی یه‌ بوو كه به‌رامبه‌ر تاكی كورد ده‌كرێت ، شۆرش بوو دژی روخاندنی شكۆی به‌عسی كوردی، مانای تێگه‌یشتنی گه‌لێك بوو بۆ ئازادی بۆ ژیان ، ئه‌م شۆرشه‌ ده‌مامكی زۆر لایه‌نی ده‌رخست ،خاڵی له‌سه‌ر زۆر پیرۆزی ناپیرۆزی ئه‌م سه‌ركردانه‌ دانا ، میلله‌تێكی خه‌وتووی به‌ئاگا هێنایه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵێك مرۆڤێكی تێدا بوونه‌ قوربانی ته‌نانه‌ت وشه‌ی تیرۆریان نه‌بیستبوو كه‌چی بینیان ؟! هێشتا بۆنی باروت له‌گه‌رویان مابوو هێشتا عومه‌ر خاوه‌ر به‌دیار كوره‌كه‌یه‌وه‌ بوو! هێشتا دواهه‌مین گه‌رمیانی له‌ مه‌كینه‌كاندا مابوو بۆ ئه‌نفال كردن!هێشتا فریای لێكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رئیس القائید نه‌كه‌وتبووین ! هێشتا تازه‌ رانیه‌ ئاگری له‌ به‌عسبه‌ردابوو و راپه‌رین كرابوو 
كه‌چی توانیان دەیان نێرگز به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی به‌هار بژاكێنن ده‌یان نه‌مامی جوان بشكێنن لاشه‌ی ناسكی چه‌ند گه‌نجی خێر له‌خۆ نه‌دیبوو خه‌ڵتانی خوێن بكه‌ن .
شۆڕشی حەڤدەی شوبات یەکەم شۆرش و کۆتا شۆرشی میللەتی کوردی ژێردەستە نەبووە و نابێت بەڵکو سەرەتای ڕاپەرین و شۆرشی گەنجانی باشور بوو دوای روخانی بەعسی عربی و دەرکەوتنی دەسەڵاتی کوردی بوو بێداربونەوەی میللەتێک بوو لە حاکمە بێ ویژدان و نا سیاسی یەکانیان،
زۆرجار پێنوس ته‌نها توانای نوسینی كه‌مێك له‌ قسه‌كانی ناخت و هه‌ستتی هه‌یه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە